خه‌لیل سه‌عیدی

خه‌لیل سه‌عیدی یه‌کێک له‌و ده‌نگه گه‌نجانه‌یه که
هونه‌رومۆسیقای ره‌سه‌نی کوردی داهاتوویه‌کی گه‌ش وسه‌رکه‌وتووی بۆ چاوه‌ڕوان
ئه‌کا
ئه‌م هونه‌رمه‌نده ساڵی 1350هه‌تاوی له شاری سه‌قز وگه‌ڕه‌کی شاناز له‌دایک بوه
راده‌ی خوێنده‌واری دیپلۆمی وه‌رنه‌گرتوه‌و که‌سب وکاری ئازاد ئه‌کا،ئه‌م گۆرانی
بێژه‌ی شاری سه‌قز له‌ساڵی 1368هه‌تاوی هه‌ستی به به هره‌ی ده‌نگخۆشی وتوانابوونی
له هۆنه‌ری زانستیانه‌ی گۆرانی کوردی به‌تایبه‌ت زیندووکردنه‌وه‌و دووباره
داڕشتنه‌وه‌ی هونه‌ریانه‌ی گۆرانی یه فولکلۆریه‌کان کردوه،که هه‌رئه‌م هه‌ست پێ
کردن وبڕوابه‌خۆبوونه بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که ساڵی 75هه‌تاوی بچێته شاری سلێمانی
و له نزیکه‌وه ده‌ست و‌مشتاخی هونه‌ری له‌گه‌ڵ مامۆستای مه‌زن "ئه‌نوه‌ر
قه‌ره‌داخی"بکات و چه‌ن گۆرانێ یه‌کیشی بۆتۆماربکات که هه‌رله‌م سه‌فه‌ره‌دابه
هاوکاری مامۆستائه‌نوه‌رقه‌ره‌داخی چه‌ن گۆرانی یه‌کی له به‌رنامه‌یه‌کی
هونه‌ریدا له که‌ناڵی کوردساتا پێش که‌ش کردکه کاک خه‌لیل خۆی به‌یه‌که‌مین
که‌س ئه‌زانێت که‌وا له‌وسه‌روبه‌نده‌دا وه‌ک کوردێک له شاری سه‌قزه‌وه‌چوبێته
ستودیوی که‌ناڵی کوردساته‌وه گۆرانی ره‌سه‌نی کوردی چڕی بێت.
گۆرانی یه‌کانی "گوڵی هیوا"بارانه" ئه‌وگۆرانی یانه‌ن که خه‌لیل سه‌عیدی پێوه
ئه‌ناسرێته‌وه که جیا له هونه‌ری گۆرانی قه‌ڵه‌میشی ده‌ست داوه‌تێ و
به‌مه‌به‌ستی خزمه‌ت کردن له‌رێگه‌ی وتووێژه‌وه ژیاننامه‌و هه‌وڵ وکۆششی هه‌ر
هه‌موو هونه‌رمه‌ندان ئه‌نووسێته‌وه..
له چالاکی یه هونه‌ریه‌کانی خه‌لیل سه‌عیدی ئه‌توانین ئاماژه به ئه‌ندام
وبه‌شداربوون له "تیپی موسیقای نه‌که‌رۆز"دا بکه‌ین که سه‌رده‌مێك ژماره‌یه‌ک
کاری به‌رچاویان راپه‌ڕان له‌شاره‌کانی سه‌قز وسنه و بۆکان ... هه‌روه‌ها
تۆمارکردن وپێش که‌شکردنی چه‌ن گۆرانی بۆ ده‌نگ وره‌نگی کوردی ناوه‌ندی سنه و
ده‌نگ وره‌نگی مه‌هابادو که‌ناڵی رۆژTVوتۆمارکردنی شریتێکی کاست وچه‌ند به‌رهه‌می
دیکه بۆ که‌ناڵه‌کانی ناو‌خۆ وه‌ک سه‌حه‌رو سنه ... له تازه‌ترین به‌رهه‌می
هونه‌ری کاک خه‌لیل سه‌عیدی گه‌ربپرسین ئاماده کردنی چه‌ن گۆرانی یه‌کی
تازه‌وفولکلۆڕه له یه‌ک CD دا که به‌م زوانه ده‌بێته میوانی هۆگرانی
وهه‌روه‌ها و وتنی سروودێک دژبه مه‌وادی مو‌خه‌دربه ئاماده‌کردن وسازکردنی کاک
"جه‌ماڵ ئه‌مینی" که یه‌کێک له مامۆستایانی موسیقای زانستیه به تایبه‌ت سازی
پیانۆ له شاری سه‌قزدا که جارێکی تریش سه‌رکه‌وتووی بۆ کاک خه‌لیل سه‌عیدی
وهه‌موو هونه‌رمه‌ندانی کورد به تایبه‌ت باژێڕی سه‌قز به ئاوات ئه‌خوازین.