زه‌وی دایك و ئاسمان
باوك
زه‌وی دایك و ئاسمان
باو
آسمان مرد و زمین در خرد هر چه آن
انداخت این می‌پرورد ( مولوی
)
ئاسمان باوك و زه‌وی ژن له‌و خێره‌دا هه‌رچی ئه‌و بیدا
ئه‌م
به خێوی
ده‌كات
زه‌وی ئه‌م تۆپه خڕۆكه‌ی گه‌ڕۆكه ده به‌رانبه‌ر ئاسمانی
دوور و
بێ‌پایان
، له مێژینه‌وه بیروهزری مرۆڤه‌كانی بۆ لای خۆ
راكێشاوه
و
ده‌كێشێ،چونكوو مرۆڤ به هه‌موو ئه‌و هێز و تواناییه‌وه
كه
خوداوه‌ندی
بێ‌هاوتا به‌وی داوه ، هێشتا كونێ له ناسین و شعوری
ته‌واو به
هه‌موو
په‌دیده و كه‌ره‌سته گه‌وره و بچووكه‌كانی هه‌ستی ،
عاجیز و
ناته‌وانه
، هه‌ر بۆیه له ده‌ورانی سه‌ره‌تایی ژینیه‌وه مرۆڤ كاتێ
كه هرزی
به
ناسینی په‌دیده‌گه‌لی وه‌كوو : ئه‌ستێره‌كان و هۆی
هاتنی باران و
هه‌وره
تریشقه نه‌گه‌یشتووه په‌نای بۆ خۆدایانی هێناوه كه
خولقاوی ده‌ستی
خۆی
بوه و له رێگه‌ی ڕه‌زاوره‌حمه‌تی ئه‌واندا قوربانی
داوه
.
له كۆنترین
ده‌ورانه‌وه ئاسمان حوكمی باب و زه‌وی حوكمی دایكی ده
نێوان
گه‌لانی جیهان
هه‌بوو ، ئاسمان رێخه‌ری ئاوه‌كان به‌ره‌و زه‌ویه و
له‌م
روه‌وه له روی زه‌ویدا
زاووزۆ پێكدێ چونكوو زه‌وی كاركردی دایكانه‌ی
هه‌یه و له سایه و به‌ره‌كه‌تی
ئه‌وه‌وه‌یه كه زه‌ڕاتی گیان و له‌شی
گیاكان و گیانداره‌كان ، پێكه‌وه ده‌لكێ
و پێك دێ...
هه‌روه‌ها كه گوترا ده ئه‌ندێشه‌ی مرۆڤی سه‌ره‌تایی
پێوه‌ندی
نێوان
ئاسمان و زه‌وی ، پێوه‌ندێكی پیرۆزه ، و ده‌گاته
ئافه‌رینش ،
ئه‌م
ئه‌ندێشه جیهان ره‌مه‌كیه ( جهان شمولی ) كه ته‌نانه‌ت
شۆێنه‌واری
ئه‌م
باوڕانه‌یه ده نێوان ره‌واقیه‌كان « و‌فلاسفه
ئیسلامیه‌كانیش
ده‌بینن
–
هه‌روه‌ها به‌گۆێره‌ی روایه‌تگه‌لی باستانی ، له
پێوه‌ندی پیرۆز
(
ازدواج مقدس )ی باوكانی ئاسمان ( ابای علوی ) واته «
حه‌وت
ئه‌ستێره‌ی
ئاسمان » ده گه‌ل چوار دایكان ( امهات اربعه ) واته «
ئاو ، خاك و
با و
ئاگر »سێ مندالان ( موالید سلاسه) واته « گیا و گیاندار
و مرۆڤ » به‌دی
و
په‌یدا بوه ، به‌لام پێش درێژه‌دان به باسه‌كه وا باشه
كه كورته‌یه‌ك
له
سه‌ر رێشه‌ی زمانی زه‌مین و ئاسمان بێنمه‌وه
.
«زه‌مین
» له زمانی
كوردیدا به ناوگه‌لی زه‌وی
zavy
، عه‌رز
xarz
عه‌رد
xard
هاتووه و
هه‌روه‌ها « ئاسمان » به ناوگه‌لی «ئاسمانگ
» «
سه‌ما » و « حه‌وا » گوتراوه
كه وشه‌ی ئاسمانگ ، ده ئه‌سلدا مانای
«
وه‌كو به‌رد وایه » ده‌دا چونكوو
پێشینیان بڕوایان وا بووه كه ئاسمانگ
ته‌خته‌به‌ردێكی شین و
هه‌ره‌گه‌وره‌یه كه وه‌كوو موحافیزێك به سه‌ر
زه‌ویدا كێشراوه ، وشه‌ی « زه‌مین
»
یه‌كێك له كۆنترین وشه‌گه‌لی زمانی
ئاریاییه كه ده پشتی خۆیدا ،
حه‌كایه‌تێكی زۆر كۆنی حه‌شار داوه . وشه
تێكه‌لێكه له دوو له‌تی « زه‌م + ین
»له‌م
روه‌وه ده‌لێن كه « زه‌م » به
مانای « سه‌رمایه » و « ین » پاشگری جێگا‌یه
،كه پێكڕا مانای « جێگای
سارد » ده‌دات ، ئه‌م وشانه هاوڕیشه ده گه‌ل وشه‌گه‌لی
زه‌م ، زه‌مهه‌ریر
و زستان هه‌یه ، كه له‌م وشانه‌دا وشه‌ی « زه‌م »
به‌مانای
«
سه‌رمایه
»
ده‌بێ
بلێم كه حه‌كایه‌تی مێژینه وشه‌ی زه‌مین یان
«
زه‌وی
»
له روانگه‌ی خۆمه‌وه به‌م جۆره‌یه : هه‌روه‌ها كه
ده‌زانن پێش
كۆچی
گه‌وره و گرانی ئاریایی تووڕه‌كان به‌ره‌و هێند و
فه‌لاتی ئێران و
...
له ولاتێكی زۆر سارد و تۆفانی به ناوی « ده‌شتی سپیری »
ده‌ژیان كه
به
هۆی ساردبوونی ئاووهه‌وا به‌و شۆێنه‌یان گوتووه «
زه‌مین » یانی
جێگای
زه‌م واته سه‌رما ، یان جێگه‌یێك كه سه‌رماهێنه‌ره كه
پاش
كۆچیان
به‌ره‌و فه‌لاتی ئێران به هه‌مان رۆلی رابردوویان به
زه‌ویان « زه‌مین
»
گوتووه ، چونكوو له سه‌ر هه‌مان بڕوا بوونه كه ساردی له
ئه‌وه‌وه
سه‌ر
چاوه ده‌گرێ
.
بڕواگه‌لی جۆر به جۆر له بابی زه‌مین و ئاسمانگ له
كۆنترین ده‌ورانه‌وه
ده نێو گه‌لی كورد وه‌كوو دیتر گه‌لانی ئاریایی تووره
ره‌واجی هه‌بووه ،
به جۆرێك ئه‌مڕۆش بڕێك له نیشانه‌كان و ره‌مزه‌كانی
ئه‌و
باوه‌ڕانه له
فولكلۆر و عه‌قایدی خه‌لكی ماوه‌ته‌وه وته‌نانه‌ت له
شێعری
شاعیرانی
كوردیشدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه ،به‌رچاوترین شۆێنی ئه‌م
ئیده
پیرۆزایه‌تی
ئاسمانگ وزه‌مینه كه وه‌كوو تاپۆگه‌لی موقه‌ده‌س ده
سۆێندنامه‌ی
شاعیرانی كورد هاتووه ، كه هه‌مووی ئه‌م باوه‌ڕه
پیرۆزانه ریشه‌ی ده
بڕوا
دێرینه «ئوستوره – دینیه‌كان » ئه‌م گه‌له هه‌یه
.
هه‌روه‌ها كه ده
پێشدا ئاشیره كرا ، یه‌كێك له كۆنترین ئه‌ندێشه‌گه‌لی
مرۆڤی كه‌وناری له بابی
زه‌وی وئاسمانگ(ئاسمان) ، ته‌سه‌وری مێ‌زه‌مینی و
نێرئاسمانی بووه ، ئه‌م
ته‌سه‌ورانه جیهان ره‌مه‌كین ( جهان شمولی ) كه
له شكل وقه‌واره‌گه‌لی
جۆربه‌جۆردا ره‌نگی داوه‌ته‌وه ، یه‌كێك له بڕوا
دێرینه‌كانی كوردان ئه‌وه‌یه
كه زه‌وی به« مێ » وئاسمان به « نێر
»
ده‌زانن ده نێو كوردان خه‌وتنی پیاوان له
رووی عه‌ردا ، ده‌مه‌وڕوو
حه‌رام ده‌زانن چونكوو بڕوایان وایه كه زه‌وی
مێیینه‌یه وله‌و جۆره
حاله‌شدا پیاو به ده‌ردی « جنب » یان « ته‌حریكی جنسی
»
گجی ده‌كات
.
یه‌كێ‌تر له ته‌سویری ژنانه‌ی زه‌وی
ده نێو
كوردان ،
ته‌سویری دایكانه‌یه به جۆرێ كه ئه‌و دا‌یكێكه هه‌موان
ده‌گه‌ڕێنه‌وه
باوه‌شی پیرۆز و پاكی كه بێ‌شك ئه‌م ته‌سویره‌ش
پێوه‌ندی ته‌نگی
به
ته‌سویری پێشتره‌وه هه‌یه ، له روایتگه‌لی دینیشدا
هاتووه كه ئێمه له
خاك
بووین و ده‌بینه‌وه خاك به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی كه له
روایه‌تی
ئیسلامیشدا
هاتووه كه حه‌زره‌تی حه‌ق فه‌رمانی دا به فریشته‌كانی
ئاسمانی بچنه
زه‌وی
خاك بێنن تاكوو قوڕی له‌شی ئاده‌می پێ بپێژن ،
هه‌روه‌ها كه
ده‌زانین
زه‌وی فریشته‌كانی به‌زاتی حه‌ق سۆێند ئه‌دا كه ده‌ست
له سه‌ری
ئه‌و
هه‌لگرن وئه‌و كاره نه‌كه‌ن ، كه له ئه‌نجامدا «
عیزرائیل » گۆی
نه‌دایه
سۆێندی زه‌مین وچه‌ند پاروی لێ هه‌لكاند و به‌ره‌و
عه‌رشی ئه‌علای برد
،
خوداوه‌ندیش به ده‌ستی خۆی قوڕی له‌شی ئاده‌می شێلاو
پێژا . هه‌روه‌ها
ده
نێو سوورپێسته‌كانی ئه‌مریكاش « ئوستوره‌ی خیلقه‌تی
مرۆڤ » هاتووه كه
پێوه‌ندی
ته‌نگی به خاكه‌وه هه‌یه ، به‌لام ئه‌و ئوستووره‌یه له
ژێر
كاركردی ته‌عه‌سوبی
ره‌گه‌زایه‌تی پێك هاتووه چونكوو ئه‌وان ده‌یانه‌وێ
بلێن كه سوور پێسته‌كان
ده نێو سپی‌پێسته‌كان و ره‌ش‌پێسته‌كان
كاملترینانن و له كووره‌ی حه‌زره‌تی
حه‌قدا نه زۆر سوتاون وه‌كوو
ره‌ش‌پێسته‌كان و نه زۆر سپی و خامن وه‌كوو
سپی‌پێسته‌كان
.
له بابی نێرینه‌یی ئاسمان ده فه‌رهه‌نگی كوردان به
تایبه‌ت له
شاری سنه و
ده‌وروبه‌ری تاكوو چه‌ند سالی پێشوو مه‌یتی ژنانی
مردوویان له ژێر
سه‌ر
پۆشێك یان چادرێك ده‌شوست و غوسلیان ده‌دا ، جا ئه‌و
سه‌ر پۆشه
ده‌بوا
ته‌نانه‌ت درزێكی تێدا نه‌بوایه چونكوو چاوی ئاسمان كه
نێرینه‌یه
به‌وی
حه‌رام بووه . هه‌روه‌ها كه گوترا نێره و نیگای حه‌رامه
، ئه‌م
نه‌ریته
تاكوو چه‌ند سالێ له‌مه‌و پێش ده نێو خه‌لكی شاری
سنه‌دا باو بووه
.
به‌لام له چ‌كات وزه‌مانێكه‌وه ئه‌م ئه‌ندێشانه ده
بیروباوه‌ڕی
مرۆڤی
ده‌لاقه‌ی كردووه ، تاریك و نادیاره ، ته‌نیا
به‌لگه‌گه‌لێك
كه
یاریده‌ری ئێمه‌یه ، هه‌بوونی په‌یكه‌ری خوا‌ژنه‌كان و
خوادایكانی
ئاسمانییه كه عومری ئه‌م پشكه‌رانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
هه‌زران سال
پێش
یانێ ده‌ورانی چاخی به‌رد ( پارینه‌سنگی )
میرچا‌ئیلیاده له‌م
باره‌وه
ده‌لێ : له كاتی سه‌رهه‌لدانی كشت‌وكال ، ته‌سه‌وری
ژن
شێوه‌یه‌كی
زه‌مین چمكی زه‌مین داییكی كه سه‌ر چاوه‌ی ته‌واوی
هه‌ستیه و
به
بار‌وه‌ری خودا‌یانی ئاسمانی پێوه‌ندی هه‌یه به زه‌ین
و هزری
مرۆڤ
رێگه‌ی كردووه ، ئه‌م ئه‌ندێشه‌ش به‌یان‌گه‌ری پێوه‌ندی
پیرۆزی زه‌مین
و
ئاسمانه ( در تكاپوی مطلق – گفتگو با میرچااكیا – كلك
14و15 س 27
ترجمه
خسرو رزایی ) به ته‌واوی مرۆڤ له سه‌ره‌تای چاخی
كشت‌وكالدا كاتێ
ده‌گه‌ل
خه‌له‌وخه‌رمان و كڕكاش ئاشنا بووه . به‌رده‌وام
ئیمانی به
ژنبوونی
زه‌وی هێناوه چونكه ئه‌و كاركرده‌ی كه ژنه‌كه‌ی ده‌س
كرد له
زه‌ویشدا
ده‌یبینینه‌وه (مه به‌شمانه زاو و زوو و بارهێنانه كه
وه‌كوو
كاركردی
هاوبه‌ش ده نێوان ژن و زه‌ویندا خۆ ده‌نوێنێ )
له‌م‌ڕووه‌وه هه‌ر
خاوه‌ن
كشت‌وكالی به‌رده‌وام خۆی به «نیشا»و«ره‌مزی» ئاسمانی و
ژنه‌كه‌شی
به
ره‌مزی «زه‌مین»داده‌نا ، به‌لام چ پێوه‌ندێكی نێوان
خودا
ژنه‌كانی
بارهێنان و زاو و زوو و كشت‌وكال ده‌گه‌ل زه‌ویندا
هه‌یه؛باسێكی
تایبه‌تی ده‌وێ، ته‌نیا ده‌بێ ئاشیره بكه‌ین كه
هه‌بوونی
خوداژنه
جۆربه‌جۆره‌كانه ده‌ورانی سه‌رهه‌لدانی كشت‌وكالدا
وه‌كوو
«ئاناهیتا»«ئافرۆدێت»«تیشتێر»
نیشانه‌ی ئه‌م پێوه‌ندییه‌یه ده
نێوانی
كشت‌وكال و زه‌میندا ، جیا له‌مه‌ش هه‌بوونی ئه‌م
خواژنانه
نیشانه‌ی
ده‌سه‌لاتداری ژنان له كۆمه‌لگای ئه‌و سه‌رده‌مانه‌دا
بووه به جۆرێك
كه
ده‌سه‌لاتی ته‌واوی زه‌وییه‌كان له ژێر ده‌ستی ژناندا
بووه . به
روونی
بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌و ده‌ورانه‌ش ، ده‌ورانی
مێ‌وجاخی(مادرسالاری)
مرۆڤ بووه،كه له روانگه‌ی ئوستووره ناسیشه‌وه هه‌بوونی
ئه‌و جۆره بنكه
پیرۆزه بلێنده‌ی ژن له كۆمه‌لگادا به‌لگه و نیشانه‌ی
پیرۆزایه‌تی
ئه‌وانی له‌و سه‌رده‌مه‌دا پیشان ئه‌دات ، ژن له‌و جۆره
كۆمه‌لگایه‌دا
بنكه‌ی دینی هه‌بووه كه سیمای ئه‌م ئه‌ندێشه قووله له
زمان و
فه‌رهه‌نگی
كوردی به تایبه‌ت له چیرۆكی سینه به سینه‌ی « لاس و
خه‌زال» دا به
روونی
ئاشكرایه ،چونكوو له‌م چیرۆكه پڕره‌مز وڕازه به
شێوه‌ێكی قوول و
ئاشكرا
سه‌رگوزه‌شته‌ی ژنانێكی به‌ده‌سه‌لات ده‌گێڕدرێته‌وه كه
بێ‌باكانه
و
ئازایانه كاروباری خێل و عه‌شیره به مه‌یلی خۆیان
ده‌چه‌رخێنن
له‌م
چیرۆكه‌دا « لاس و خه‌زال » دوو شۆڕه ژنی ڕه‌سه‌ن و
دلدار به به
بۆنه‌ی
ئه‌شقێ كه به شۆڕهلاسیان هه‌یه ده‌كه‌ونه شه‌ڕ و كێشه و
هه‌ر كامیان
به
جیا تێده‌كۆشن ئه‌و لاوه جوانچاك و پاله‌وانه بكێشنه
ژێر ڕه‌كێفی خۆ
و
به‌رانبه‌ر یه‌ك راده‌وه‌ستن
...
به‌لام له روانگه‌ی « نیشا »ناسیه‌وه و
ده‌بێ بلێم كه « خه‌زال
» «
نیشا»ی خواژنێكی ئاسمانی هه‌یه كه ئیزدواج و
گه‌یشتنی قاره‌مانی چیرۆك
به‌وی « كان لَم یكُن » هیچ كات ڕوو نادات چونكوو ئه‌و
وه‌كوو كیژێكی
ئه‌سیری ( اسیری ) و ئاسمانی ده‌نوێنێ ، به جۆرێك
ته‌نانه‌ت
ویسته‌كانیشی
وه‌كوو بیانووی گولی شۆرانی ، هه‌رمانی و ئاسمانییه ،
هه‌ر
به‌م
بۆنه‌وه‌یه كه شۆڕه لاس به پێچه‌وانه‌ی تێكۆشان و له
خۆبردوویی
له‌ڕاده‌به‌ده‌ر بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌م گۆله جادووییه
به
دلداره‌كه‌ی
ناگات و به‌ر تیری « چلكتان » ده‌كه‌وێ و گیانی له‌ڕێی
دلدارێكی
ئه‌سیریدا به‌خت ئه‌كات ئه‌گه‌ر له زۆربه‌ی
به‌تیه‌كاندا شۆڕه‌لاس
كاتی
گه‌ڕانه‌وه له چل پله‌ی عه‌مانی به تیری چلكتان نامرێ و
ده‌گه‌ڕێته‌وه
یان پاش چه‌نده مانگێك ده‌مرێ به‌لام ئه‌و به‌تیانه به
ده‌ستی
به‌یت‌وێژه‌كان ده‌ستی تێبراوه و به بڕوای من
قاره‌مانه‌كه له‌و
سه‌فه‌ره
دوور ودرێژه هیچ‌كات نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و مه‌رگ بینی
پێ‌گرتووه
.
به‌لام له لایه‌كی تره‌وه « خانزاد » «نیشا»ی زه‌مینی
هه‌یه كه
گه‌یشتن
به‌وی دژوار نییه ، شه‌ڕ و كێشه‌ی « خه‌زال و خانزاد »
بۆ
وه‌ده‌ست
هێنانی پیاوێك وه‌ك شۆڕه‌لاس ئێمه ده‌خاته‌وه بیری
شه‌ڕی نێوان
دوو
خواژنی یونانی و بابلی یانی « ئافرۆدێت » و « عه‌شتار »
كه ئه‌وانیش
هه‌ر
كامیان دژ به ئه‌وه‌ی‌تر بۆ وه‌ده‌ستهێنانی لاوێكی
جوان چاك و رازاوه
به
ناوی « ته‌موز : ئه‌دۆنیس » كه‌وتنه شه‌ڕ و كێشه‌وه ،
به‌م جیاوازیه‌وه
كه
قاره‌مانی چیرۆكه كوردییه‌كه به هۆی ئال و گۆڕی زۆر كه
سێنگ به سینگ
هاتووه
زۆرتر ڕه‌نگ و شێوه‌ی زه‌مینی و ماكی به خۆوه گرتووه،به
جۆرێ كه
شێوه‌ی ریالی و
ته‌عه‌قوولی به سه‌ردا زال بووه ، به‌لام ئه‌ندێشه‌ی
داسه‌پاو به‌سه‌ر
چیرۆكه‌كه یادهێنه‌ری شه‌ڕی ئه‌و دوو خواژنه‌ی یونان و
بابلیسه ته‌نانه‌ت
ئه‌توانین بلێین یه‌كێكن ، یان ئه‌وه‌ی كه ئه‌رك و
وه‌زایفی یه‌زدان بانووهكان
له ده‌ورانی مێژوویی‌دا كه‌مڕه‌نگه‌وه بووه
و ته‌نیا له دایره و قودره‌تی مرۆڤدا
به شكلی نومادی ماوه‌ته‌وه ، له
لایه‌كی‌تره‌وه شۆڕه‌لاس ده‌گه‌ل كه‌سایه‌تی
«
ئه‌دۆنیس پێوه‌ندیی و
نزیكایه‌تی هه‌یه
» .
به تایبه‌ت له روانگه‌ی
ئوستووره‌ی « گیاتوره‌یی ( درخت وارگی انسان
)
مرۆڤه‌وه ، هه‌روا كه ده‌زانین
وشه‌ی « لاس » كه ناوی قاره‌مانی
چیرۆكه‌كه‌مانه ده ئه‌سلدا به مانای دارێ
سه‌خت و سه‌نگینه كه نوتفه‌ی
شۆڕه‌لاس ده‌بن ئه‌و داره گیرساوه‌ته‌وه ، ئه‌م
ئه‌ندێشه ئالاهه‌لگری
ئه‌و پێوه‌ندیه دێرینه‌ی نێوان « گیا »و مرۆڤه هه‌رواش
گوتراوه كه داییكی
ئه‌دۆنیس دارێك بووه به ناوی قال (المر )( ل 99
ئه‌فسانه‌ی
ئه‌دۆنیس
)
له‌و رووه‌شه‌وه نزیكایه‌تی ناوی مرۆڤه‌كان له‌گه‌ل
په‌دیده‌گه‌لی
سروشت
وه‌كوو دار و گول و مار و ... نیشانه‌ی پیرۆزایه‌تی
ئه‌و په‌دیدانه‌یه
كه
له مێژووی مێژینه‌ی مرۆڤدا‌یه.
دار لاسێ له‌و بێشه‌دا روابوو – ئه‌و
داره‌یه سه‌وز و پڕ گه‌لا بوو
هێنایه‌وه كه‌وله‌شێر وه‌ك شێر –بۆ جێگه‌ی پڕ
سه‌فا و زه‌نوێر
كه‌ولی له‌بن ئه‌و درخته ڕاست بی خه‌وابوامنانی
كه‌وله‌ی
نوست
«
فیدایی»
یه‌كێ تر له خواژنه‌كانی زه‌مینی كه پێوه‌ندیی قوول
له‌گه‌ل
زه‌مین هه‌یه
«
خاتوون » زمهه‌ریره كه به مانای « خاتونی
سه‌رماهێنه‌ره» له
ئاخرین
رۆژه‌كانی زستان « خاتون زمهه‌ریر » به هۆی مه‌رگی دوو
براكه‌ی
یانی
چله‌گه‌وره و چله بچووك ، ده‌ست به‌شین‌گێرێ ده‌كات و
بۆ ماوه‌ی
چه‌ند
رۆژێك كڕێوه و سه‌رما به تووندی ده‌ست پێ‌ده‌كات ، هۆڕه
و ناله و
گیڤه‌ی
با و سه‌رمای تۆقێنه‌ری ناله‌وشتن و شه‌پۆری ئه‌م
خاتوونه‌یه بۆ
مه‌رگی
براكانی ، كه دوای چه‌ند رۆژ به‌فر و سه‌رما و كڕێوه
كه‌م كه‌م
به‌ره‌و
نه‌مان ده‌ڕوات
.
بێ‌شك خاتوون زه‌مهه‌ریر كه ئه‌توانین پێی بلێین
خاتوونی « سه‌رما و
تۆفان » كاتێ شین و شه‌پۆڕی ته‌واو ده‌بێ و ئاو و
هه‌واش
به‌ره‌و چاكه
ده‌چێ . خاتوو زه‌مهه‌ریر یه‌كێ‌تر له تاپۆ پیرۆزه‌كانی
كۆمه‌لگای
مێ و
جاخی مرۆڤه كه تاكوو ئه‌مڕۆ له نێوان كوردان
ماوه‌ته‌وه و هه‌روا
كه
گوترا ئه‌و ده‌ورانه ، ده‌ورانێكه كه قودره‌ت و
ده‌سه‌لات له
ده‌ستی
ژناندایه به ڕای خۆم « خاتوو زه‌مهه‌ریر بۆ ده‌ورانی
پێش له كشت و
كال
ده‌گه‌ڕێته‌وه یانی بۆ ده‌ورانێكی مرۆڤ له رێگه‌ی راو و
شكاره‌وه
ژینی
به‌سر بردووه ، به‌لام چیرۆكی لاس و خه‌زال ریشه‌ی ده
ده‌ورانی كشت
و
كالی مرۆڤدا هه‌یه كه پێكڕا ئه‌م دوو چیرۆكه
ئوستوره‌ییه
،هاوپێوه‌ندی
ده‌گه‌ل چمكی « زه‌مین داییكی »كه ژن تێیدا وه‌ك
نۆێنه‌ری تایبه‌تی
ئه‌م
ئه‌ندێشه‌یه دێته ئاراوه
.
زه‌مین له دینی « زه‌رده‌شتی»دا پیرۆزه و به
ناوی سێهه‌مین هێزی
ئه‌هوورا‌مه‌زدا دێته ئه‌ژمار كه بۆ شه‌ڕ ده‌گه‌ل
ئه‌هریمه‌ن
چووه له
په‌رتووكه‌كانی فارسی نێوه‌ڕاست هاتووه كه :( ئه‌و
كاته‌ی
كه
ئه‌هریمه‌ن ( ابلیس ) هێرشی هێنا،زه‌وی كه‌وته له‌رزین
، یه‌كێك
له
گه‌وهه‌ره‌كانی زه‌مینی یانێ « كێوه‌كان » به‌تایبه‌ت
« ئه‌لبورز
»
ده‌ست
به‌جێ ده برانبه‌ر ئه‌م هێرشه خۆڕاگرانه ڕاوه‌ستا ( ل
112 پژوهشی
در
اساتیرایران ) پیرۆزایه‌تی زه‌وی له كۆنترین
ده‌ورانه‌وه باوی
هه‌بوو به
جۆرێك مرۆڤی ئه‌و سه‌رده‌مانه كه له گلاوكردنی زه‌وی
دوورییان
ده‌كرد
به‌تایبه‌ت ده ئایینی مێهری ،دلی زه‌وی
جێگه‌ی ڕاز و
نیاز بووه هه‌ر
بۆیه كه مه‌عبه‌ده‌كانیان له دلی زه‌ویدا
ده‌كه‌ند
و له‌وێ ئایینی
دینییان به‌ڕێوه ده‌برد نیشانه‌ی ئه‌م ئایین و
باوه‌ڕه ئه‌مڕۆكانێ ده
زۆرخانه‌كاندا ماوه‌ته‌وه ، چونكوو
مه‌عبه‌ده‌كانی مێهریش نه ته‌نیا جێگه‌ی
ڕازونیاز بووه ، به‌لكوو جێگه‌ی
پاله‌وانی بووه كه عه‌یاره‌كان تێیدا كۆ
ده‌بونه‌وه
.
له‌م‌ڕووه‌وه تێ‌یان ده‌كۆشا كه له پیس و گلاوكردنی
زه‌وی خۆ
بپارێزن ،
به‌تایبه‌ت ده ئایینی زه‌رده‌شتیدا مردوویان
نه‌ده‌نا‌یه گۆڕ
چونكوو
بڕوایان وابوو كه زه‌وی پاكه و له‌شی مرۆڤه‌كان
ناپاكن (ته‌نیا
له‌شی
پاشایان و پاله‌وانان و كاهینانیان به پاك ده‌زانی و به
خاكیان
ده‌سپارد.) ئه‌ندێشه‌ی پیرۆزایه‌تی زه‌وی و چیرۆكی
«وه‌نه‌وش
»و«به‌ره‌زا»
هاتووه كه به‌م‌جۆره‌یه : كاتێكه
گۆڕكه‌نه‌كان
ئه‌یانه‌وێ به وه‌نه‌وش دوور له گۆڕی به‌ره‌زا خاك كه‌ن
زه‌وی
وه‌كوو
پۆلای لێدێ و بێل و قوله‌نگ نایبڕێ ، به‌لام كاتێك نزیگ
گۆڕی
دلداره‌كه‌ی
ده‌كه‌ونه‌وه تاكوو له كن ئه‌و بینێژن ، زه‌وی خۆی ده‌م
باز ده‌كا و
قلش
ده‌بات و ته‌رمی پیرۆزی وه‌نه‌وش ده‌گرێته باوه‌ش
.
گۆڕێكیان بۆی كه‌ند
جه‌رگیان ئێشا گه‌وره
تا بچووك ده‌سمالیان كێشا ،
گۆڕێكیان بۆی كه‌ند به‌و
ئاجووركاری
هه‌رتك وه‌مراو چه‌مه‌ر دلداری
پیرۆزایه‌تی دایكانه‌ی زه‌وی له
ئوستووره‌گه‌لی جۆربه‌جۆردا هاتووه ، بۆ
وێنه ئه‌رمه‌نییه‌كان بڕوایان وایه كه
زه‌وی دا‌یكێكه كه مرۆڤ لێی به
دونیا هاتووه ، هه‌روه‌ها «له ڕێگ‌وێدا»ش خیتاب
به [مرۆڤ]ده‌لێ:[ئه‌ی
ئینسان بگه‌ڕێوه داوێنی زه‌مینی دایكت ، ئه‌ی ئه‌و
كه‌سه‌ی
له خاكیت و
دێته‌وه بۆ خاك].
هه‌روه‌ها كه له پێشدا ئاشیره كرا ئه‌م ئه‌ندێشه
جیهان ره‌مه‌كییه«جهان
شمولی) كه ده ئه‌فسانه‌كان و باوه‌ڕه‌كانی فولكولۆری
كوردیدا ره‌نگی
داوه‌ته‌وه به تایبه‌ت پێوه‌ندی نێوان ژن ده‌گه‌ل
زه‌مین و
كشت‌وكال و
كانی و شه‌تاوان یه‌گجار زۆره بۆ وێنه له باوه‌ڕه‌كانی
خه‌لكی
راهۆی
په‌یدابوونی بڕێك له كانییه‌كان به ژنانه‌وه نیسبه‌ت
ئه‌ده‌ن
ئه‌م
ئه‌ندێشه ده چیرۆكی فۆلۆكی فه‌رهاد و شیرین به روونی
ئاشكرایه ،
ئه‌ویش
به‌وجۆره‌یه كه كاتێ پیره‌ژنی جادووگه‌ر و فێله‌باز به
درۆ
خه‌به‌ری
مه‌رگی شیرین به فه‌رهاد ئه‌دات ، فه‌رهاد به رقه‌وه
پیره‌ژنه‌كه‌ی
به
دیواری گابه‌رده‌كه‌ی رووبه‌ڕوویدا ده‌كوتێ ، ئیتر له‌و
كاته‌وه دلی
ئه‌و
به‌رده قله‌ش ده‌بات و ده‌بێ به كانی ، ئه‌م بڕوایه
پێوه‌ندی
به
كۆمه‌لگای كشت‌وكاله‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها له ئه‌ساسی
یاسای
«مانۆ»(manou)ییدا
ژن به زه‌وی و پیا به تۆم و دانه زانراوه(در
رساله‌ای
در تاریخ ادیان ، ل 203 )ده قورعانی پیرۆزدا ئه‌م
چه‌مكه دێنێ
–
ئوستووره‌ییه هاتووه كه خوداوه‌ند به پیاوان ده‌فه‌رمێ
: ساءَكُم
حرێ
لَكُمْ(2/323) هه‌روه‌ها ئاسمان به نۆبه‌ی خۆی رۆلێكی
هه‌ره‌گرینگی
ده
باوه‌ڕه ئوستووره‌ییه‌كان هه‌بووه و به‌رده‌وام
ئاسمانیان به
جێگه‌ی
خودایان و ئه‌ڕواحی مردووه‌كان ده‌زانی
.
ئه‌توانین بلێن كه مرۆڤ
له‌وكاته‌وه پێی ناوه‌ته سه‌ر زه‌وی ،
بێ‌ئاگاهانه ده كاتی كاره‌ساتگه‌لی وه‌كوو
هه‌وره برووسكه ،
تۆفان،زه‌وی‌له‌رزه و هتد ده‌سته‌كانی به‌ره‌و ئاسمان
به
ته‌مه‌نای
چاك‌بوونه‌وه‌ی بارودۆخ به‌رز ئه‌كرده‌وه و له خودای
ئاسمان و
دیتر
خودا‌یانی فه‌رزی و زه‌ینی خۆی سكالا و رازونیازی
ده‌كرد ، ئه‌م
كرده‌وه
ئایینیه له ته‌واوی ئه‌دیانی كۆن و نوێ به كار گیراوه ،
به جۆرێك
كه
ئه‌مڕۆش له ته‌واوی نیایشه‌كانی دینیدا به‌رده‌وام
ده‌سته‌كان
به‌ره‌و
ئاسمان به‌ره‌و لای خودا به‌رز ده‌بنه‌وه . چونكوو
ئاسمان جێگه‌ی
خودایه
و له سه‌ر عه‌رش ئه‌علا‌وه به سه‌ر كاروبارری دونیا و
مرۆڤ
چاودێڕی
هه‌یه . ئاسمان ده باوه‌ڕ و ئه‌ندێشه‌گه‌لی كۆن
چمك‌گه‌لێكی قوول
و
گرینگی ده‌به‌ر گرتووه و هه‌روه‌ها كه ئاشیره كرا له
ره‌ده‌ی
هه‌وه‌لدا
جێگه و مه‌كانێكه كه هه‌وره‌تریشقه تێیدا روو ده‌دات و
باران ده‌بارێ
و
كێلگه‌كان ئاویاری ده‌كات ، واته دابین‌كه‌ری
به‌رده‌وامی ژین و
هه‌وێنی
گیا و گیاندارانه كه له ئایینگه‌لی زه‌مینی و
كشت‌وكالیدا به‌دی
ده‌كرێ
بۆ وێنه له ئایینی «بووكه‌بارانێی» كوردی،كه یه‌كێك له
ئایینگه‌لی
كۆنی
دایك – زه‌مینه، ئه‌م نیشای پیت و به‌ره‌كه‌ته،به
ڕوونی دیاره
و
ده‌بینرێ ، له چمكه‌كانی تری ئاسمانی هه‌روا كه گوترا
، جێگه و
مه‌كانی
تاخت‌وتازی خودا‌یانی كه‌وناری بووگه كه نه ته‌نیا ده
نێوان
یونانییه‌كان
و ئێرانییه‌كان و بابولییه‌كان،ده نێوان میله‌تانی تریش
به‌رده‌وام
هه‌بووه به تایبه‌ت ، ده نێو قه‌ومه كێونشینه‌كانی
زاگڕۆس
وه‌كوو
خالدییه‌كان و گوتیه‌كان و لوتیه‌كان بڕوا به خودا‌یانی
با و باران
و
هه‌وره‌تریشقه و ئاسمان زۆر بووه هێشتا كونێ ده
داب‌ونه‌ریته
كۆنه‌كانی
ئه‌مڕۆی كورده‌واری یان چیرۆكه فۆلكلۆرییه‌كان ئه‌و
باوه‌ڕانه
ماوه‌ته‌وه
به تایبه‌ت ده چیرۆكی فۆلكلۆریه‌كان ، بڕێك له دێ‌و و
ئه‌كوان
درولغه‌كان
په‌دیده گه‌لی وه‌ك با و بۆران و هه‌ور و هه‌لا
ده‌گرنه ژێر ڕكێف و
بۆ
شه‌ڕ ده‌گه‌ل پاله‌وانه‌كانی لایه‌نی خێر و ئه‌هوورایی
ڕه‌وانه‌یان
ده‌كه‌ن ، له ئاساری ویداییدا له ( دیئوس
) Dayous (
خودا –
باوكی
)
به
ناوی خودای ئاسمان ناو ده‌برێ كه زۆر جار ده‌گه‌ل
په‌رسه‌وه‌ی
( parthvi
)
یانێ – داییك – زه‌مین ، هاوكاته . و له ئه‌و به نێوی
«
ئه‌سوره
یادكراوه و هه‌روه‌ها – دیتر خودایان به ناوی
منداله‌كانی ئه‌م
خودایه
زانراو - به‌لام خۆی خوداییكی زۆردار و به‌هێز نیه (
بروانه له 159
–
160
پژوهشی در اساطیر ایران
) .
شه‌ڕ و كێشه‌ی خۆدایانی ئاسمان ده نێوان
گه‌لانی جیهان باو بووه كه
دواجار به‌ر‌به‌ره‌كانێ و به‌ر‌تاقابونی خوداكان ده
كلیسایه‌تی مرۆڤ
وه‌ك پاشا‌كان و پاله‌وانه‌كان و جادووگه‌ره‌كان خۆی
نواندووه كه
له
سه‌ره‌تادا به‌ڕێوه‌به‌رانی كێشه‌كانی دوولایه‌نی
ئه‌هوورایی
و
ئه‌هریمه‌نی و چاكه و خه‌راپه خودا‌یانی ئاسمانی بوون
كه نموونه‌ی
ئه‌م
به‌ربه‌ره‌كانییه دولایه‌نه ده چیرۆكه‌كانی ئه‌ده‌بی
سینه به
سینه
وه‌كوو خاك و مال و مه‌له جه‌شید و ... هاتووه به جۆرێ
كه
قاره‌مانی
سه‌ره‌كی هه‌قایه‌ته‌كان ده‌گه‌ل ئه‌ژدیها‌گه‌لێك كه
به‌ر‌گر و
مانێعی
هاتنی ئاوی سه‌رچاوه‌كان بوونه ڕووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه ،
كه
بیرهێنه‌ری
شه‌ڕ و كێشه‌ی خودا‌یانی ئاسمانی و پیت و به‌ره‌كه‌تی
ده‌گه‌ل
دێوی
شۆێنه‌كانی قات و قڕی و وشك سالی
.
جێگه‌ی خودایان ده ئاسماندایه ، كه
هیوای دێرینه‌ی مرۆڤ ، ڕێگه
په‌یا‌كردن بۆ لای ئه‌و خۆدایانه بووه كه ئه‌م
ئه‌ندێشه‌ش بۆ‌ته هۆی
ئه‌وه كه مرۆڤ به شێوه‌گه‌لی جۆربه‌جۆر به‌ره‌و لای
خودایان سه‌ركه‌وێ
، كه وێنه‌ی ئه‌و كاهین و پێغه‌مبه‌رانه‌ی توانیویانه
بۆ
مۆلاقات و
دیتنی خودایان رێگه‌ی ئاسمان بگرنه پێش زۆره كه
گه‌یشتن به
ولاتی
خودایان وه‌كوو ئه‌دێشه‌یێكی هه‌ره‌كۆن و سه‌مبولیكانه
ده ئه‌دیانی كۆن
و
نوێ ماوه‌ته‌وه ، به‌لام كه‌ره‌سته‌گه‌لی عوروج به‌ره‌و
ئاسمان یه‌كێك
نییه
، هیوا بووه له دونیای خه‌ون و زینده‌خه‌ودا ئه‌و
سه‌فه‌ره‌ی له
قالبی ڕۆمدا
گرتۆ‌ته به‌ر و ده‌گه‌لی خودا مه‌لا‌قاتی كردووه
و
زۆرتر له تیدسیین و
كاهینه‌كان به كه‌لك وه‌رگرتن له در‌ه‌خت و په‌یژه
كێوویه‌كان ته‌نانه‌ت
گیاندارگه‌لی غه‌یره مه‌شهووده وه‌كوو جن و
په‌ری توانیو‌یه بگاته باره‌گای
خوداوه‌ند و دیتنی خۆی بكات . له‌م
ڕووه‌وه ئه‌توانین بلێین گرینگ‌ترین كاری
ئاسمان باوك – دیاری كردنی
چاره‌نووس و ته‌قدیره كه له لایه‌ن خودا‌یانی
ئاسمانیه‌وه به سه‌ر مرۆڤ و
گیانداراندا ده‌سه‌پێ ، به‌لام هێزه ئاسمانییه‌كان
كه بریتین له خودا‌یانی
ئاسمانی وه‌كوو دیتر په‌دیده‌كانی هه‌ستی دو به‌شن
:
یه‌كه‌میان به‌شی
ئه‌هوورایی و خێر و چاكه و به‌ره‌كه‌ت ، دوهه‌میان
به‌شی
ئه‌هریمه‌نی و
شه‌ڕ و خراپه‌یه به‌تایبه‌ت ئه‌ستێره‌كان وه‌ك
نوێنه‌رانی ئه‌م
دو
خێله ، ئه‌مه‌شی گرینگی ئه‌وان به‌ڕێوه ده‌به‌ن ،
هه‌ر بۆیه ده بڕوا
و
ئه‌ندێشه‌ی مرۆڤه‌كان دو جۆر ئه‌ستێره‌مان هه‌یه ، كه
له سه‌ر
نوێستی
ئه‌واندا ده‌وری تایبه‌تی هه‌یه ئه‌ستێره
ئه‌هووراییه‌كان و
ئه‌ستێره
ئه‌هریمه‌نییه‌كان له‌م ڕوه‌وه زۆریه‌ك له ناوگه‌لی
ئه‌ستێره‌كان
ده‌گه‌ل ناوی یه‌زدانه‌كانی ئاسمانی یه‌كێكن وه‌كو «
زوحه‌ل
» «
كه‌یوان
» «
ناهید » و
...
ئه‌م بڕوا كۆن و دینی و ئه‌ستوره‌ییانه له ژێر
كاركردی زانستی
ئه‌ستێره‌ناسی و كات‌شوناسی بابلی و ئێرانیدایه ده نێو
گه‌لی
كورد
ئه‌مڕۆكانێ باویان هه‌یه : یه‌كێك له‌م باوه‌ڕانه ده
نێو
كوردان
ئه‌وه‌یه كه به سه‌رهاتی مرۆڤ به‌سراوه به شانس و
ئێقبالێكه‌وه كه
له
لایه‌ن ئه‌ستێره‌كانه‌وه به‌ئه‌و گه‌یشتووه
هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر
له
ژیاندا تووشی كاره‌سات و به‌سه‌رهاتی خراپ بێن ده‌لێن
ئه‌ستێره« شۆم
و
نه‌گبه‌ته‌یان به پێچه‌وانه ؟!
كوردان ده‌لێن هه‌ر كه‌سێك ئه‌ستێره‌یه‌كی
هه‌یه كه كاتی مه‌رگی ده‌سووتێ
و له سه‌ر ڕووی ئاسمان مه‌حو ده‌بێ هه‌ر بۆیه
كاتێك ئه‌ستێره‌یك ده‌كشێ و
ده‌سوتێ ده‌لێن ئه‌وه كه‌سێك مردووه یان ده‌مرێ
...
مه‌ته‌لێ « له
حه‌وت ئاسمان ئه‌ستێره‌یێكم نیه – یان ئه‌ستێره‌ی
به‌ختم
كه‌وته تاریكی و
...»
قا‌نێع ده‌لێ : ستاره‌ی به‌ختی نه‌جم وا له گوێما
له
عه‌قره‌ب تالێعم میزانه ئه‌مڕۆ
ئه‌مانه ئه‌مڕۆ باوه‌ڕه‌كانی به‌ده‌وی
كوردانه كه پیامده‌ری پیرۆزایه‌تی
ئاسمان و كاركردی ئایینی ئه‌وه ده‌گه‌یێنێ
ئه‌گه‌ر كه‌مێك به‌وردی
سه‌رنجی ئه‌ده‌بی فۆلكلۆری و ئه‌ده‌بی نووسراوه‌ی كوردی
بده‌ین چمك
گه‌لێكی زۆر له‌م بوارانه‌وه دێته ئاراوه به تایبه‌ت ده
شێعری
شاعرانێك
وه‌ك مه‌وله‌وی كورد ، نالی ، وه‌فایی و هه‌ژاری
موكریانی و
...
هه‌لبه‌ت
بڕێك له شاعیرانی فارس و كورد بۆ به‌ر‌به‌ره‌كایه‌تی
ئاسمان و
فه‌له‌كه‌ی
له‌ج ڕه‌فتار چوون و ده برانبه‌ر رێدا ڕاوه‌ستاون و
به‌رده‌وام
درێژایتیان ده برانبه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه كۆن و
كه‌ونارایانه ده‌ربڕیوه
، كه
نوسین له سه‌ر هۆ و مه‌به‌ست له‌م كرده‌وانه‌وه و
هێنانه‌وه‌ی
ئه‌و
شێعرانه لانی كه‌م و تاریكی ده‌وێ
.
هه‌ر وا كه ده پێشدا گووترا چمكی
زه‌مین داییكی جودا له سه‌ر چاوگه‌كانی
مێژویی وه‌ك په‌یكه‌رگه‌لی یه‌زدان
بانووهكان و
به‌ردنووسه‌ره‌كان ، به شێوه‌یێكی قوول و به‌رین ده
ده‌روونی بێئاگای
شاعێران ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه ، به جۆرێك كه شاعێر ، بێ
ئه‌وه‌ی
ئاگای له
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م باوه‌ڕه هه‌بێ له‌م ئه‌ندێشه دێرینه ده
شێعره‌كانیدا
كه‌لك وه‌ر ده‌گرێ
.
بۆ وێنه شه‌كسپیێر ده‌لێ
:
زه‌مان ئه‌ی
ئه‌ژدیهای مرۆڤ خۆر ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی په‌نجه‌ی شێرانی
شێر‌شكه‌ن تێك ئه‌شكێنی
و ددانی تیژی پله‌نگان كه كه‌پۆیان ده‌وه‌رێنی بێ
روحمانه فه‌رمان ئه‌ده‌ی به
خواژنی زه‌مین تاكوو ئه‌ویش بێ‌ڕوحمانه دانه
دانه منداله‌كانی هه‌ل‌لوشێنێ
...
شاعیرێكی گیله‌كی ده‌لێ
:
وه‌ته‌ن دایكی منه دایكم وه‌كو مێوه
شێرێكه
كه له ده‌ستی راو كه‌ران ئاواره‌ی كه‌ژو كێ‌و بوه
ئه‌ی لاوه‌كان
!
پیاوه‌تی و غیره‌تتان بۆ كوێ چووه ، مه‌گه‌ر دایكی
نازه‌نینتان ئێوه‌ی گه‌وره
كردووه كه له مالێ بمرن
(
شیوه‌ن فو مه‌نی
)
قا‌نێع ده‌لێ
:
ئه‌ی
وه‌ته‌ن،خۆ من به ناحه‌ق سه‌ركز و ئا‌واره نیم
ڕۆله‌كه‌ی
خۆتم به پاكی،دوژمن
و خوێنخواره نیم
له شێعره‌كانی قا‌نێع و بێكه‌س و ره‌فێق سابیر و
شێركۆ بێكه‌س
چمكی
داییك‌شێوه‌كی ولات و ژن‌شێوه‌كی زه‌مین ، ده
ته‌سویر‌گه‌لی
جۆراوجۆردا
خۆی نواندووه ، پێوه‌ندی نێوان زه‌مین و ئاسمان پیرۆز و
پاكی
هه‌ردووك
گوترا چ له ڕوانگه‌ی ئوستووره‌ییه و چ له ڕوانگه‌ی
دیینیه‌وه
زه‌مین
دا‌یكێكه كه مرۆڤ له داوێنی ئه‌وه‌وه هاتۆ‌ته دونیا و
له ئه‌نجامدا
بۆ
داوێنی ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه،بڕواگه‌لێكی تر ده نێوان
كوردان باوه كه
به
شێوه‌گه‌لی جۆربه‌جۆر پێوه‌ندیان ده‌گه‌ل ئه‌م
ئه‌ندێشانه هه‌یه
،
یه‌كێك له‌و باوه‌ڕانه ئه‌مانه‌ته . لاشه‌ی به
ئه‌مانه‌ت دراو بپارێزێ
و
نه‌هێلێ له‌ناو بچێ
.
له سه‌ر ئه‌م بڕوایه لاشه‌ی پاكان و شه‌هیدان تا هه‌ر
چه‌ند سالێ و
زه‌مانێك به ئه‌مانه‌ت بدرێ ، ئه‌مانه‌تداری لێ
ده‌كرێ،هه‌رچه‌ند
كه ئه‌م
بڕوا ئه‌ستوره‌ییانه ئێستا‌كانێش باوی هه‌یه ، به‌لام له
ده‌وره‌گه‌لێكی
تایبه‌ت له مێژوودا وێنه‌گه‌لێكی زۆر له‌م بواره له
قالبی
به‌سه‌رها‌ت
و چیرۆك و هه‌قا‌یه‌تدا ده‌نگی داوه‌ته‌وه و
ئێستا‌كانێش به
كه‌ڕات
دووپات ده‌كرێنه‌وه به جۆرێك ته‌نانه‌ت ده ئایینی
عیرفانی
و
سۆفییا‌نه‌ش ڕه‌خنه‌ی كردووه یه‌كێك له‌و به‌سه‌رهاتانه
به‌و جۆره‌یه
:
ده‌گێڕنه‌وه ، یه‌كێك له پیاوچاكانی خودا كه چه‌ندین و
چه‌ند سال بووه
گۆڕ
كرابوو چه‌ند شه‌وێك به‌رده‌وام ده‌چێته خه‌ونی
پیاوچاكێك و ده‌لێ
:
فلانی من
مردووێكم كه چه‌ندین ساله له فلان شۆیندا به ئه‌مانه‌ت
نێژراوم
به‌لام
ئێسته‌كانێ ئه‌م شوێنه بۆ‌ته ئا‌وهڕێژ و ئاو كه‌وتۆ‌ته
دلی
گۆڕه‌كه‌مه‌وه،تكایه
بێن ده‌رم بهێنن و بمگۆێزنه‌وه ... كابراش ده‌گه‌ل
چه‌ند كه‌سێك‌دا ڕێ
ده‌كه‌وێ و به هه‌مان ناونیشان ده‌چێ ، یه‌كێك له‌و
چه‌ند كه‌سه له هه‌وه‌له‌وه
بڕوای به‌م خه‌وه نه‌بوو ، بێ به‌زه‌ییانه
قوله‌نگه‌كه‌ی دا‌ده‌وه‌شێنێ كه‌چی له
ناكاودا پاش چه‌ند قوله‌نگێك
ئه‌دات له بالی ته‌رمه‌كه‌وه خۆێنی گه‌ش دێته
ده‌رێ ، له ئه‌وجی بێ
باوه‌ڕیدا زامی ته‌رمه‌كه ده‌به‌ستن و جێ‌به‌جێی
ده‌كه‌ن
و
ده‌گه‌ڕێنه‌وه،پاش چه‌ند شه‌وێك ئه‌و قیدیسه نێژراوه
دێته خه‌ونی
ئه‌و
كابرایه كه بێ‌به‌زه‌ییانه بالی شكاندبوو و پێی ده‌لێ :
ئه‌بێ
تۆله‌ی
خۆمت لێبكه‌مه‌وه و هه‌ر ئه‌و ما‌مه‌له‌یه‌ت ده‌گه‌ل
ئه‌كه‌م ،
ده‌لێن
ده شه‌ڕێك كه له نێوان دوو خێلی تیله‌كۆ و گه‌لباخی
رووی دا قۆلی
ئه‌و
كابرایه كه‌وته به‌ر گوله‌ی نه‌یاره‌كانی و پاش چه‌ند
ڕۆژێك هه‌ر
به
زه‌بری ئه‌و ده‌رده‌وه له ناو ده‌چێ
هه‌لبه‌ت هه‌روا كه‌زه‌مین وه‌كوو
دا‌یكێكی مێهره‌بان پارێزگه‌ری ته‌رمی
شه‌هیدان و پاكان و خواناسانه به
پێچه‌وانه‌ش به شێوه‌گه‌لی جۆروا‌جۆر
ته‌رمی ئه‌شرار و زالمان و خراپ كاران
ئازار و ئه‌شكه‌نجه ئه‌دات كه
وێنه‌ی ئه‌م باوه‌ڕانه ده‌زه‌ین و باوه‌ڕی
خه‌لكی كورد به زۆری شه‌پۆل
ئه‌دات بۆ نموونه هاتوه كه زه‌مین ته‌رمی فلانه
كه‌سی له ئامێز نه‌ده‌گرت
، جاری وابووه ته‌رمی ئه‌و خراپ كارانه‌ی چه‌ندین جار
ئه‌دا‌یه سه‌ر و
قه‌بولی نه‌ده‌كرد . ده‌گێڕنه‌وه كه له‌م جۆره
حاله‌ته‌دا
ڕیش سپی و
مه‌لایا‌ن زه‌مینیان به قورعان سۆێند ئه‌دا كه ئیتر
ته‌رمی
مردووه‌كه
نه‌خاته سه‌ر عه‌رز و دا‌یپۆشێ
.
یه‌كێ‌تر له باوه‌ڕه‌كانی هه‌ر
كوێ مرۆڤ پێوه‌ندی نێوان مرۆڤ و هه‌ستیه
یانێ مرۆڤ جیهانی بچووكه ( اَلغَر ) و
هه‌ستی جیهانی گه‌وره‌یه ( اَكبَر
) .
یه‌كیه‌تی نێوان مرۆڤ و هه‌ستی یه‌كێك له
دێرینه‌ترین باوه‌ڕه‌كان و
نیشانه‌كانی كه‌ونادیه كه له په‌رتوك و زامێكه‌كانی
ئێرانی پێش ئیسلام و
پاش ئیسلام هاتوه وه‌ك « بُند هُشن » په‌خشانه‌كانی
ناسرخوسره‌و
قوبادیانی و شێعره‌كانی ته‌ریقه‌تی سۆفیگه‌ری
.
به پێی ئه‌م
جیهان بینیه‌وه ؛ هه‌ستی و په‌دیده‌كانی وه‌كوو كێ‌و و
چۆم و گیا و
...
له‌گه‌ل
ئینسان و ئه‌ندا‌مه‌كانی ته‌رمی پێكه‌وه
هه‌لده‌سه‌نگێنن و له
برانبه‌ر
یه‌كتردا دایده‌نێن . بۆ وێنه ئاسمان به پێستی مرۆڤ و
هه‌روه‌ها
ته‌رمیش له
برانبه‌ر زه‌میندا دانرا‌وه به جۆرێك كه
ڕوباره‌كان و
كانیه‌كان به‌ڕه‌گ و
خوێن و جه‌نگه‌ل و گیاكان به موه‌كانی له‌ش زانراوه
.
به‌لام ئه‌وه‌ی له‌م
باره‌وه گرینگه ئه‌وه‌یه كه « هه‌ستی » دونیای
گه‌وره‌یه « اَكبَر » له باره‌ی
فیزیكه‌وه
.
به‌لام له باره‌ی ده‌روونی و مێتافیزیكی ده‌روونی مرۆڤ
دونیای
گه‌وره‌یه
و هه‌ستی دونیای بچووك « اَلغَر » یانێ مرۆڤ سه‌حێبی
عه‌قل و شعووره
و
خه‌لا‌قیه‌ته كه ئه‌م دونیا له مانادا زۆر به‌رین و بێ
ئینتیهایه كه
هه‌ستی
له‌و دونیایه بێوه‌ریه
.
«
كۆتایی
»
حه‌یده‌رلوتفی نیا
-
سه‌قز
