یادێک له مامۆستا هێمن, ڕه‌حمان سۆفی
مامۆمستا هێـمن كێ بوو ؟
خۆی ده‌یگوت، باوکم ناوی ناوم « سید محمد امین شێخ الاسلامی مکری »
شاعیری هیچ قازانجێکی بۆ من نه‌بووبێ، ئه‌و قازانجه‌ی بووه، که
ئه‌و ناوه دوور و درێژه‌ی له کۆڵ کردوومه‌ته‌وه، و بوومه‌ته
(هێمن)
مامۆستا هێمن وه‌ک ده‌ڵێن به‌ر و پشت ئه‌تڵه‌س بووه. باوکی ناوی
سه‌ید حه‌سه‌ن شێخ الاسلامی موکری بووه. سه‌ید حه‌سه‌ن له تۆڕه‌ی
مه‌لا جامی گه‌وره بووه، که پشتاوپشت له سابڵا‌غ (مه‌هاباد) ی
ئه‌مڕۆ دا ژیاون. دایکیشی ناوی زێنه‌ب بووه، کچی شێخی بوڕهان
بووه. خانه‌دانی شێخی بوڕهان یه‌کێک له بنه‌باڵه گه‌وره‌کانی
نێوچه‌ی موکریان بوون.
هێمن له به‌هاری ساڵی 1300 ی هه‌تاوی کۆچی دا له گوندی لاچین
نزیکی مه‌هاباد له دایک بووه. پێنج خۆشک و برایکی هه‌بووه.
مامۆستا منداڵی نێونجی بووه. یانی برایه‌ک و دوو خوشکی له خۆی
گه‌وره‌تر بوون. ماڵی بابی مامۆستا ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌ست ڕۆیشت‌و
بوون. له نێو موکریان دا به خۆشناوی و نان بده‌یی و میوان دۆستی
به ناوبانگ بوون.
مامۆستا هێمن له ته‌مه‌نی 6-5 ساڵی دا ئهلف و بێ و خوێندن و
نووسین له دیوه‌خانی بابی، له لای مامۆستا سه‌عید ناکام
فێرده‌بێ. دوای ئه‌وه چووه‌ته مه‌هاباد و له مه‌دره‌سه‌ی
سه‌عاده‌ت تا پۆلی چواره‌می سه‌ره‌تایی به فارسی ده‌رسی
خوێندووه. پاشان له وێوه چوه‌ته خانه‌قای بوڕهان له ماڵی خاڵی
ده‌رسی ئایینی خوێندووه. هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا هۆگری شێعر و
ئه‌ده‌بییات بووه. خۆی ده‌ڵێ له گه‌ل مامۆستا هه‌ژار دا شێعری
فارسی و کوردیمان زۆر ده‌خوێنده‌وه. دوایه خۆشمان ورده ورده
هه‌ڵبه‌ستمان داناوه و بۆ یه‌کدیمان خوێندۆته‌وه. خۆی ده‌نووسێ
که له‌گه‌ڵ هه‌ژار شه‌و و ڕۆژ خه‌ریکی خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکی وه‌کوو
ئه‌سکه‌نده‌رنامه، ئه‌میرئه‌رسه‌لان، شێرۆیه، حوسین کوردی
شبسته‌ری، خاقانی و هتد بووین . . .
مامۆستا ده‌نووسێ که خانه‌قای بوڕهان جێگای خوێندن و فێربون بوو.
چونکه جێگای هه‌موو جۆره مرۆڤێکی لێ ده‌بووه. له هه‌موو
بابه‌تێکی لێ بوو. دوای 4 ساڵ له خانه‌قادا که زۆر خۆشم ڕابوارد،
گه‌ڕامه‌وه بۆ گوندی کولیجه، که مڵکی خاڵی خۆم بوو. له‌وێش
به‌رده‌وام ده‌بێ له سه‌ر خوێندن و دوایه ده‌چێته خزمه‌ت
مامۆستا( فه‌وزی) مه‌لای گه‌وره و ئه‌دیب و مامۆستای دڵسۆزی
مامۆستایان. مامۆستا فه‌وزی زۆر دڵسۆز بووه بۆ لاوه‌کان، و
زۆریانی په‌روه‌رده کردووه. هێمن خۆی نووسیویه، و ده‌ڵێ من
ده‌بێ بڵێم ده‌سکردی فه‌وزی م، ئه‌و هه‌ڵیوه‌شاندمه‌وه، تێکی
هه‌ڵشێلامه‌وه، و سه‌ر له نوێ دروستی کردمه‌وه. ئه‌و حاجی قادری
کۆیی، نالی، کوردی، سالم، مه‌وله‌وی، حه‌ریق، مه‌حوی، ئه‌دیب و
وه‌فایی پێ ناساندم. هه‌ر ئه‌و شێعره‌کانی ئه‌و مامۆستایانه‌ی بۆ
شیکردمه‌وه، به‌ڵام سوێندی دام که قه‌ت به فارسی شێعر نه‌ڵێم،
هه‌تا بۆم بکرێ به کوردی بنووسم. من و مامۆستا فه‌وزی وه‌کوو
شاگرد و مامۆستا نه‌بووین، به‌ڵکو پیر و مورید بوون. ئه‌و منی به
کوڕی خۆی ده‌زانی، و منیش ئه‌وم وه‌کوو باوکی خۆم خۆش ده‌ویست. با
ئه‌وه‌ش بڵێم که من مامۆستایه‌کی دیکه‌شم له گوندی کولیجه
هه‌بوو، که زۆر شتی لێ فێر بووم. ئه‌و مامۆستایه ناوی سه‌ید
عوڵای سه‌ید مینه بوو. ئه‌و کابرایه، تا بڵێی ده‌نگی خۆش بوو،
له فۆلکلۆری کوردی و شێعری فارسی دا به ڕاستی شاره‌زا بوو.
مامۆستا هێمن له ساڵی 1317 دا ده‌ستی له خوێندن هه‌ڵگرتووه و
چووه‌ته‌وه گونده‌که‌ی خۆیان و ده‌ستی کردووه به کار و کاسبی و
کشت و کاڵ و ئاژه‌ڵداری. خۆی ده‌ڵێ که زۆر زوو فێری کار و پیشه‌ی
کشت و کاڵی بووم، فێری به‌خێو کردنی وئه‌سپ سواری بووم. له‌و
ماوه‌یه‌دا که له گوند وه‌کوو جۆتیرێک مه‌شغوڵی کاری فه‌لاحه‌تی
بووه، هاتو چۆی شاری مه‌هاباد یش کردووه. له‌و سه‌رده‌مه‌دا له
مه‌هاباد له‌گه‌ڵ لاوانی ڕۆشنبیری وه‌کوو، زه‌بیحی، کاک حه‌سه‌نی
قزڵجی، نانه‌وازاده و ئیلاهی ده‌بێته ڕ‌فێق و هاوڕێی تێکۆشان له
ڕێگای فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیاتی کوردی دا. له ساڵی 1320 دا ده
چێته کۆڕی شاعیران و نووسه‌ران. خۆی ده‌ڵێ ،به‌ڵام بابی هه‌ر
چه‌ند خۆی ئه‌هلی زه‌وق و ئه‌ده‌بیات بووه، به‌ڵام زۆری پێ ناخۆش
بووه که مامۆستا ببێ به شاعیر. کاتێک که زانیویه هێمن شێعران
ده‌نووسێ ده‌فته‌ره‌که‌ی لێ وه‌رگرتووه، و خستوویه‌ته نێو
ته‌ندووره‌وه، و سووتاندوویه‌تی. گوتویه « ده‌یه‌وێ له برسان
بمرێ، شاعیری کار وشوغڵ نییه« مامۆستا ده‌ڵێ باشتر، که باوکم
ئه‌و ده‌فته‌ره‌ی لێ سووتاندم، چونکه ئه‌گه‌ر بمایه ئێستا خۆشم
ئه‌و جۆره شێعرانه‌م قه‌بووڵ نه بوو. له به‌ر ئه‌وه‌ی که
هه‌مووی لاسایی کردنه‌وه‌ی شاعیرانی کورد و فارس بوو، مایه‌ی هیچ
له خۆم نه‌بوو.
که‌سایه‌تی مامۆستا هێمن
دیاره که هه‌موو مرۆڤێک لایه‌نی کزی و لایه‌نی به هێزیشی
هه‌یه. مامۆستا هێمن نه فریشته بوو، نه شه‌یتان بوو، نه
ڕابۆت. هێمن به ته‌واو مانا ئینسان بوو. به‌ڵام چۆن ئینسانێک؟
ئینسانێکی ئینساندۆست، دڵسۆز بۆ نه ته‌نیا نه‌ته‌وه‌ی خۆی به‌ڵکو
بۆ هه‌موو مرۆڤێک. بۆیه به هێمن ده‌ڵێن مامۆستا چونکه
ڕووناکبیرێکی پێش ڕه‌و بوو،هونه‌رمه‌ندبوو.، تێکۆشه‌ر و
کۆڵنه‌ده‌ربوو. هه‌موو ژیانی خۆی له پێناو فه‌رهه‌نگ و
ئه‌ده‌بیاتی کوردی دا به‌خت کرد.
زۆر که‌س ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان لێ ده‌گرت که گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ شاری
ورمێ، له‌وه‌ی گرساوه‌ته‌وه و خۆی به دامه‌زراندنی گۆڤاری
کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی سروه، وه مه‌شغول کردووه. به‌ڵام ئه
جۆره ڕه‌خنانه، ڕه‌خنه‌ی دۆستانه و به ئه‌ده‌بانه و به
ئینساف نه بوو. مامۆستا تا دوا هه‌ناسه‌ی ته‌مه‌نی، هیچ شێعرێک،
مه‌قاله‌یه‌ک، شتێکی بۆ ڕیایی و خۆشه‌مای کردن نه نووسی. هێمن له
سه‌ر به‌ڵێنی خۆی ماوه، و سه‌بارت به گه‌لی خۆی وه‌فادار تا ئه‌و
ڕۆژه‌ی له‌شی لاواز و سه‌ری پڕ سه‌ودا و گیانی پیرۆزی به خاکی
کوردستانه که‌ی به‌خت کرد. مامۆستا هێمن یه‌کێک له‌و خسڵه‌ته
باشانه‌ی که هه‌ی بوو، ده‌بێ ئێمه نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ و ڕووناکبیران
و ئه‌دیبان له چاوی بکه‌ین و ئامۆژیارییه‌کانی به گوێ و دڵ وه‌ر
بگرین، ئه‌وه‌یه که مامۆستا له هه‌موو ژیانی دا سه‌ربه‌خۆیی
فیکری ئه‌ده‌بی خۆی پاراست و ملی بۆ هیچ که‌س دانه‌نه‌واند. ئه‌مه
نیشانه‌ی سه‌ر به خۆ بوونی هێمن و ڕاستگۆیی ئه‌و بوو. مامۆستا
ئیسانێکی ئینساندۆست بوو. خۆی به خاکی به‌ر پێی تێکۆشه‌رانی کورد
ده‌زانی. ئه‌گه‌ر شیوه‌نی ده‌کرد، به دڵ و گیان بۆ کوردی بێ به‌ش
بوو، نه‌ک بۆ خاوه‌ن ته‌لار و پاره‌ی ڕووڕه‌ش. ئه‌گه‌ر هاواری
ده‌کرد له به‌ر زه‌بوونی و داماوی خۆی نه‌بوو، ئه‌و هه‌لپه‌رست
نه‌بوو، شیوه‌نی بۆ کوردی بێ به‌ش بوو. ئه‌وه نییه له‌م دوو
دێڕه‌دا ده‌ڵێ:
شیوه‌نی من، شیوه‌نی ئینسانییه بانگی ئازادی و گرۆی یه کسانییه
شیوه‌نی من شینی کوردی بێ به‌شه ئه‌و گه‌له‌ی حاشا ده‌که‌ن لێێ،
هه‌شه
به‌ڵام با ئه‌وه‌ش بڵێن که مامۆستا لایه‌نی لاوازیشی هه‌بوو.
هه‌تا بڵێ پڕ هه‌ست و دڵ ناسک و زوو ڕه‌نج بوو. زۆر زوو تۆڕه
ده‌بوو. به‌ڵام هه‌تا بڵێی دڵ پاک و مێهره‌بان بوو. هیچ کات
مه‌ردوم ئازار نه بوو. ئه‌گه‌ر لێشت بتۆرایه به دوو قسه‌ی خۆش
ئاشت ده‌بووه. مامۆستا زه‌ره‌رێکی زۆریشی بۆ خۆی هه‌بوو، هه‌تا
بڵێی سیگاری زۆر ده‌کێشا. دیاره که ئه‌وه‌ش بۆ له‌شساخی خۆی
زه‌ره‌ر وزیانێکی زۆری هه‌بوو. ئه‌وه بوو که له‌و دوایی ته‌مه‌نی
دا که‌وتببوه هه‌ناسه بڕکێ و پشوو سواری، هه‌ر بۆیه‌ش بوو که
به داخه‌وه زووتر ماڵ ئاوایی له هونه‌ر و له گه‌له‌که‌ی خۆی
کرد. هێمن تا بڵێی قسه خۆش بوو، حازر جواب بوو، ڕۆژێک له
مه‌هاباد له ماڵی دۆستێکی مامۆستا، ئێمه لاوه‌کان ده‌وری
مامۆستامان دابوو وهه‌ر که‌س به شێوه‌یه‌ک پرسیاری ئه‌ده‌بیمان لێ
ده‌کرد. یه‌کێک له کوڕکان که گه‌مه‌چی بوو، گاڵته‌ی ده‌کرد، به
پێکه‌نینه‌وه ڕوو له مامۆستا کرد و گوتی مامۆستا ئه‌گه‌ر تۆ له
ڕێی کوردستان دا شه‌هید بی، ئه‌و خیابانه‌ی شاپووری به نێوی تۆوه
ده‌که‌ین. مامۆستاش له وه‌ڵامی قسه‌که‌ی ئه‌وه‌دا، زۆر به
ڕووخۆشی فه‌رمووی جا،ڕۆڵه کوڕم بۆ ئه‌وه‌نده که‌م عه‌قڵی، تا
بۆخۆم ماوم بۆچی خانویه‌کم بۆ ناکڕن تێ دا بژیم له قون ده‌رکان
ببمه‌وه، منه‌تباری خاوه‌ن ماڵ نه‌بم؟!
هێمن و هونه‌ر
مامۆستا له باره‌ی هونه‌ره‌وه بڕوای وابوو که هونه‌ری ڕه‌سه‌ن
ئه‌و هونه‌ره‌یه،که له خزمه‌ت مرۆڤایه‌تی و شارستانییت و
پێشکه‌وتن دا بێ. جا هونه‌ر به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێ. ماۆستا
ده‌یفه‌رموو هونه‌رمه‌ند، ته‌نیا ئه‌و جیاوازییه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی
دی هه‌یه که دایمه ئه‌ینداره، ئه‌وینێکی خودایی هه‌ستی
ده‌بزوێنێ و هانی ئه‌دا که ئاسه‌واری هونه‌رمه‌ندانه بخولقێنێ.
ده‌یکوت ئه‌گه‌ر ئه‌وین نه‌بایه هونه‌رش نه ده‌بوو، هێمن ێک نه
ده‌بوو، حه‌سه‌ن زیره‌کێک نه ده‌بوو، ناسر ڕه‌زازی یه‌ک نه
ده‌بوو، قاله مه‌ڕه ی ده‌ست و په‌نجه نه‌خشینی به سۆزی بلوێر و
شمشاڵ نه‌یده‌توانی هه‌ستی هه‌ستیار بێنێته‌هه‌ژاندن.
بیر و ڕای مامۆستا له‌باری زمان و فولکلۆری کوردییه‌وه
مامۆستا ڕای وا بوو که ئێمه به هۆی زمان و هونه‌ره
فولکلۆریه‌که‌مانه‌وه ماوین. چونکه فۆلکلۆر ئاوێنه‌ی ته‌واو
نوێنی پێناسه‌ی مێژووی نه نووسراوی نه‌ته‌وایه‌تیمانه. هونه‌ری
فۆلکلۆری پێناسه‌ی فه‌رهه‌نگی گه‌له‌که‌مانه. چونکه له دڵی
خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵقوڵاوه، و هه‌ر ئه‌وانیش خزمه‌تی ده‌که‌ن و ناهێڵن
بفه‌وتێ و له بیر بچێته‌وه. مامۆستا ڕای وا بوو، هه‌ر بۆیه‌ش
زمانی شێعر و نووسینی ساده و کوردی یه‌کی ڕه‌وان و پاراو بوو.
مامۆستا شاره‌زای به‌یت و باوی زمانی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی بوو. ئه‌و
زمانه‌شی جوان و له جێ خۆی دا به کار ده‌هێنا. که بڕوانینه
په‌خشانه‌کانی مامۆستا، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که چۆن ده‌ستێکی باڵای
هه‌بوو. چۆن به وردی په‌خشان چیرۆکه کوردییه کانی داڕشتووه.
ئه‌گه‌ر بڕوانینه پێشه‌کیکه‌ی بۆ ناڵه‌ی جودایی مامۆستا که کاکه
حه‌مه‌ی مه‌لا که‌ریم نووسیویه‌تی، باوه‌ڕ ده‌که‌ین که ئه‌م وته‌ی
ئێمه‌ش ڕاسته و له جێی خۆی دایه. مامۆستا هێمن بێجگه له
ئه‌وه‌ی زمانی کوردی باش ده‌زانی، فارسی یه‌کی ته‌واو و ئه‌ده‌بیشی
زۆر باش ده‌زانی. جا، دیاره ئه‌گه‌ر که‌سێک کوردی و فارسی و چه‌ن
زمانی دیکه‌ش بزانێ، توانایی زیاتری به سه‌ر ئه‌ده‌بییات دا زیاتر
ده‌بێ. هیچ که‌س حاشا له وه ناکا، که زمانی نووسینی مامۆستا
ڕه‌وان و بێ گرێ وگۆل و ئه‌ده‌بی بوو. هه‌ر وه‌ها، ئه‌گه‌ر که سێک
ئاگاداری له سه‌ر فولکلۆری نه‌ته‌وه‌ی خۆی هه‌بێ بێگومان
زمانه‌که‌شی باش ده‌بێ و هونه‌ره‌که‌شی له خزمه‌ت گه‌ل و
نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی دا ده‌بێ.
ویستی مامۆستا هێمن ئه‌وه‌بوو، که خۆی نووسیویه‌تی.
کیژ و کوڕ بگرن له ده‌وری گۆڕی هێمن ڕه‌شبه‌ڵک
من که شین گێڕی شه‌هیدانم له کوێی شینم ده‌وێ