شه‌وان له ناو هه‌مبه‌رگر دا بخه‌ون
PNA

خه‌وێكی خۆش و ئاسووده، ئاره‌زووی خه‌ڵكانێكی زۆره، به‌ڵام بۆ هه‌ندێ كه‌س، چۆنیه‌تی و شوێنی نووستن
گرفتًكی
گه‌وره‌یه، چونكه له‌سه‌ر
هه‌موو پێخه‌فێك خه‌ویان لێ ناكه‌وێت، بۆیه رۆژانه
شێوازی جۆراروجۆری پێخه‌ف و
ته‌خته‌ی خه‌و ده‌خرێته بازاڕ.
له جیهانی دیزاین، رۆژانه شتی نوێ و سه‌یر بۆ كه‌سانی ئاره‌زوومه‌ندان دێته ئاراوه، كه هه‌ندێك له‌مانه ده‌بێته هۆكاری سه‌رسوڕمانی مرۆڤ، ئه‌م هه‌مبه‌رگره زله‌ش یه‌كێك له‌و بیرۆكانه‌ی گه‌نجێك هه‌ڵساوه به دروست كردنی، كه شوێنی تێڕامانه و بۆ خۆیشی هه‌ڵگری جوانییه‌كه، چونكه شێوازی پێخه‌فه‌كه له پیتزایه‌ك به هه‌موو پێكهاته‌كانی ده‌چێت، له‌وانه‌یه خه‌وێكی خۆش و قووڵی هه‌بێ بۆ ئه‌وكه‌سه‌ی تێیدا ده‌نوێت.
جێی ئاماژه‌یه ، جیاوازی ئه‌م پێخه‌فه هه‌مبه‌رگریه له‌وه‌دایه، كه له هیچ بازاڕێكدا بۆ فرۆشتن ده‌ست ناكه‌وێت، چونكه ئه‌و گه‌نجه بۆ خۆی دروستی كردووه و له سه‌ر ماڵپه‌ڕه تایبه‌ته‌كه‌یدا نمایشی كردووه، له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی دروستكردنی پێخه‌فه‌كه‌دا، بۆ ئه‌وانه‌ی ئاره‌زوومه‌ندن بتوانن له رێنماییه‌كانی سوودی دروستكردنی پێخه‌وفێكی هه‌مبه‌رگری وه‌ربگرن.

