لۆ چیرۆک ؟
یه‌کێ بوو یه‌کێ نه‌بوو
که‌س له خوا گه‌وره‌تر نه‌بوو
که‌س له قاڵاو رووڕه‌شترنه‌بوو
کۆسه ئه‌مرد جێگا نه‌بوو
دایان ئه‌نا رێگا نه‌بوو
ئه‌یان نا به‌تاقۆ چاوی ئه‌چوو له‌زاقۆ
گایێ سووری قوڵتاسیی
دام له‌مێزه‌روکراسی
مێزه‌رم نا له‌سه‌رم
کراسم کرده به‌رم
قورعان بێنه
شک ماڵت نه‌وه‌رم
خه‌لله له شار
به سه‌رینیی سه‌ری سه‌ردار
به‌قایمیی گۆییژ
به‌شیرینیی مێوژ
خوا مواره‌کی کا له منیش وله تۆیش
ئه‌م رستانه که به که‌ش وهه‌وایه‌کی تایبه‌ت ئه‌گووترا،(که له‌هه‌ر شوین
و ناوچه‌یه‌ک ، تایبه‌ت مه‌ندی تایبه‌تی ناوچه‌ی ده‌گرته‌خۆ- لام
وایه‌ئه‌بێ ئاماژه‌یش به‌وه‌بکه‌م که‌ره‌نگه بیسراوی من زۆر ته‌واو نه‌بێ
وکه‌مایه‌تی زۆریشی هه‌بێ )ده‌سپێکێ بووکه بیسه‌رانی بۆگوێ را‌گرتن ئاماده
ده‌کرد . تامه‌زرۆیان و هۆگرانی چیرۆک به‌حه‌زوله‌زه‌وه له‌ده‌ور چیرۆک
بێژ کۆ ده‌بوونه‌وه و...
به‌تایبه‌ت شه‌وانی درێژی پاییزوزستان .(چیرۆکی گوێی ئاگردان)ره‌نگه پاش
ره‌شبه‌ڵه‌ک وهه‌ڵپه‌ڕکێ زۆرترین لایه‌نگری هه‌بوو. چیرۆک بێژی تواناوبه
به‌هره قه‌یرورێزێکی تایبه‌تی بوو. به‌ڵام داخی داخانم که نه‌بوونی
شوێنه‌واری نووسراو،ئه‌م راسته‌قینه‌ی ژیانی باووباپیرانمانی لێمان
کردووه‌ته ئه‌فسانه .
دیاره نه‌من ونه‌که‌سێ دی نه‌ئه‌یه‌وێ ونه‌ئه‌تووانێ ئه‌وکات وساته
بژییه‌نێته‌وه،به‌ڵام چ بمانه‌وێ وچ نه‌مانه‌وێ،چیرۆک
هه‌ربووه‌وهه‌رهه‌یه‌وهه‌ربه‌ناوی ده‌سکه‌وتێکی ژیانی مرۆڤ
ناسراوه‌وده‌ناسرێ وهه‌رکه‌سانێکیش وه‌کامن خولیای ده‌بن ولۆ
به‌رزکردنه‌وه وبه‌رفراوان کردنی ئاستی به‌دڵ وگیان تێده‌کۆشن
وسه‌رکه‌وت ده‌س ده‌خه‌ن وهه‌روه‌ها تووشی هه‌ڵه‌یش ده‌بن و چه‌ژه‌یش
له‌کۆن ونوێ و خۆیی وبیانی وه‌رده‌گرن و دنیای رازاوه‌ی چیرۆک
زێتروزێترده‌خه‌مڵێنن .
به‌ڵام ئه‌مڕۆ....
"مه‌له‌ک جه‌مشێربۆئه‌وه‌ی خه‌وله‌چاوبتارێنێ ونه‌نوێ ،شیرێکی هێنا به
له‌پی ده‌ستیاوبرینی پڕکرد له‌خوێ ."
ل چیرۆکه نه‌نوسراوه‌کانی باووکم.
"لووت‌له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌یا شارجێ ئه‌هێڵێ وباژێڕنوقمی به‌ڵا
ئه‌کرێ.خێزانی لووت ئاوڕله‌شارئه‌داته‌وه وئه‌بێ به په‌یکه‌ره‌یه‌کی خوێ.
" کتێبه‌ئایینیه‌کان .باسی قه‌ومی لووت 1
سووروشین
نیوه‌شه‌وێ شب شه‌وانی دی ، خه‌وله‌چه‌و ره‌وی .هه‌وای به‌فروتریفه‌ی
مانگه‌شه‌و،ژووری کردبووبه رۆژ.به‌تایبه‌ت لرقه‌ی‌ئاوێنه‌ی سه‌رتاق که
به ده‌م مانگه‌وه ئه‌خه‌نی و ورشه‌ی لێ ده‌وه‌ری، گه‌لێ سرنج راکێش
بوو. له‌جێ هه‌ستام وژبۆژووانی پیاوێ جه مانگه شه‌وا،رووم له‌باخی
ئاوێنه نا. ئان وسات په‌ڵه هه‌ورێ بووه ده‌مامکی مانگ و با هه‌ڵقه‌ڕێزی
درگای هێنایه سه‌ما . ته‌زێ هات به له‌شما،هه‌ستم کرد تارماییه‌ک هاته
ژووره‌وه . وه ژوورکه‌وتنی له‌وه‌ی بۆ وه‌ژوورکه‌وتنی که‌سێ پێویسته
زۆرتری خایاند. ترس گه‌مارۆی دام و ویستم پرسیار بکه‌م: تۆ کێ‌ی؟ وزبان
له‌زارمدابووه به‌رداشی بێ ئاو. هه‌رچه‌ن هه‌وڵمدا ته‌نانه‌ت
ئاوڕدانه‌وه‌شم پێ نه‌کرا.وابزا له‌شم ببووه په‌یکه‌ره‌یه‌کی به‌ردین.لام
وابوومردووم ودوا هه‌ناسه‌کانی ژیانه ختووکه‌ی مێشکم ئه‌دات که ده‌نگێکی
سووروشین هاته گوێم...
- : نه‌نووستبوو!
- : نووستبوو . ئه‌بێ نووستبێ ؛ ئه‌گینا چلۆن وا رائه‌چڵه‌کا؟ هه‌رچه‌ن
زه‌نا زه‌نایش بووبێته گواره‌ی گوێی و زه‌ریای ته‌نیاییه‌که‌یشی شه‌پۆل
بدا‌و بگوڕێنێ و...
- : نه‌نووستبوو!
- : نووستبوو . ئه‌بێ نووستبێ ؛ ئه‌گینا چلۆن وا هزری قه‌تیس ئه‌ما و
ئه‌ژنۆی دائه‌دا؟ هه‌ر چه‌ن ئه‌وه‌ی چاوانی ئه‌یاندی له چوار چێوی
به‌رینی ئاوه‌زا نه‌گونجایێ و...
- : نه نووستبوو!
- : نووستبوو. ئه‌بێ نووستبێ ؛ ئه‌گینا چلۆن وا هاڤه‌ڵانی ده‌بوونه جێ‌ی
شک و گوما‌نی؟ هه‌ر چه‌ن شێوه ئاخافتن و باسی ووت و وێژیان دژ به فام
بیاننوانایێ و...
- : نا! نه‌نووستبوو؟!!
- : نابێ نووستبێ ؛ ئه‌گینا چلۆن وا له سه‌ر لێواری تیژی زه‌ناری قه‌وزه
گرتووی هه‌سان ئاسای دۆخ راده‌وه‌ستا؟ هه‌رچه‌ن به ویست وخوازتی خۆی
نه‌بووایێ و...
ئه‌م ده‌نگه سووروشینه چبوو؟سه‌باره‌ت به کێ ئه‌دوا؟ چی له من ئه‌ویست
و بۆ کات و ساتی وا؟
تۆ حه‌زت له چیرۆکه . ئه‌مه‌ش چیرۆکێکه مینا گشت چیرۆکه‌کان که هه‌رگیز
کات وسات نازانن . به‌ره و داڕێژراوی خۆتانن و به‌ر پلاری تانه و
توانجتانن و...
- : وابزا...
- : لێی گه‌ڕین . چیرۆک ئه‌ڵی :هه‌ربه‌بنگووس دوورتر له ئێمه چوار
ده‌ورمان به شایی و سه‌ما ته‌نرا بوو. گۆرانی و ئاهنگ و به‌زم و هه‌را
بوو.که‌ڵه لاو،ناسکه ئاسک،باڵا به‌رزو بێ گرێ ، ده‌لال و چه‌له‌نگ، تێر و
ته‌سه‌ل ، لێو رووباری شه‌کر و خوێ ، پۆشته و په‌رداخت ، چاو که‌ژاڵ
وگۆنا ئاڵ، لووت قنج وته‌ڕ ده‌ماخ، شۆخ وشه‌نگ ، سه‌ربه‌ست وسه‌رمه‌ست،
ئه‌سمه‌ره و کاڵ،له‌گه‌شت و گه‌ڕ دابوون . ده‌نگی گه‌مه و قاقا و
پێکه‌نینیان گه‌مارویان دابووین و له شوێنی خۆمانا لرخه و هه‌نسک و
نووزه و گریان بوو . جێگه‌یشمان ته‌نگه‌ڵان بوو. ده‌ستمان بۆ لایان درێژ
ئه‌کرده‌وه و لێمان دوور ئه‌که‌وتنه‌وه، پڕ به گه‌روو هاوارمان ئه‌کرد و
نه‌یان ئه‌بیست.به چپه ئه دووان و باشمان ئه‌بیست .ئای چه‌ن به‌دڵ
گیروده‌ی خولقی خولیایان بووین . پڕ به دڵ ویستمان به‌ره‌و لایان
هه‌نگاو هه‌ڵگرین و...
- : دیتمان به‌ر پێمان لیتاوه . لیتاوێکی مه‌ن و خه‌س . ویستمان پێ
بگۆزینه‌وه و به‌ولادا پێ دابنێین ولیتاو خێرا جێ گۆڕکێ‌ی ئه‌کرده به‌ر
پێمان .
- : یانی ...
- : سه‌یر بوو ، فره سه‌یر بوو. به هه‌ر لایه‌کدا ئه‌مانڕوانی‌ی ،گورج
چڵپاو ئه‌هات به‌ره‌و پیرمان . بێزمان نه‌ده‌هات پێ بنێینه ناو ئه‌و لیته
. قیزمان ئه‌شێوایه‌وه . به‌ڵام که‌سیش نه‌زانێ ، خۆ تۆ باش ئه‌زانی
چارمان ناچار بوو. خولقمان خولیا بوو ،گیانمان شه‌یدا بوو و وا دیار بوو
له‌وه زێتر نه‌تووانین جێ به خۆ بگرین . هه‌ر بۆیه جۆڵای فاممان ،
قامه‌ت قاخ ، ته‌ونی نووقم بوونی ئه‌ردی ژێر پێمانی نایه‌وه و چ
رایه‌خیه‌لێکی ره‌نگاڵه‌ی‌هه‌زارنه‌خشی بۆکردین که به له‌ز و حه‌زه‌وه
نامانه بن باڵ و لێبڕاو له دوی بوار که‌وتینه گه‌ڕ و...
- : به رواڵه‌ت ته‌نک ئه‌ینواند . پێمان دانا و هه‌ستم به‌رۆچوون کرد.
به‌په‌له کشامه دواوه و رۆچوونی چاو تروکاندنێکی خایاند .گه‌لێ ترسام
.ویستم بگه‌ڕێمه‌وه و نه‌کرا .وه‌کا شێت و هارهه‌رئه‌هات و ئه‌چوو .
ویستم یاریه‌ی به‌م ، به‌ڵام نه‌مزانی ئه‌بێ چبکه‌م؟ بیستبوومان
زڵکاوهه‌تا ده‌ست و پێ بکوتی زیاتر هه‌ڵتئه‌لوشێ و مخابن!
- : تێناگه‌م .
- : بار‌و دۆخی وه‌ها ته‌سک و ته‌نگ که‌ی مه‌ودا به زانیاری ئه‌دا و مادام
رۆچوون له ئارادایه چ ته‌وفیر ئه‌کات چرکه‌یه‌ک دره‌نگتر یان زووتر؟!
- : بگره زووتر چاتر ، سووچ و تاوانێ که‌متر .نه‌مگووت و گووتی :
- : دڵنیام هه‌رله بیری سووچ و تاوانیشدا نه‌بووکه لیتاو گه‌ییه ژێر
چه‌ناگه‌ی . سه‌رم سه‌یر زرنگه‌ی ئه‌هات و ئێشا . به‌ر چاوم لێڵ بوو
.چاوی بڕییه ئاسمان و دڵنیام هیچی نه‌ئه‌دی و بۆیشی گرینگ نه‌بوو. هیچم
نه ئه‌دی و بۆ دوا هه‌ناسه‌ی ژیانی زاری کرایه‌وه و نه من و نه که‌س
هیچمان نه‌بیست و کێشرامه خواره‌وه و ئاگام له‌هیچ نه‌ما.که چاوم
هه‌ڵهێنا هه‌واڵ ورایه‌خم پێکه‌وه فه‌وتا بوون. به لووتی خۆ بیستم که چ
بۆگه‌نێکی ناخۆش و مێشک به‌رم لێده‌هات. پێم هه‌موو له‌شم ببوو به‌لیته و
بۆگه‌ن . نه‌مئه‌زانی چلۆن خۆ له ده‌س ئه‌و بۆگه‌ن و بۆساره رزگار بکه‌م
که پۆلی نازنوێن ته‌موره‌یان دام.له پێشدا له خۆ ترێق بوومه‌وه و
وامئه‌زانی بۆگه‌نه‌که‌م هه‌موویان وه‌ڕه‌س وپه‌ڕه‌وازه ئه‌کات. چم
ده‌سه‌ڵات بوو؟ و چه‌ن سه‌رم سووڕما که نه‌مدی هیچ کام که‌پۆیان بگرن و
هه‌ست به بۆگه‌نم بکه‌ن و به‌پێچه‌وانه ، هه‌موویان به‌و په‌ڕی
حه‌زوله‌زه‌وه به ده‌ورما ئه‌هاتن و خۆیان تێ هه‌ڵئه‌سویم .خه‌مێکی
قووڵ و چڕی بۆگه‌ن پڕوکێنه‌ر ئاوقه‌م ببوو ووابزاهه‌ر هه‌موویان به‌و
په‌ڕی قه‌یرو رێزه‌وه سه‌یری نه‌خشی رایه‌خه ره‌نگاڵه‌که‌میان ئه‌کرد و
هه‌ر زۆر زوویش لێی بێزران و.. هه‌ڵبه‌ت به‌ره‌به‌ره به بۆگه‌ن راهاتم و
وه‌کا ئه‌وه‌ی هه‌ر هیچ بۆنێکیشم لێ نه‌هاتبێ وابوو و هه‌ر نه‌یشمزانی که
ئاخۆئه‌وکه‌ڵ و ئاسکانه‌یش وه‌ک منیان لێ قه‌ومابوو؟ یاخۆ...
- : مرۆڤ رادێ و به خه‌م و خه‌فه‌تی دادێ و هه‌وه‌ڵ به‌ردی
هه‌ڵنه‌گیراویش هه‌ڵناگیرێ و...
- : منیش زۆر زوو به‌ره‌وگه‌م راهاتم و دیاره هه‌رگیزیش خوازتی
ئاوڕدانه‌وه به‌رۆکی به‌ر نه‌دام .
- : به‌ڵام ئه‌ترسێ ببێ به په‌یکه‌ره‌ی خوێ .
- : نییه بڕیار وایه له لایه‌ن تۆوه گۆنام بۆ پڕ کردنی برینی له‌پی ده‌ستت
بڕنرێ !؟
سوور و شین لێک هه‌ڵپه‌ڕین و..
نادیارێ پێمان ئه‌ڵێ : داوه شین !
ئه‌ڵێم : چما ؟ و...
سه‌یر بوو. زبانم به‌ر ببوو . ئاوڕ ئه‌ده‌مه‌وه و که‌س نابینم، نه
تارمایی ، نه ده‌نگ و نه ره‌نگ . هیچکام دیار نین و گشت گیانم
ده‌چریکێنێ ، په‌ڵه هه‌ورێ به ده‌م باوه ئه‌زریکێنێ و مانگ خڕ و پڕ خۆ
ده‌نوێنێ . ده‌ستێ به شه‌پۆلی ریشما ئه‌هێنم و دڕدۆنگ له ئاوێنه ئه‌چمه
پێش . له‌و به‌ر ئاوێنه‌وه وێنه‌ی خۆم سه‌ر و ردێن تازه تاشراو و گرژین
دێ به‌ره‌و پیریم و ئه‌ڵێ : پڕ به سییه‌کانت هه‌وا هه‌ڵمژه زه‌رده‌به‌ی!
ئه‌ڵێم : لام وابوو زۆرسوورم که‌چی ...
ئه‌ڵێ : سوور ون به شین .
ئه‌ڵێم : دیاره دابه شین و...
بۆنی ئۆدۆکولۆنه‌که‌ێ ده‌ست ئه‌نێته بینم و ... داخی شین !
- کۆتایی20/7/1380 هه‌تاوی
11 111- Sadum وGomorrheدووشاری که‌ونینی فه‌له‌ستین - شاری لووتی
پێغه‌مبه‌ر- له قه‌راخ به‌حرولمه‌یت " به‌حری لووت" ( زه‌ریای مردوو) که
ده‌ڵێن سێ هه‌زار ساڵ پێش له مێژووی زایینی بناخه‌یان دانرا وهه‌زار
ونۆسه‌د ساڵ به‌رله مێژووی زایینی به هۆی هه‌وره تریشقه و
بوومه‌له‌رزه‌وه نوقمی زه‌ریا بوون
.
خالیدخاکی سه‌قز
www.chyrok.blogspot.com