شێعری ، شاعیروعارفی
خوالێخۆشبوو
(- شه‌یدا - شێخ ئه‌حمه‌دی مام سێوه‌دین)
("بێزار "ی په‌روانه‌ی عه‌شق)
ئاشوفته‌یی و به‌رگــــــــــی مه‌لوولیت کردوه به به‌درا
سا نه‌غمه‌یه‌کی تازه که غه‌م ، ئاشیــــــــــانه، به‌ردا
(بێزار) کوڕی کوێستـــــــــــانی ووڵات ، بلبلی شه‌یدا
خولیای ده‌مـــــــی کام خونچه‌یه ، خولیایه له سه‌ردا
تا شه‌معی روخی جوانێکی مه‌عشـــــووقه بسووتێ
په‌روا ی نیه په‌روانه له به‌ر تین وشـــــــــــــــه‌ره‌ره‌ردا
عاشق به شنه‌ی زوڵف و نه‌وای تاسه‌یی دولبـــــه‌ر
خه‌مڵاوه له ناو گوڵشه‌نی سه‌رشــــــــــاری هونه‌ردا
لاله‌و په‌ڵه‌مه‌ننێ له فه‌ســــــــــــــــــــــــڵی عوشاقا
سه‌رمه‌ستن به مه‌ی بادی سه‌با ، دێ له سه‌حه‌ردا
ئه‌م شۆڕش و غه‌وغای و گوڵ و بولــــــــــــبول وباغه
نه‌زمێکه له نــــــــــــزامی سروشــــتی له به‌شه‌ردا
وا فه‌ڕزه له سه‌ر ئه‌هلی وه‌فا و کوردی خیره‌دمــــه‌ند
گیانبازی له رێی خه‌رمه‌نی پڕباروســــــــــــــــه‌مه‌ردا
(شه‌یدا به‌هاری 1982 زایینی
گوندی مام سێوه‌دین سه‌رشیوی سه‌قز)