"هه‌گبه‌ی سه‌فه‌ر"
له‌م پاییزی خه‌مه‌دا
به ده‌م گڤه‌گڤی باوه
ئازاره‌کانم ئاوێته‌ی
گه‌ڵارێزانی دڵ ئه‌که‌م و
وه‌ک کولوه به‌فر له ناو
له‌پی خۆشه‌ویستیتدا
ده‌توێــــــــــــــــــــــــــــــــــــمه‌وه
هیواکانم له بیل بیله‌ی چاوانتا
هه‌گبه‌ی سه‌فه‌ر به‌ره‌وقووڵایی
دڵت هه‌ڵ ئه‌گرن ... و
له که‌ناری ئه‌وینتدا
پاپۆڕی حه‌زم له‌نگه‌ر ئه‌گرێ و
هێور ، هێور به ده‌م شه‌پۆلی ئه‌سرینه‌وه
به‌ره‌و ده‌ریایی خه‌ونه‌کانم
ئاهه‌نگی "خوایه وه‌ته‌ن ئاواکه‌ی"
بۆ نه‌وه‌کانی به‌فروخوێن ده‌ڵێمه‌وه .
رێبوار سه‌رشیوی – سه‌قز