قوربانی
وشه‌ی
قوربانی وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بیه‌و له
قوربه‌وه واته نرزیكی هاتوه.
له
روه‌وه قوربانی دان، به ویست و خواستی
نزیك‌بوونه‌وهو به
ده‌ست
هێنانی دلی هێزێكی ژوه‌ر سرووشتی وه‌كوو
ئه‌هورا‌مه‌زدا،
زیئوس
و خودا به گشتی هێزێكی خێر یان شه‌ره.
زۆر
یه‌ك
له
زانیان بروایان وایه ریشه‌ی قوربانی‌دان له رێی خودا
یان و
دیارده‌كانی سروشتی له ترسی مرۆڤدا‌یه كه ریشه‌ی له
نه‌زانی وخورافات
داهه‌بوه. كه ئه‌م كرده‌وه له ئه‌دیانی
یه‌كتاپه‌ره‌ستیدا ره‌نگو ده‌نگی
تایبه‌تی هه‌یه.
له
وێنه كۆن‌و سه‌ره‌تاییه‌كاندا قوربانی زۆر جار به
شێوه‌یه‌كی
ترسناكی و ئه‌و په‌ری بێ‌به‌زه‌ییه‌وه بوه، ئه‌سته‌م
ترینیان
قوربانی‌و پێش كه‌ش كردنی مرۆڤ بوه له رێگه‌ی خودا‌یان.
دیارده
وێرانكه‌ره‌كانی وه‌كوو تۆفان و هه‌ر وه‌ها تریشقه‌و بوومه‌له‌رزه
و
جۆره‌كانی نه‌خۆشی وه‌كو قۆزه‌ره‌شه‌و تاعون و... بۆ وێنه
له‌ولاتی
«سوێد»دا
كاتێك نه‌خۆشی تاعون دائه‌كه‌وت، دوو
مندالی
جوانكیلانه‌یان هه‌ل ئه‌بژاردو به زیندویی چالیان ئه‌كرد.(
زینده
چال)
له به‌ر ئه‌وه‌ی به جۆرێك خودایانی ئه‌و هێزه‌ی بووه‌ته
هۆی
سه‌رهه‌لدانی ئه‌م نه‌خۆشیه، ئه‌و به‌لایان له كۆل كاته‌وه. له
میسری
كۆندا
هه‌ر سال جوانترین كچیان به جوانترین جل‌و به‌رگ و خشل و
زێو
ده‌رازاندوه و وه‌كوو قووربانی قریان ئه‌دایه دلی
رووباری
نیله‌وه. تاكوو سالێكی پر باران‌و به پیت و به‌ره‌كه‌تیان
بێ...
ئه‌م
جۆ‌ره قوربارنیگه‌له له چاخه‌كانی كۆن‌و كه‌ون‌ئارا، وه‌كوو
وه‌كو
په‌تاو
نه‌خۆشیگه‌لێكی دینی له‌و په‌ری نه‌زانی و خورافات و
ترس‌دا،
بره‌وی هه‌بوه، زه‌رده‌شت« پێغه‌مبه‌ری ئاریایی، نه وه‌ك
مرۆڤ
به‌لكوو نه‌فرینی نه‌حله‌تی خۆی ناردوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی
كه
ته‌نانه‌ـ ئاژه‌له‌كانیش قوربانی ئه‌كه‌ن و له گاتا‌كانا»
یه‌سنا»هاتی
32
خشتی12 له لایه‌ن مه‌زداوه نه‌فرین ده‌نێرێ بۆ
ئه‌وانه‌ی
به‌شادومنیو خۆشیه‌وه خوێنی ئاژه‌ل ده‌رێژن؛ هه‌روه‌ها یه‌كێك
له
تاوانبارانی ناسیاوو ناودار( جه‌م ویوه‌نگهان) مه‌حكوم ده‌كات له
به‌ر
ئه‌وه‌ی بۆ ره‌زاو خۆشحالی مرۆڤه‌كان گۆشت خواردنی به‌وان
فێر
كردوه،
برواننه گاتا‌كان، یه‌سنا، هات 32 خشتی 8، نابێ له
یاد
به‌رین« جه‌مشید» مانگای«پورمایه»یی كه « فه‌ره‌یدوونی» به
خێو
كردبوو كوشت و له‌م روه‌وه فه‌ری ئیزه‌دی لێ دوور
كه‌وتتوه‌ته‌وه،
زه‌رده‌شت مرۆڤی بۆ لایی یه‌كتا‌په‌ره‌ستی و هزر‌و
بیر‌كردنه‌وه له
جیهانی هه‌ستی ودیارده‌كانی راده‌كێشێ و به ئاكام و
ئه‌نجامی
مه‌رگ
ودۆزه‌خ و به‌هه‌شت‌ئیمانی پته‌وی هه‌یه،«ئه‌مه له
تۆ
ئه‌پرسم راستم پێ بلێ ئه‌ی ئه‌هورا، خولقێنه‌ری یه‌كه‌م باوكی
مرۆڤ
كێیه؟
كێیه ده‌بێته هۆی گه‌شانه‌وه و كشانه‌وه‌ی مانگ؟ئه‌ی
مه‌زدا
زانینی
ئه‌م شتانه و هه‌موو‌شتێكی ترم له‌تۆ ده‌وێ له تۆ
ده‌پرسم،
ئه‌ی
مه‌زدا راگری ئه‌م زه‌وییه كێیه له ژێلاوو له سه‌ره‌وه كه
دانا
كه‌وێ؟
خولقێنه‌ری ئاوه‌كان و گیا كان كێن؟ كێیه كه فه‌رمانی
دابه
هه‌وروبا به توندی بێن‌و بچن؟ ئه‌ی مه‌زدا، ئه‌ی خولینه‌ر‌ی
چاكه‌كان(
گاته‌كان ـ یه‌سناهات 44 خشتی 3و4).
قوربانی شێوه‌گه‌لی
جۆراو‌جۆری هه‌بوه و هه‌روا كه‌وتمان له
پێشكه‌ش كردن و قوبانی دانی
مرۆڤه
وه‌بگره تا كو ئاژه‌ل و مه‌رو
مالات
و ته‌نانه‌ت گیا‌كان و میوه ان
باوی
هه‌بوه. له ئاگر خستنی
مرۆڤ
گیا‌كان و میوه كان باوی هه‌بوه. له
ئاگر
خستنی مرۆڤ
جاری
وایه به‌ویستی قوربه‌ت ئه‌نجام دراوه و جاری
وایه
به‌و
یستی
قوربه‌ت ئه‌نجام دراوه و جاری وایشه جۆرێك تاقی
كردنه‌وه
بوه
بۆ نیشاندانی پاكی و ناپاكی بێ‌تاوان له تاوان باران
وه‌كوو
له
ئار خستنی حه‌زه‌تی یبراهیمی خه‌لیل یان سیاوه‌ش، هه‌روه‌ها
له
ئاینی
یاریدا هاتوهكه كاتێك « باوه یادگار»له
بێشكه‌دابووه،
خستویانه‌ته ئاگری ته‌نووره‌وه به‌لام به ێیزنی حه‌ق
ناسووتێو له
ره‌وایه‌تدا هاتوه كه سولتان ئیسحاق به ده‌ستی خۆی خۆی
ده‌ری
دێنێ
بێ هه‌وه‌ی گه‌زه‌ندی پێ گه‌یشتوبێت، له به‌شێكی
تری
چیرۆكی حه‌زره‌تی ئیبراهیمدا به شێوه‌یه‌كی ره‌زاوی پێمان
ده‌لێكه
نابێ
مرۆڤ له رێی خودا‌یان قوربانی كرێ.هه‌ر بۆیه مه‌ره‌كێویك
به
جێگه‌ی
ئیسماعیل هلده‌بژێرێ. له شاری( هیرابولیس)ی سوریا
گه‌وره‌ترین
جه‌ژنیان ( سوتاندن بوه) له سه‌ره‌تای به‌هادا كردویانه
له‌م
جه‌ژنه‌دا خه‌لكی چل‌و لقی ئره‌ختیات بریوه و له ده‌ورو
به‌ری
په‌یكه‌ره‌كاندا چه‌قاندویانه ئینجا لاشه‌ی به‌رخ و چۆله‌كه‌یان
پیا
هه‌لواسیوه و ئاگریان تێ به‌رداوه، دیاره سوتاندنی ئه‌م شتانه
له
پێشتر،
ئاده‌میزاد بووه، به‌لام كه خه‌لكی قیزیان له‌و
جۆ‌ره
قوربانیه كردووه، گۆریویانه به شتی تر، له كاتی
سوتاندنه‌كه‌شدا
پۆله
كۆتریان فرێ داوه‌ته ناو ئاگره‌كه‌وه( ئه‌فسانه‌ی
ئه‌دونبس)=
جیمز
فرێزیرو. حه‌مه‌ی حه‌مه باقی).
قوربانی‌دان له رێی
خودا‌یان له كلتووری یۆنانی كۆن و ئێران و
میلله‌تانی نێو چه‌مان باوی
بووه
له ئاینی مێهری ( مترا)دا ،
قوربانی ئاژه‌له‌كان به تایبه‌ت « گا»
زۆر
باوی بووه، له
په‌یكه‌رێكدا له« ته‌ختی جه‌مشید» وێنه‌ی گایه‌كی
قوربانی كرا‌و
كێشراوه‌ته‌وه كه سه‌گێك و مارێك هه‌لمه‌تیان بۆ گه‌روی
بردووه
تاكوو
خوێنه‌كه‌ی بلێسنه‌وه، ئه‌مه نیشانه‌ی پیرۆزایه‌تی
خوێنی
قوربانی كراوه. ته‌نانه‌ت كه‌سگه‌لێك به پایه‌وه وێستاون تاكوو
له‌و
خوێنه‌و( شایه‌ت له گۆشته‌كه‌ی ببه‌نه‌وه)، گا له ئایینی
مێهریدا
شملی
زه‌مینی هه‌یه و له شێعری فارسی‌دا ئه« ره‌مزه‌ش
دوپات
بۆته‌وه.
گا و
تو چون شد قربان پا بر ســـــــــــــر گردون
نه
ئه‌مرۆش خوێنی قوربانی پیرۆزه‌و له نێو كورداندا خوێنی
قوربانی
وه‌كوو
ته‌به‌روك ئه‌به‌نه‌وه، به سه‌ر درگای
ماله‌كانیاندا
ئه‌یانپژان و ته‌نانه‌ت ناهێلن پلشه‌و خوێنی قوربانی
به
گیانله‌به‌رانی درنده وه‌كوو سه‌گ وگورگ و پشیله بدرێ و
ئه‌یخه‌نه
چاله‌وه؛ له نێو بوت په‌ره‌سته‌كاندا خوێنی قوربانیه كانیان له
روی
به‌رده بوته كان ئه‌پژان.
پاشایی كیانی و پێشدادی له رێگه‌ی
خودایاندا مه‌رو مالاتیان
قوربانی كردوه‌و له گاتاكانی زه‌رده‌شت‌دا باس
له‌و
قوربانیگه‌له
به
تایبه‌ت بو ئاناهیتا له سه‌ر كێوه‌كانی نزیك ( ئازه‌ر
گوشه‌سب)
له‌كوردوستان كراوه ته‌نانه‌ت خوسره‌و په‌رویز بۆ سه‌ر كه‌وتنی
خۆی
له
شه‌ردا په‌نای به ئاگردانی ئازه‌ر گوشه‌سپ بردوه و
پاش
سه‌ركه‌وتنی ه‌نج و قوربانی زۆری به‌و ئاگردانه گه‌وره
پێشكه‌ش
كردوه، ته‌نانه‌ـ پاشایانی خێلی شه‌رێش وه‌كوو ئه‌سفه‌ندیار
و
ئه‌ژدیهاك و كاكۆی كوری بۆ ئیزه‌دانی ئێرانی به تایبه‌ت
ئاناهیتا،
له
سه‌ر كێوه‌كان ناو ئاگردانه‌كان قۆچیان قوربانی كردوه
كه
جێی
گرتوه.
یه‌كێ‌تر له‌و نه‌ریته كۆنانه‌ی كه ته‌نانه‌ـ له ته‌ورات و
شێعری
فارسیشدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه رژاندنی دا‌و یان شه‌راب به
سه‌ر
خاكدایه به تایبه‌ت گۆری مردوه‌كان،ئه« نه‌ریته به‌ناوی
«
ئیهراق=
اهراق»
به ناو بانگه‌و به تایبه‌ـ له شێعری خه‌یام و
حافزدازۆر
هاتوه‌ته گۆرێ؛بۆ وێنه : حافز ده‌لێ:
چۆمی
خوردی جرعه‌ی
افشان
برخاك ازان گنه كه نفعی رسد به غیر چه باك
ئه‌م
نه‌ریته جۆرێك
قوربانی‌دان بووه بۆ له ناو چوونی گوناح و
تاوانی مردوه‌كان، ئه‌لبه‌ت
له
نێو تایفه‌كانی سومێری و هێندی
خوێنی
قوربانیه‌كان ئه‌رژانده سه‌ر
گۆری
مردوه كانیان به
درێژی
زه‌مان شه‌راب جێگه‌ی خوێنی
گرتوه‌ته‌وه،له پێشدا له نێو
یۆنانیه‌كاندا بووه و پاشان بوه‌ته ئاورژاندن،
ده‌لێن كاتێك جامی
«
شه‌وكه‌ران»یان دایه ده‌ستی « سوقرات» پێیان وتوه
ئایا
ئه‌كرێ
چه‌ند
قێومێكی ب یادی خودایانه‌وه برژێنیته سه‌ر خاك؟ له
نێو
كوردان به تایبه‌ت فه‌رهه‌نگی ده‌ره‌به‌گایه‌تی له
كاتی
سوێندخواردن دا به‌هۆی وێن دانانی ئایینی ئیسلامی،
پێچه‌وانه‌وه
بوه‌ته‌وه، وه‌كوو كرده‌وه‌یه‌كی ناپه‌سه‌ند دانراوه و ئه‌لێین
:
شه‌رابم به سه‌ر گۆرێ باوكم یان كاكم دارژاندبێ ئه‌گه‌ر درۆم كردبێ
یان...
میر گو
بقوتن ده‌فو ره‌بابان بێنن هه‌می شه‌ربه‌توو
شه‌رابان
دابه‌زمه‌كه شادمـــانه دابنێن ئیروهه كو سوبحه ئه‌م
نزانین
ئامانجی گشتی له قوربانیدا زۆر بوونی رزق و رۆزییه، له
كۆمه‌لگای
وه‌رزێری و كشت‌و كالدا وه‌كوو« سه‌ربران»له دێهاته‌كانی
كوردنشیندا
له
كۆتایی دروێنه و كۆكردنه‌وه‌ی خه‌له و خه‌رمان به رێوه
ئه‌چێ.
زۆر
یه‌ك له‌و گیانله‌به‌رانه‌ی‌بۆ قوربانی هه‌لده‌بژێردرێ له
دینه
كاندا
جیاوازیان هه‌یه له ئایینی یارساندا قوربانی كردنی
كه‌له‌شێر
زۆر
پیرۆزه به مه‌رجێك ته‌مه‌نی له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ
هه‌ر
وه‌ها
گا‌و مه‌رو مالات و كه‌له‌كێوی به مه‌رجێك
نه‌خه‌سابێتن،
ئه‌لبه‌ت بۆ گا قه‌یدی ناكات.
به‌داب
ونه‌ریتێكی
تایبه‌ته‌وه، نور عه‌لی ئیلاهی له كتێبی
(
برهان‌الحق) به درێژی باس و
لێكۆلینه‌وه‌ی له سه‌ر كردوه. كه ئه‌و
گیان
له به‌ره‌ی بۆ قوربانی هه‌لی
ده‌بژێرن نابێ كوێر‌و شه‌ل و
گه‌رو
لاواز و نه‌خۆش‌بێ كه به‌مانه ده‌لێن
وربانی خوێنی،
قوربانیگه‌لی بێ‌خوێن له‌م ئایینه‌دا بریتین له ماسی(
ئه‌و
ماسیانه‌ی گۆشتیان حه‌لاله) گوێزو هه‌نار و چه‌ندشتی تر ه
پێی
داب‌و
نه‌ریتی ئایینیه‌وه.
له
برێك له حه‌ژنه‌كاندا قوربانی كردن بو
یادمانی مردوه‌كان له
ته‌نیشت گه‌ۆره‌كان به شێوه‌ی نه‌زرو نیاز به‌رێوه
ده‌چێ،
تاكو
خێر‌و
به‌ره‌كه‌ت به رۆحی مردوه كه بگات، هه‌روه‌ها
چوونه
سه‌ر‌شه‌خس و قوربانی كردن له وێو پارانه‌وه بۆ له‌ناو چوونی
وشك
سالی
و په‌تاو نه‌خۆشی له نێو كورداندا زۆر
باوی
هه‌بوه،تایفه‌كانی «ماد»شیریان پێشكه‌ش نه‌كرد، چونكوو
بروایان
وابوهپێوه‌ندی پته‌وی له‌گه‌ل روحی مردودا‌هه‌یه و له كشت و كال
و
خه‌له‌و خه‌رمانیان پارێزگاری ده‌كات. له‌ناو « كاكه‌یی»ه
كاندا
له‌هه‌وه‌ل‌شه‌وی لۆگه مردوه‌كانیاندا« گیسك» ئه‌كه‌ن به قوربانی
و
گۆشته‌كه‌ی به ده‌ورو پشتی خۆیاندا ئه‌به‌شنه‌وه. قوربانی كردنی
ئه‌سپ
و
كه‌ریش زۆر جار باو هه‌بوه، له نه‌ریتی كونی ئێرانیه‌كاندا
ئه‌سپ
ده‌ورێكی
تایبه‌تی هه‌بوه‌و ده‌گه‌ل كه‌سایه‌تی پادشاكان و
قاره‌مانه‌كاندا پێوه‌ندی
قوولی
هه‌بوه، كه له چیرۆك و به‌یت
وئه‌فسانه‌كانی خۆمانیشدا ئه‌و پێوه‌ندیه
ده‌بینین وه‌كو ئه‌سپی
شه‌ریف
هه‌مه‌وه‌ند كه نژادی به‌حری هه‌یه یان
ئه‌سپی به‌هرام
وشۆره‌لاس و شۆر مه‌حمود و سوارۆ و هتد.
له‌م
روه‌وه‌یه
كه
هه‌ر سال له یادمانی « كورشی هه‌خامنشی»دا
ئه‌سپیان قوربانی كردوه یان
له
چیرۆكی « داریوش» كوری « كورش»
حیله‌و
كورژنی ئه‌سپێك ئه‌گه‌یه‌نێته
پاشایه‌تی. له حه‌ماسه‌كانی كوردا
كاتێك
قاره‌مانێك ده‌كوژرێ، ئه‌سپه‌كه‌ی
به
نیشانه‌ی خه‌م په‌ژاره
به
تفه‌نگ و كه‌ره‌سه‌ی شه‌ر ده‌رازێننه‌وه و یال
و
كلكی له خوم
ده‌گرن یا ده‌یبرن و لیبسه‌كانی به كۆته دا ئه‌خه‌ن و
شینی
بۆ
ئه‌گێرن و قوری بۆ ئه‌پێون كه ده‌نگه ئه‌مه له ئه‌سلدا به
جۆرێك
قوربانی كردنی ئه‌م گیان له به‌ره بووبێ بۆ
قاره‌مانه‌كه‌ی.
«ئیستراوبوون»
جوگرافی زانی كۆنی یۆنان د‌لێ:
«
كارمانیه»كانی
شه‌رانیه كه له ئیاله‌ته‌كانی ئێرانی كۆن و كه‌ونارایه(
كرمان)
خودایه‌كی تاكیان هه‌بوه به‌نێوی «ئاریس» خودای ه‌ری یۆنانی
كۆن‌و
كوری
زیئوس‌بوه، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌سپیان نه‌بوه له رێیدا
قوربانی
كه‌ن،
« كه‌ریان بۆ قوربانی كردنی ئه« خودایه ( ئایس)
هه‌لبژاردوه.
له‌م
روه‌وه واسیلی نیكیتین بروای وایه، له كۆندا كورده‌كان
كه
ریان
لا چاك بوه و له‌م روه‌وه قوربانیشیان كردوه و ده‌لێ له
«
ئه‌شنویه» مزگه‌وتێك هه یه كه پێ ده‌گوترێ «مزگه‌وتی كه‌رخۆران»
و
به‌ناو
بانگیشه؛ كه ره‌نگه ئه‌و بیرۆكه‌ی سه‌ره‌وه قوربانی
كردنی
كه‌ر
زیاتر بسه‌لمێنێ، یه‌كێك تر له كوردناسان به ناوی
«
پرزی
لوسكی»
له ئایینی حه‌مارییه= كه‌رپه‌ره‌ستی، به كورتی باس ده‌كات
و
له
رووی فه‌رهه‌نگێكی زمانی كوردیه‌وه له جێژنێك ناو ده‌بان
به
نێوی(
كرنموت= خرجاویدان) كه بروای نیكیتین به هێز تر
ده‌كاته‌وه، «پرزی
لوسكی»
له شوێنێكی تردا باس له وێنه‌ی كه‌رێك
ده‌كات
كه له یه‌كێك له
زیاره‌تگاكانی كوردی دیوه‌ته‌وه كه له
گه‌ل
وێنه‌ی مه‌لێك كێشراوه‌ته‌وه و
برواشی
وایه ئه‌و مه‌له‌ش
تاوسێكه. له درێژه‌ی ئه‌م باسه‌دا پێویسته بلیم
یه‌كێكی تر له
نیشانه كانی ئایینی حه‌ماریه، تیشك‌و گرینگی‌و پیرۆزایه‌تی
موروه
كه‌رانه‌یه كه بروا وه‌هایه ئه‌م مورو له خوایه‌وه له ده‌ور
ده‌م
یان
كه‌رتی ملی كه‌ری سپی‌دا سه‌وز ئه‌بێ، كه ئه‌گه‌ر ژنێك
ئه‌و
موروه‌ی له لابێ به هاسانی ئه‌توانێ دلی پیاوان به‌ره‌و لا
خۆی
راكێشێ... یان به هه‌ر بارێكدا بیانخه‌له‌تێنێ. له برێك
له
لادێیه‌كاندا ئه‌و بروایه هه‌یه كه برێك له كه‌ره سپیه‌كان
وه‌كو
زۆر
یه‌ك له ئاژه‌له‌كانی وه‌كوو ئه‌سپ و مه‌ر قریشته‌دار.
له
بێرو
باوه‌ری ئیسلامی‌دا به بۆنه‌ی ئه‌وه‌وه ده‌جال« له ئاخر
زه‌ماندا سواری
كه‌رێكه و پێی ئه‌لێن كه‌ری ده‌جال» ته‌واوی
كه‌ره‌كان به چاوی
ناشیرینه‌وه تماشا كراوه ته نانه‌ت نیكیتین ده‌لێ«
مه‌لایه‌كی كورد له رقی
كه‌ری
ده‌جال هه‌موو گوێرێژه‌كانی خۆی
تۆپاند.
به‌لام باشتر وایه
به‌م‌خاله‌ش سه‌رنج بده‌ین كه له كتێبی
«
یادگاری زه‌ریران»كه به زمانی
په‌هله‌وی نوسراوه‌ته‌وه، كه‌ر شملی
شه‌یتانی هه‌بوه، له‌م روه‌وه ده‌گه‌ل
بیر‌و
باوه‌ری ئیسلامی‌دا یه‌ك
ده‌گرنه‌وه؛ له‌و سه‌رچاوه‌دا هاتوه، كاتێك
«ئه‌سفه‌ندیار»
ئه‌رجاسب
ده‌گرێ
ده‌ستێك و پایه‌ك و گوێژچكه‌یه‌كی ده‌برێ
چاوێكیشی كوێر ئه‌كاو
سواری
كه‌رێكی كلك براو به‌ره‌و ولاتی خۆی
ئه‌ینێرێته‌وه.
ئه‌م
نه‌ریته‌ش له نێو كورداندازۆر باوی هه‌بوه‌و له
ئه‌فسانه‌كاندا
زه‌نگی
داوه‌ته‌وهبۆ وێنه له ئه‌فسانه‌ی « سێ كچ»دا كوری
پاشاژنه‌كه‌ی
كه
پێی ده‌لێن خیانه‌تی پێی كردویی، دێنێت و پاك پاك
سه‌ری
ئه‌تاشێ رووت‌و قووت سوار كه‌رێكی خوێری ئه‌كات و شار وه
ده‌ری
ئه‌كات، یان له‌بارام‌و گوێه‌نامدا « بارام گوێی یه‌كێك
له
دێوه‌كانی برای گوله‌نام ئه‌بدێ و ئه‌ینێته‌مشتی...»
پێویسته به‌م
خاله‌یش سه‌رنج به‌ین كه ئایینی «حه‌ماریه»
ئه‌مروكه‌ش ره‌واج و بره‌وی
جیهانی هه‌یه، ئه‌م تاقمه دل به دونی
نابه‌ستن و به‌رده‌وام خه‌م
وپه‌ژاره له خو دوور ئه‌كه‌نه‌وه.
ته‌نانه‌ت له اتی روودانی كاره ساتێك‌دا
یان
له گیر‌و گرفته كانی
رۆژانه‌یاندا خه‌م ناخۆن و ته‌نانه‌ت برێكیان وه‌كوو
كه‌ر
ئه‌سه‌رێنن و
دونیا
به به‌هه‌شتی كه‌ران ئه‌زانن قه‌سیده‌یه‌كم به
زمانی
كوردی
له‌م
تاقمه له په‌سن ستایشی كه‌ردا بیستوه كه به داخه‌وه لێم
ون
بوه،
كه به ده‌ور شێعره‌كانداشكل و ێوه‌ی كه‌ریان كێشاوه ئه‌گه‌ل
چه‌ن
دانه
مه‌لاتێكدا.
ئاینی
حه‌مارییه ئه‌گه‌ر زه‌مانێك له‌نێو كوردان داباوی
بوبێ،
ره‌نگه له ژێر ركێفی فه‌رهه‌نگێكی تردا بووبێ یان ئه‌وه‌ی
كه
قوربانی كردنی كه‌ر له ئه‌سلدا بۆ كام بنج و بنا‌وان ده
گه‌رێته‌وه،
هێشت
ون و نادیاره ... له قه‌سیده‌یه‌كی گالتاوی كه له
زوه‌وه
بیستومه، وێژه‌رگله‌یی و بناش ئه‌كات له خانمێك به‌ناوی كولسوم
كه
له
گۆشتی ئه‌و كه‌ره‌ی كه كردبویه قوربانی بێ به‌شی كردوه وهه‌ر
بۆیه
هه‌لبه‌ستێكی پێدا هه‌ێدا هه‌ێ ئه‌دات و ده‌لێ:
سه‌نگێ
بكێشن وه‌ئه‌لا
ئه‌لا
به‌له
كول حه‌ساو بۆ مالی مه‌لا
سه‌نگێ
بكقشن وه به‌رد ئه‌و
به‌ره
به
له كول حه‌ساو مال ره‌شه‌كه‌ره
سنگق
بكێشن وه‌ك سه‌نگ
نه‌وو..
به
له كول حه‌ساو مال...
سه‌نگێ
بكێشن بیخه‌نه ده‌وره
به
له
كول
حه‌ساو مال برای گه‌وره.
حه‌یده‌ر لوتفی نیا سه‌قز