قاله‌مه‌ره و ته‌مه‌نێک له گه‌ڵ شمشاڵدا
ئه‌گه‌ر له ناو نه‌ته‌وه‌کانی تری ئه‌م جیهانه‌دا، پێشکه‌وتن و
ژیانی ئاسایی به‌دی ده‌کرێت بێگومان ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی ئه‌وان
تێیدا ده‌ژین زۆر بوواری پێواوه و که‌ند و کۆسپی سه‌ر رێگایان له
به‌رده‌مدا لاداوه و ئێستا وه‌ک ده‌بینین ئاسه‌واری نه‌ماوه.
ژیانی ئاسایی به بنه‌ماکانی سه‌ره‌کی ناتوانێت بێ هه‌نه‌ر و ئه‌دب
،مۆسیقا،وێنه‌گری ،په‌یکه‌رسازی،سینه‌ما و تئاتر و ... به‌رێوه
به‌چێت و خۆیان لێ ببوێریت. به‌ڵکو هه‌موو ئه‌وانه ده‌بێت ئاوێته
و قاڵی ژیان بن تا ژیانی به‌خته‌وه‌ر بۆ مرۆڤ دابین بکات.
یه‌ک له‌و بوارانه مۆسیقایه . له وه‌ڵاتانی به هێزی که‌لتوری
و ئابووری که پێشکه‌وتوویی به خۆیان دیوه هه‌نگاوی باشیان له‌م
باره‌وه ناوه ئاکادمی مۆسیقا بۆ په‌روه‌رده ، به شێوازه‌کانی
مۆسیقایی له گه‌ڵ دستگاگه‌لی گۆرانی راد‌ێنن و گروپی اورکسترا و
.... به هه‌موو جۆره‌کانی بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی سالم پێشکه‌ش
ده‌که‌ن.دیاره ئه‌وانه‌ی ئه‌م کاره به ئه‌ستۆوه ده‌گرن ،حکومه‌ت
هه‌موو پێداویستی ژیانیان بۆ دابین دکات و ته‌نانت به دانی پاداشی
گرانبها خه‌ڵاتیان ده‌کات.
له ناو خه‌ڵاتبوانیشدا ،که‌سانی بلیمه‌ت و زیره‌ک بووه به‌ڵام
خۆ راهێنان و په‌روه‌رده جێگای به‌رزی خۆی هه‌یه و که‌سانێکی
زۆریش له‌م رێگایه‌وه شاره‌زا ده‌بن و ئه‌وه‌ی گه‌رینگه کار و
ئاسه‌وار و ته‌نانت خۆشیان ده‌بنه میراتی ئه‌و نه‌ته‌وه‌و و ئه‌و
کۆمه‌ڵگایانه که نموونه‌یان زۆره.
به‌ڵام له کۆمه‌ڵگای کوردی دا به هۆی ئه‌و باروودۆخه‌ی که تێیدا
ده‌ژێت ئه‌م بووارانه نه‌ره‌خساوه و ته‌نانت له زۆر جێگا و شوێن
له‌مپه‌ری له به‌رده‌مدا بۆ دانراوه و پێش به په‌ره و
گه‌شانه‌وه‌ی گیراوه و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شی هه‌بوبێت له رێگای
خۆبه‌خشی تاکه‌که‌سی بوه و ته‌نانت به به‌خشینی ژیانی خۆی و
بنه‌ماڵه‌که‌ی له به‌رامبه‌ر نه‌یاردا به‌رهه‌ڵستکاربووه.
ئه‌م که‌ندو کۆسپانه بۆ توانه‌وه و له‌ناوبه‌ردن و جنوساید کورد
به‌رێوه چووه هه‌ڵبه‌ت مۆسیقا و گۆرانی توانیویه‌تی رێگا له
ناوچوونی زمان و کولتوری کوردی بگرێت.
له ناو ئه‌و بلیمه‌ت و شاره‌زایانه‌ی‌مۆسیقا ،بێجگه له
مامۆستایانی وه‌ک به‌رێزان سه‌ید عه‌لی ئه‌سکه‌ری
کوردستانی،تایرتۆفیق،مه‌زهه‌رخالقی،علی مه‌ردان،ره‌شیدفه‌یزنژاد،
خه‌لیل عالی نه‌ژاد،عه‌تاخان، خله‌درزی،عه‌زیز شارخ ، ئایشه‌شان و
... مامۆستای گه‌وره‌ی شمشاڵ ژه‌ن ،مامۆستا عه‌بدوڵا قادرزاده
ناسراو به قاله‌مه‌ره ،توانیوه‌تی به ئه‌و په‌ری بێ ئیمکانیدا
به‌لیمه‌تی خۆی نیشان بدات و ده‌نگی شمشاڵه‌که‌ی بێجگه له
ناساندن به نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی،به نه‌ته‌وه‌کانی دیکه
بناسێنێت.ئه‌مه له کاتێکدایه که به‌داخه‌وه نه‌ته‌وه‌کانی
دیکه خه‌ڵاتی ده‌که‌ن به‌ڵام به هۆی ده‌ست کورتی ماڵی ،ناتوانێت
ته‌نانت بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌که‌ی ئه‌ودیو ببێت . ئه‌وه‌تا
مامۆستا گۆران ئه‌م ژینه به ژانه‌ی گه‌له‌که‌ی له پێش تروه پێی
زانیوه و ده‌بێژێت:
به ره‌نگی زه‌ردوو وشێوه ی ده ست و شمشاڵی كزا مامه
حه زم كرد به سته‌یه‌ك ببه‌م سه‌راسه‌ر حوزن و ماته‌م بێت
له سیماتا به‌دیم كرد هه‌یكه‌لی عومرێكی حه‌سرت كێش
وه‌ها دیاره كه به ختت ئاشیانی بولبولی خه‌م بێت
له‌لا‌یه‌کی تر دیاره ئێمه‌ش له ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا به هۆی
دابین نکردنی ژیانی ئاسایی له سه‌ر به‌نه‌ما ئاماژه‌پێکراوه‌کان
چه ئاکام گه‌لی بۆمان ده‌بێت .
له پاشان هه‌مومان به باشی ده‌زانین ئامێری شمشاڵ له گه‌ل
ساکاری و بێ ئیمکانیدا بۆته میرات و هێمای نه‌ته‌وه‌ی کورد و
ئه‌وه سه‌ره‌ڕای که‌ندو و کۆسپه‌کانی سه‌ر رێگای ، ئه‌بێت بۆ
نه‌وه‌کانی پاشه‌رۆژ به‌پارێزرێت.
ئه وه ندم بیست له موسیقا خروشی روحی بیگانه
میزاجی کورده واریم تیک چوه درویش عه بدوولا
هه‌ر ماڵی هونه‌ر و ئه‌دبی کورد ئاوه‌دان و نموونه‌ی قاله‌مه‌ره
فراوان بێت.
به سپاسه‌وه