پیرێژنێك له ماڵه‌كه‌یدا 130 پشیله‌ی به‌ندكردبوو

|
پیرێژنێك له ماڵه‌كه‌یدا 130 پشیله‌ی به‌ندكردبوو
PNA-
پۆلیسی ئه‌ڵمانی له ماڵی ژنێكدا، كه نه‌زانراوه هیچ نه‌خۆشیه‌كی
ده‌روونی هه‌یه یا نه‌خێر، نزیكه‌ی 130 پشیله‌ی رزگار كرد، كه ته‌نیا
له دوو ژووردا به‌ندكرابوون. سه‌رچاوه‌كه روونیكردۆته‌وه، پشیله‌كان ته‌نیا له دوو ژووری ماڵه‌كه بوون، له بارودۆخێكی زۆر ناهه‌مواردا ژیانیان به‌سه‌ر ده‌برد، بۆیه دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی بۆیان، سه‌رجه‌میان ره‌وانه‌ی خانه‌ی چاودێری ئاژه‌ڵان كراون. سه‌باره‌ت به ئافره‌ته‌كه‌ش سه‌رچاوه‌كه وتویه‌تی: ئێستا ژنه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی ده‌روونی كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی له باری ده‌روونیه‌وه دڵنیابن كه هیچ گرفتێك هه‌یه یاخود نا.
|