|
په‌تاته‌ی سور مرۆڤ له تووشبوون به شێرپه‌نجه ده‌پارێزێت
PNA
توێژینه‌وه‌یه‌كی
نوێی زانستی
ده‌ریخستووه، په‌تاته‌ی سور مرۆڤ له تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه
ده‌پارێزێت.
توێژه‌ران روونیانكردۆته‌وه، په‌تاته‌ی سور پارێزگاری له ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌كات، له تووشبوونی به نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه به به‌راورد له‌گه‌ڵ جۆره‌كانی دیكه‌ی په‌تاته. توێژه‌ران ئاماژه‌یانداوه، ئه‌و ره‌نگه سوره‌ی كه به‌هۆی بوونی ماده‌ی (ئه‌نسیسیان)ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و ماده‌یه‌ش یه‌كێكه له‌و مادانه‌ی دژی شێرپه‌نجه‌یه و یه‌كێكیشه له سه‌رچاوه كیمیاییه‌كان. جێی ئاماژه‌یه، جیاوازی نێوان په‌تاته‌ی ئاسایی و په‌تاته‌ی سور ئه‌وه‌یه، په‌تاته‌ی سور رێژه‌یه‌كی به‌رزی له دژه ئۆكسید تێدایه
|