عه‌بدولقادر ده‌باغی

عه‌بدولقادر ده‌باغی" ناسراو به مامه قاله، 1921/1/1ی
زایینی به‌رامبه‌ر به 12ی به‌فرانباری 1299ی هه‌تاوی له شاری بانه
له دایك بوو. پاشان چوونه‌ته سه‌قز‌و له‌وێ ده‌رسی خوێنده‌وه سیكلی
وه‌رگرتووه.
مامه قاله له ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا بوو به ئه‌ندامی
كۆمه‌ڵه‌ی " ژ. ك"و له ده‌زگای راگه‌یاندنی كۆمار دا بۆ بڵابۆكه‌كانی:
گڕوگاڵی منداڵان، كوردستان‌و هاواری نیشتمان‌و وتاری نووسیوه.
مامه قاله پاش رووخانی كۆمار له‌گه‌ڵ یازده (11) كه‌سی تر له
هاورێیانی گیراو كه‌وته گرتووخانه‌ی رێژیمی په‌هله‌وی. پاش
ماوه‌یه‌كی كورت یازده هاورێیه‌كی دیكه‌ی له سێداره دران،
به‌ڵام مامه قاله به دانی پووڵ‌و پاره‌یه‌كی زۆر پاش 19 مانگ
ده‌ستبه‌سه‌ر بوون له مه‌رگ رزگاری بوو.
ساڵی 1327 جارێكی تر مامه قاله كه‌وته زیندان‌و 3 ساڵ دوور
خستنه‌وه بۆ " بورازجان"ی به سه‌ر دا سه‌پا، به‌ڵام دیسان به
خه‌رجیه‌كی زۆر‌و پووڵ‌و پاره دان به به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار
حكوكمه‌كه‌ی له 3 ساڵ بۆ 1 ساڵ زیندان‌و شوێنی زیندانیه‌كه‌شی له
بورازجانه‌وه بۆ بوكان گۆڕدرا.
جگه له نووسین بۆ رۆژنامه‌ی كوردستان‌و رادێو ده‌نگی كوردستان
مامه قاله له بواری ئه‌ده‌بیشه‌وه كتێبی " حاجی ئاغا"ی سادقی
هیدایه‌تی بۆ سه‌ر زمانی كوردی وه‌رگێڕاوه‌و هه‌روه‌ها كتێبێكی
به ناوی" راپه‌ڕینی كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف" به چاپ گه‌یاندووه. جگه
له‌وانه‌ش چه‌ند كتێبی دیكه‌ی ئاماده‌ی چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه‌ن
به‌ڵام به داخه‌وه هێشتا چاپ نه‌كراون.
مامه قاله ده‌باغی له ساڵی 1997ه‌وه له وڵاتی بریتانیا
گیرساوه‌ته‌وه له‌وێ ده‌ژیان، به داخه‌وه ئه‌مرۆ هه‌ینی 18ی
رێبه‌ندان ماڵئاوایی یه‌كجاری له حیزب‌وگه‌ل‌و نیشتمان كرد‌و
مه‌رگ مه‌ودای نه‌دا بۆ جارێكی تر به خاك‌و وڵاتی خۆی شاد
بێته‌وه.
ئێمه سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌رێزه‌كه‌ی
ده‌كه‌ین‌و هیوای سه‌بوورییان بۆ ده‌خوازین.