ته‌مرین یان ماندوو بوون؟!!
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵ ده‌ست له‌ملان بوونی مۆسیقادا
زۆرجاروزۆریه‌ک له
مۆسیقازانان ومامۆستایان به‌رده‌وام دووپاتیان ده‌کرده‌وه
(ته‌مرین –
ته‌مرین – ته‌مرین - ....) به‌ڵام داخۆ ته‌مرین چۆن ده‌توانێت
ئه‌و
پوخته‌گیه‌و ئه‌و ئامانجه له دڵی مامۆستا بۆ قوتابی یان
قوتابی بۆ
کۆمه‌ڵگا دروست بکات ؟
ئاخۆ ته‌مرین کردنی زۆرودرێژخایه‌ن و په‌یتاپه‌یتا ده‌توانێ
پێشکه‌وتنی
ئامێه‌ژه‌نێکی سه‌رکه‌وتوو به‌دی بێنێت ، یان قوتابی وه‌رز
وماندووبکات؟!
گرینگ‌ترین ئه‌رکی مامۆستایه‌کی مۆسیقا ئه‌وه‌یه که به
قوتابیه‌که‌ی
فێربکات که چۆن و به چ شێوه‌یه‌ک دروست ته‌مرین بکات .
زۆربه‌ی مامۆستایان له قوتابیه‌کانیان ده‌وێت که یه‌ک
به‌رنامه‌ی
مۆسیقایی له ماوه‌یه‌کی که‌م و کورت دا ته‌مرین بکه‌ن و بێ
ئه‌وه‌ی به
باشی به سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه‌دا زاڵ ببن. وانه‌یه‌کی
تازه‌تریان پێ
ده‌ڵێن ،... له دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌م شێوه له فێربوون
ده‌بێ بڵێم :
که زۆرترین پێشکه‌وتن له روانگه‌ی تێکنیکی و هه‌ستی موسیقایی
کاتێک
به ده‌ست دێت که مامۆستا به شێوه‌ی ئاسایی وانه‌ی تازه به
قوتابی
بڵێت ، به‌ڵام وانه‌کانی پێشوو به‌رده‌وام به به‌شێک له
ته‌مرینمی
رۆژانه‌ی قوتابی دیاری بکات ، زۆربه‌ی مامۆستایان به‌رده‌وام
وانه‌ی
تازه‌تر ده‌ڵێنه‌وه چونکه ترسیان له‌وه هه‌یه که قوتابی
زه‌وق و
هۆگری خۆی له ده‌ست بدات و ماندوو بێت به‌ڵام ئه‌و راستیه
له به‌رچاو
ناگرن که ته‌نیا له رێگه‌ی سه‌رنج دان به هه‌موو به‌شه‌کانی
یه‌ک
کۆمپزسیون که گه‌وره‌ترین ئاکام وده‌ستکه‌وت دێنێت بۆ قوتابی
.
کاتێ که قوتابی ته‌مرینی وانه‌یه‌ک ته‌واو ده‌کات تازه ئه‌و
کاته‌یه
که کاری سه‌ره‌کی ده‌ست پێ ده‌کات ئه‌ویش ته‌ربیت و راهێنانی
گوێ یان
گوێکه‌کانه که قوتابی فێر ده‌بێ چۆن له سه‌ر ورده‌کاریه‌کان
کار بکات
وزۆرترین ئۆگری له خوێندنه‌وه‌و مه‌شق کردن هه‌ست پێ بکاو
ئه‌زموون
وه‌ربگرێ و به لایه‌نه جوانه‌کانی به‌رهه‌مێکی مۆسیقایی که
مه‌به‌ستی
سه‌ره‌کی ئا هه‌نگ سازکه‌رکه‌یه ئاشنا ده‌بێت .
ته‌مرین کردن به مانای دووپاتکردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام له
به‌شێکی
مۆسیقایی دا نیه به‌ڵکوو کاتێک به‌شێک له به‌رهه‌مێکی
مۆسیقایی بۆ
وێنه رسته‌یه‌کی بچووک له لایه‌ن وقوتابی یه‌وه ته‌مرین
ده‌کرێت
وێنه‌یه‌ک له‌و رسته‌یه له زه‌ینی قوتابی ده‌کێشرێت وه
هه‌روه‌ها به
هۆی ته‌مرین کردن و دووپات کردنه‌وه‌ی ئه‌و رسته‌یه ئه‌و
وێنه جار
له‌گه‌ڵ جار وێڕای دووپاتکردنه‌وه روونتر ده‌بێته‌وه‌و
ده‌بێته
ره‌سمێکی زیندوو .
دووپاتکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کان له کاتی ته‌مرینی قوتابی ده‌بێته
هۆی
وێنه‌یه‌کی ناته‌باو نادروست له زه‌ینی قوتابی ، ته‌مرینه
هه‌ڵه‌کان
به تایبه‌ت هه‌ڵه‌ی ریتم ده‌بێته ریشه‌داربوونی هه‌ستێکی
جیاواز له
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئاهه‌نگدانه‌ره‌که ، هه‌ر بۆیه
بۆقوتابیه‌ک که
ده‌یه‌وێ پێش که‌وتنێکی خێرا به‌ده‌ست بهێنێت ده‌بێ له هه‌ڵه
دووری
بکات که له سه‌ره‌تادا ده‌بێ به ته‌مرینمێکی زۆر ئارام و
وردبینانه‌و
پوخت وشێلگیر هه‌موو تواناکانی وه‌گه‌ڕبخاته کێشه‌ی ریتم و
تکنیک که
قوتابی ده‌یهه‌وێت له‌ماوه‌یه‌کی که‌م دا رسته‌کانی
به‌رهه‌مێکی مۆسیقایی
به جوانی لێبدات .
له ته‌مرین کردن دا قوتابی ده‌بێ وانه‌یه‌ک دابه‌ش بکات به
چه‌ند رسته
هه‌وه‌ها رسته به‌رسته زۆر به سه‌رنجه‌وه ته‌مرینیان بکات
وئه‌م
شێوه‌یه که‌مترین هه‌ڵه‌و ئاڵ‌وگۆڕێک بۆ هه‌ستێکی موزیکاڵ
دروست ناکات
وه به پێچه‌وانه‌وه وریایی و زیره‌ک بوون له لێدانی رسته
به رسته‌ی
به‌رهه‌مێک ده‌بێته هۆی پوخته بوونی قوتابی له دروست لێدانی
هه‌موو
وانه‌کانی .
بۆ ته‌مرین کردن له سه‌ر وانه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به کاتی
ته‌مرین ده‌بێ
بڵێم : دوای ماوه‌یه‌کی کورت قوتابی بۆ ئه‌وه‌ی به مێشکی
پشوودانێک بدات
ده‌بێ چه‌ند خوله‌کێک رابوه‌ستێ و دوای وچان وحه‌سانه‌وه
درێژه‌ی
پێبداته‌وه ، ئه‌م شێوه ته‌نانه‌ت بۆ ئامێرژه‌نه‌کانی
کونسێرتێک
کارامه‌و کاریگه‌رو پێویسته ، که رۆژانه پێنج یان شه‌ش نیو
کاتژمێر
ئه‌و ئامێر ژه‌نه به‌و شێوه‌یه کار ده‌کات .
له کۆتایی ئه‌م بابه‌ته‌دا ده‌بێ بوترێت : که گرینگ‌ترین
ئه‌رکی
مامۆستایه‌ک بۆ قوتابی ئه‌وه‌یه که سه‌برو ته‌حه‌مل و له
سه‌ره‌خۆو
ئارام وهێدی فێری قوتابی بکات له ته‌مرینه‌کانیدا له به‌ر
ئه‌وه‌ی
قوتابی به‌شێنه‌یی و سه‌رنجه‌وه هه‌موو توانایه‌که‌ی خۆی
بخاته‌گه‌ڕ بۆ
به ئاکام گه‌یشتنی وانه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو ، که قوتابی
هێنده ئاشقی
وانه‌کانی ببێت که به‌رده‌وام وا هه‌ست بکات که
به‌رهه‌مه‌که له دایک
بووی بیر‌و ئه‌ندێشه‌و ده‌ست و په‌نجه‌ی خۆیه‌تی .

جه‌ماڵ ئه‌مینی – سه‌قز
Amini.jamal@gmail.com