گه‌وره‌ترین و كۆنترین هێلكه‌ی جیهان ده‌فرۆشرێت
PNA- هێلكه‌ی گه‌وره‌ترین باڵنده له جیهاندا كه مێژووه‌كه‌ی بۆ
400 ساڵ له‌مه‌وپێش ده‌گه‌رِێته‌وه، به مه‌به‌ستی فرۆشتن
خراوه‌ته نمایش.
رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا
بڵاویانكردۆته‌وه، هاوڵاتیه‌كی به‌ریتانیایی به‌ناوی (جۆن شیبرد)
له شاری (ئه‌شفۆد)ی كه‌رتی (كنت) هێلكه‌یه‌كی زه‌به‌لاح، كه
ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 400 ساڵه و مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌ده‌ی 17
ده‌گه‌رِێته‌وه، له پێشانگای (چێَڵسی) بۆ كه‌لوپه‌له كۆنه‌كان،
به مه‌به‌ستی فرۆشتنی نمایشیكردووه.
سه‌رچاوه‌كان روونیانكردۆته‌وه، ئه‌و هلێكه‌یه هێلكه‌ی
باڵنده‌یه‌ك بووه كه له نه‌عامه چووه، ناوی باڵنده‌ی (فیل)
بووه، كاتی خۆی له (مه‌دگشقه‌ر) ژیاوه، به‌ڵام ئه‌م باڵنده‌یه
نه‌یتوانیوه بفرِێت، كه به گه‌وره‌ترین باڵنده له جیهان
داده‌نراوه، درێژیه‌كه‌ی 3 مه‌تر و كێشیشی نیو ته‌ن بووه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كان ئاماژه‌یانداوه، ئه‌م هێلكه‌یه كاتی خۆی
دوو توێژه‌ره كه هه‌ردووكیان ناویان ڤیكتۆر بووه،
دۆزیویانه‌ته‌وه و دواتر له لایه‌ن "جۆن شیبێرد" كڕاوه‌ته‌وه،
ئه‌میش دوای ئه‌وه‌ی فیلمێكی له‌باره‌ی ئه‌و هێلكه‌یه بینیوه
خولیای كڕینه‌وه‌ی بووه.
له لێدوانێكدا شیبرد وتویه‌تی: پێشبینی ده‌كه‌م برِی 73 هه‌زار و
500 دۆلار له به‌رامبه‌ر ئه‌م هێلكه زه‌به‌لاحه به‌ده‌ستبێنم.