ئوستووره‌ی «گولله‌به‌ند» یان «روویین‌ته‌نی» له كه‌له‌پووری نه‌ته‌وایه‌تی
كورددا
حه‌یده‌ر لوتفی‌نیا
به
هۆی ئه‌وه‌وه كه گولله‌به‌ند له دونیای حه‌ماسیدا
به‌كارده‌برێو یه‌كێك له
كاركرده‌كانی حه‌ماسه‌یه، به پێویستی ده‌زانم به كورتی له‌سه‌ر
حه‌ماسه‌و
جۆره‌كانی، پێش درێژه‌دان به باسه‌كه، هه‌ژاندنه‌وه‌یه‌كم بووبێ.
حه‌ماسه(شه‌روشۆر) وشه‌یه‌كه تایبه‌ت به عه‌ره‌به‌كان‌و له بنه‌ره‌تدا
ئه‌م وشه‌یه
«حه‌مه‌سێ»
بووه،
كه به
مانای جوامێر‌و ئازایه‌و له زبانی ناوبراودا به جێگه‌ی
ره‌ق‌و
به‌رده‌لآنی‌و
پته‌و،
یان به پیاوی هه‌یكه‌لی‌و شه‌ركه‌ره‌كانی دینییان
«ئه‌حمه‌س»و
«حه‌مێس»
گوتووه.
به‌ره‌به‌ره حه‌ماسه نێوی «شه‌جاعه‌ت»ی به خۆوه گرت‌و هه‌روه‌ها
شێعرگه‌لی
حه‌ماسی
له
ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بیدا، به هۆنراوه‌و قه‌تاعه‌ت‌و چامه‌گه‌لێك ده‌گوترا كه
له‌سه‌ر
مه‌فاخیر (كرده پر ئیفتخاره‌كانی هۆزێك كه جێگه‌ی شانازی بووه)ی
قه‌بیله‌یی‌و
خێله‌كی، یان تاكه كه‌سێك (كه زۆر جار خودی شاعیره) دانرابێ.
به
هه‌رحال حه‌ماسه، شێرگه‌لێكی وه‌سفی دوور‌و درێژه كه له باوشی ئوستووره‌وه
په‌ره‌ی
سه‌ندووه، هه‌ر بۆیه پێوه‌ندی نێوان ئوستووره‌و حه‌ماسه وه‌كوو پێوه‌ندی
دایك‌و
مندال
وایه،
بۆ وێنه زوحاك له ئوستووره‌ی ئێمه‌ی كورد‌و ئێرانی‌دا
ماری
له‌سه‌ر شانێ سه‌وز
بووه،
یان رۆسته‌م شه‌شسه‌د (600) سال له دونیادا
ژیاوه‌و ئه‌وه‌نده به‌هێز بووه كه
زار‌و
زه‌وی له ژێر نه‌ره‌ی وی‌دا ده‌له‌رزایه‌وه
...
ئه‌مانه هه‌مووی له دونیای ده‌ره‌وه‌دا
واقعیه‌تی نییه‌و ته‌نیا له جیهانی
به‌ربلآوی ئوستووره‌دا مانای خۆی ده‌گرێته‌وه‌و جێگه‌ی
باس‌و
خواسه.
هه‌روا
گولله‌به‌ند «روویین‌ته‌نی» كه چمكێكی جوانی ئوستووره‌یی
حه‌ماسییه‌و له
نێو
برێك له حه‌ماسه گه‌وره‌كانی دونیادا هه‌لپشكیوه‌و جێگه‌ی تایبه‌تی
به
خۆوه‌گرتووه، ده‌بێ وه‌كوو باوه‌رێكی كۆنی دینی ـ ئوستووره‌یی چاو لێ
بكرێ،
ئه‌م
باوه‌ره یه‌كێك له باوه‌ره كۆنه‌كانی مرۆڤی كه‌ونارایه، كه به دل‌و گیان
ئیمان‌و
باوه‌ریان پێ بووه، هه‌روا كه ده‌زانین ئه‌مرۆش له ناو ئێمه‌ی كورددا
ئه‌م
كه‌رسته
حه‌ماسییه باوه‌و له ده‌روونی بێئاگای ئوستووره‌سازی ئێمه دوور
نه‌كه‌وتووه‌و به
شێوه‌گه‌لێكی جۆربه‌جۆر خۆی نیشان داوه كه به وردی سه‌رنجی بۆ
راده‌كێشین به‌لآم له
پێشدا
ده‌بێ بگوترێ كه هه‌موو كه‌سایه‌تییه‌كان‌و
كه‌رسته‌كانی دونیای قوولی
ئوستووره‌یی‌و حه‌ماسی، وه‌كوو رۆسته‌م‌و زال‌و
گولله‌به‌ندو ئه‌ژدیهاو خێو‌و درونج‌و
جادووگه‌رو ... هتد به گشتی ره‌مزو
نومادن. ئه‌مانه هۆو كه‌رسته‌گه‌لێكن كه بۆ
تێزه‌تێزه‌ی ناسازه‌كانی ئه‌زه‌لی
دونیای
ئوستووره‌یی وه‌كوو «خێر‌و شه‌ر»، «چاكه‌و
خراپه»، «رووناكی‌و تاریكی»و
...
هتد،
به‌كارده‌برێن.
شه‌رو
كێشه‌كانی حه‌ماسی،
ره‌نگه
له نێوان خوداكانی باستانی، یان نێوان
مرۆڤ‌و
ئه‌و خودایان، یان نێوان
سروشت‌و مرۆڤ، یان مرۆڤ‌و مرۆڤ به‌رپا
كرابێ.
هه‌روا
كه ئاشیره كرا حه‌ماسه‌كان
ته‌نیا
یه‌ك پێستیان نییه، به‌لكوو چه‌ند
لایه‌ن؛ ئه‌ویش هۆی نوماده قول‌و
فه‌لسه‌فییه‌كانی دونیای ئوستووره‌یه كه وه‌كوو
دانه‌و
كاله‌یه‌ك ئالآون‌و بۆ ئه‌وه‌ی
بگه‌ینه كاكل‌و ناوه‌رۆكی مه‌به‌سته‌كانی
حه‌ماسی، ده‌بێ حه‌زه‌كه‌مان به بایه‌كی دروست‌و
موافیق
شه‌ن بكه‌ین، تاكوو به
جوانی
كاو دانه لێك جودا ببنه‌وه‌و ئێمه به
مه‌به‌سته‌كه‌مان به‌ین. ئه‌گه‌ر له
خۆوه
ده‌ست بده‌ینه شی‌كردنه‌وی حه‌ماسه‌كان‌و
ئاشنایه‌تییه‌كی قوولمان له‌گه‌ل
نوماده‌كانی دینی‌و فه‌لسه‌فی‌و كۆمه‌لآیه‌تی نه‌بێ، هیچ
كات
ناگه‌ینه دانه،
چونكوو
بێشك به هه‌ر بایه‌ك شه‌ن بكه‌ین دانه‌ی جه‌زه‌كه‌مان هه‌رجا
به‌ره‌و
جێكه‌یه‌ك ده‌په‌رێو تێكه‌لی خاك‌و خۆل ده‌بێو ره‌ولی كاره‌كه‌شمان له
ده‌ست
ده‌رده‌چێو به ئیستلآح ده‌بێته كه‌لآفه‌ی له هه‌زارسه‌ردا گومبوو.
ته‌واوی
قه‌ومه‌كانی سه‌رزه‌وی له ئه‌سلدا وه‌كوو خه‌لكی یه‌ك دێ وابوونه‌و
زۆربه‌یان له یه‌ك
بنه‌ماله‌ی گه‌وره‌وه هه‌ستاون‌و به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی رۆیشتوون،
هه‌ر
بۆیه حه‌ماسه‌كان و
ئوستووره‌كانی ئه‌م گه‌لانه له زۆر جێگه‌دا ره‌نگ‌و بۆو
به‌رامه‌ی یه‌كتر ده‌ده‌ن‌و وه‌ك
یه‌ك
ده‌چن؛ بۆ وێنه ئوستووره‌كانی قه‌ومه هێندو
ئورووپاییه‌كان، وه‌كوو یۆنان‌و هێندو
ئێران‌و ئینگلیز‌و ئالمان‌و
...
ته‌نانه‌ت میلله‌تانی چینی‌و فیلیپینی‌و هاوایی له
زۆر
جێگه‌دا یه‌ك شت‌و یه‌ك
به‌سه‌رهات ده‌گێرنه‌وه، كه زۆرترین تۆفیر له ناو‌و له‌قه‌یی
خوداكان‌و
پاله‌وانه‌كاندایه‌و جاری واشه به‌شگه‌لێكی حه‌ماسه‌كان به هۆی
جیاوازی
كه‌له‌پوورو داب‌و نه‌ریتی كۆمه‌لآیه‌تییه‌وه گۆردراون. قسه
له‌سه‌ر
هاوبه‌شییه‌كانی نێوان حه‌ماسه‌كانی دونیا زۆر دژواره‌و چمكگه‌لێكی زۆر
دوور‌و
درێژ
ده‌گرێته‌وه به‌رو ئه‌م ده‌ریا قوول‌و برینه كه پریه‌تی له دورو
مرواری،
مه‌له‌وانی چاكی ده‌وێ؛ بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌به‌سته‌كه‌مان دوور
نه‌كه‌ینه‌وه،
پێویسته
بلێم
«گولله‌به‌ند» كه من لێره‌دا له‌سه‌ری قسه ده‌كه‌م، به شێوه‌گه‌لێكی
جۆرآیجۆر
له
حه‌ماسه‌كانی دونیادا هاتوون‌و من به قه‌د توانای خۆم وه‌كوو مشتێ
له
خه‌روار ده‌یهێنمه‌وه‌و ئه‌م پێوه‌ندییه به‌رقه‌رار ده‌كه‌ین.
حه‌ماسه‌كان به گشتی به
سێ
به‌ش دابه‌ش ده‌كرێن
:
یه‌كه‌م : حه‌ماسه‌كانی هه‌وه‌لین‌و ته‌بیعی‌و خۆمالی. ئه‌م
حه‌ماسانه چاكترین
جۆری
حه‌ماسه‌كانی سه‌رزه‌وینن كه ریشه‌یان له ئوستووره‌و بیر‌و
باوه‌ری كۆن‌و
كاوناریدا هه‌یه‌و ئه‌و شتانه‌ی كه تا ئێستا له‌سه‌ر حه‌ماسه‌كان
هێناوه‌ته‌وه،
له‌سه‌ر ئه‌م جۆره حه‌ماسانه سیدق ده‌كاو ده‌گونجێ. به‌شێكی زۆر له
شاهنامه‌ی
كوردی‌و فارسی له‌م ده‌سته‌ین‌و هه‌روه‌ها ئیلیادو ئۆدیسه‌ی هۆمێری
یۆنانی‌و
مه‌هابه‌هاره‌تاو رامایانی هێندووه‌كان له حه‌ماسه گه‌وره‌كانی هه‌وه‌لین
له
دونیادا.
دووهه‌م : حه‌ماسه مێژووییه‌كان. ئه‌م حه‌ماسانه به ناوی حه‌ماسه‌كانی
دووهه‌مین
(ێانویه)
یان «دووهه‌می» ناوی لێ ده‌برێ، كه شاعیر به ته‌قلیت له
حه‌ماسه‌كانی
هه‌وه‌لین (اولیه)و كه‌وناری، حه‌ماسه‌كه‌ی خۆی داده‌رێژێته‌وه
یان
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پاله‌وانی كۆن‌و كه‌وناری‌و كرده‌وه
سه‌رسوورهێنه‌ره‌كانی
ئه‌وان
به‌سه‌ر قاره‌مانانی چیرۆكه‌كه‌ی خۆیدا ده‌سه‌پێنێ، له ئه‌ده‌بی
كوردیدا
وێنه‌ی
ئه‌م حه‌ماسانه گه‌لێك زۆرن كه ده‌توانین به چیرۆكه
مه‌نزوومه‌كانی
وه‌رق‌و گولشاد (كه وێژه‌ره‌كه‌ی گومناوه)، نادرو تۆپال هونراوه‌ی
ئه‌لماس خانی
كه‌نۆله‌یی ئاشیره بكه‌ین.
سێهه‌م
: حه‌ماسه دینییه‌كان. ئه‌م حه‌ماسانه
به
هۆنراوه‌گه‌لێك ده‌گوترێ كه
به‌سه‌رهاتی پیاوێك، یان چه‌ند پیاوی دلێری دینی بۆ
ئێمه
گێرابێته‌وه، له زۆر
بواردا
كه‌سایه‌تییه‌كانی ناو چیرۆكه‌كه بی‌ئاگا له‌گه‌ل
پاله‌وانا
كه‌ونارییه‌كاندا تێكه‌ل ده‌بن‌و بۆ به‌رزنیشاندانی ئه‌م كه‌سانه كه
وێژه‌ره‌كه‌ی
بروایه‌كی زۆری پێیان هه‌یه، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی حه‌ماسه
هه‌وه‌لییه‌كاندا
پێده‌درێ، هه‌ر بۆیه به‌م جۆره حه‌ماسانه‌ش هیچ پێوه‌ندێكی به مێژووی
ژیانی
ئه‌و
كه‌سانه‌وه نییه‌و وه‌كوو ئه‌فسانه‌یه‌كی زۆر خه‌یالی ده‌چێ.
له‌م
حه‌ماسانه
له
ئه‌ده‌بی كوردیدا به دوو شێوه‌ی فۆلكلۆری‌و نووسراوه
به‌رفراوانن‌و ده‌توانین به
«قه‌لآی
خه‌یبه‌ر»، «موحه‌مه‌د حه‌نیفه»و «جه‌نگنامه‌ی
خالید»
ئاشیره بكه‌ین!
جا
ئێستا
با
بزانین «گولله‌به‌ند» چییه؟ گولله‌به‌ند نووشته‌و ته‌به‌ركێك بووه
وه‌ك
چاوه‌زار كه له
لایه‌ن
شێخێك، یان پیرێكی خواناسه‌وه وه‌ك شێخ ئه‌ولقادری
گه‌یلانی‌و مه‌ولانا خالید‌و
كاك
ئه‌حمه‌دی سوله‌یمانی‌و هتده‌وه ده‌درا به
پاله‌وانانی دلێرو بوێری كورد‌و به‌و جۆره
روویین‌ته‌ن ده‌بوون‌و هیچ زه‌رب‌و
گولله‌یه‌ك كاری له‌واندا نه‌ده‌كرد. جا چاكتر وایه
بزانین
كه ئه‌م
گولله‌به‌ندانه جاری وا بووه زۆر كۆن بوونه‌و چه‌ند پشتیان ناسیوه، بۆ
وێنه
وتووێژێك كه نووسه‌ری ئه‌م دێرانه له‌گه‌ل كاك موحه‌مه‌د حسه‌ین
دانیشتووی
ئێستای
گه‌ره‌كی شانازی شاری سه‌قز كردووه‌و له‌سه‌ر گولله‌به‌ندم
لێپرسی‌و
ئاوای
وه‌لآم دامه‌ته‌وه
:
«به‌لێ
قوربان، كاك ئه‌حمه‌هد ئه‌وه‌نه گه‌وره‌یه،
گولله‌به‌نی بنووسیایێ بۆ
هه‌ركه‌سێ، هیچ گولله‌یه‌ك كاری لێنه‌ده‌كردو ئه‌گه‌ر هه‌زار
گولله‌شت پێوه
نابایێ، بێئه‌سه‌ر ده‌مایه‌وه، كاتێ كه پشتوێنه‌كه‌ی بكردایه‌ته‌وه،
گشت
گولله‌كان داده‌كه‌وتن ... من مندال بووم، نه‌مده‌زانی ئه‌و گولله‌به‌نده
چۆن
كه‌وتبوه ده‌ست باوكم؛ ئه‌و كاته مالمان چووبوه شاروێرانی لای مهاباد،
له
یادمه
كه كوتیان : وه‌رن تاكوو ئه‌م گولله‌به‌نه تاقی كه‌ینه‌وه بزانین
راسته،
یان
درۆیه ... جا قوربان گولله‌به‌ندیان هێناو كردیانه مل مریشكێك‌و
شه‌ش
حه‌وت
گولله‌یان پێوه‌ناو نووكه‌كه‌ی پێوه ده‌هالآ بێئه‌وه‌ی مریشكه‌كه
شتێكی
به‌سه‌ر بێ ... پاشان نازانم ئه‌م گولله‌به‌نه چی به‌سه‌ر هات.»
له
دونیای
كۆن‌و
ئوستووره‌ییدا چه‌ند شت ده‌بوونه هۆی روویین‌ته‌نی، كه به
كورتی
له‌سه‌ریان
ده‌دوێین. یه‌كه‌م: ئاو. له باوه‌ره كۆن‌و ئوستووره‌ییه‌كاندا
هاتووه
كه ئاو یه‌كێكه له
چوار
عونسوره گرینگه‌كانی سروشت كه بریتین له
ئاو،
خاك، باو ئاگر، كه پێیان
ده‌گوترێ چواردایكان (أمهات اربعه) كه له‌گه‌ل
باوكانی ئاسمانی‌دا (ئابای عُلوی)
ئیزدیواج ده‌كه‌ن‌و له جووتبوونی ئه‌مان
پێكه‌وه سێ مندال (موالید ێلاێه) واته
:
گیا،
گیانداران‌و مرۆڤ په‌یدا
ده‌بن.
هه‌ر
له كۆنه‌وه ئاو یه‌كێك له رمووزاتی
دونیای
مادی بووه كه به‌شه‌ر زۆری
سه‌رنج
داوه‌و ته‌نانه‌ت یه‌زدانبانوو (الهه)شی بۆ
داناوه‌و هه‌روه‌ها كه ده‌زانین
حه‌زره‌تی خزر به دوای گه‌یشتن به ئاوی حه‌یات له دلی
تاریك‌و توونیاتوونیدا
زۆری
كۆشاو به گوێره‌ی ره‌وایه‌تی قورئانی له ئه‌نجامدا به
هه‌رمانی
(جاودانگی)
گه‌یشت.
گه‌وره‌ترین پاله‌وانی كیانی له شانامه‌دا
«ئه‌سفه‌ندیار»
كوری «گه‌شتاسپ» بووه
كه له
ره‌وایه‌تی سینه‌به‌سینه‌دا هاتووه كه
حه‌زره‌تی زه‌رتوشت به ده‌ستی خۆی
ئه‌وی
به ئاوی موقه‌دده‌سدا هه‌لژه‌ندووه‌و به‌م هۆیه‌وه
روویین‌ته‌ن كردووه، به
جۆرێك
كه هیچ هێزو قودره‌تێك‌و هیچ كه‌رسته‌یه‌كی شه‌ری له
ئه‌ودا
كاریگه‌ر
نه‌ده‌بووو ته‌نیا زه‌عفی شه‌خسی ئه‌و چاوه‌كانی بووه كه له كاتی
چوونه‌ناو
ئاوه‌كه‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاوی تێنه‌چێ له ترسا قووچاندوویه‌تی‌و
هه‌روه‌ها
كه
له
ره‌وایاتی باستانیدا هاتووه ئیختیلافی مه‌زهه‌بی ده‌بێته هۆی شه‌ری
نێوان
ئه‌وو
رۆسته‌می پاله‌وان، كه له ئه‌نجامدا به رێنوێنی سیمورخ‌و
پیری
كۆنه‌سال، زالی سیستانی تیرێكی گزیچاری دووفلیشقان له ده‌شتێكدا
هه‌لده‌كه‌نێ
و
دایئه‌تاشێو ده‌ینێ به چاوی ئه‌سفه‌ندیاره‌وه‌و ده‌یكوژێ، ئه‌م خاله به
پێویست
ده‌زانم بلێم ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه له شانامه‌ی كوردیدا به‌رعه‌كسی شانامه‌ی
فارسی
رۆسته‌م تیره گزیچاره‌كه رێك نادات له چاوی، به‌لكوو دوو پاله‌وان له‌وه‌ی
كه
هیچ
كامیان ناتوانن ئه‌وی تریان بشكێنن ماندوو ده‌بن‌و ئه‌سفه‌ندیار
به‌ره‌و
ئاسمان
كه‌مان ده‌كێشێو تیره‌كه فرك ده‌دات كه پاش ماوه‌یه‌ك ئاسمان
تیره‌كه
ده‌گه‌رێنێته‌وه‌و له دوو چاوی ئه‌سفه‌ندیاری ده‌چه‌قێنێ. به‌داخه‌وه كه
ئه‌م
داستانه له‌به‌ر ده‌ستدا نییه تاكوو چه‌ند به‌یتێكی رێك‌و ره‌وان له‌م
سه‌حنه‌یه
بهێنمه‌وه.
دووهه‌م پاله‌وانێك كه به ئاوی موقه‌ده‌س روویین‌ته‌ن ده‌كرێ
ئاخیلۆسه (ئاشیل)
له نێو
حه‌ماسه‌كانی یۆنان‌دا، ئه‌ویش به‌و جۆره‌یه كه له كاتێكدا
ئاخیلۆس
مندال
ده‌بێ دایكی به توندی پشت پاژنه‌ی پێی ده‌گرێو بۆ ناو
گۆمێكی
موقه‌ده‌سی شۆرده‌كاته‌وه‌و چه‌ند جارێ به ئاوه‌كه‌دا ده‌یژه‌نێ هه‌ر بۆیه
ته‌واوی
ئه‌ندامی جگه له پشت پاژنه‌ی روویین‌ته‌ن ده‌بێ. جا باشتر وایه بزانین كه
ئه‌م
كرده
باستانییه له دونیای ئه‌مروو غه‌یره ئوستووره‌ییدا چۆن به‌كار ده‌برێ.
له
نێو
ئێمه‌ی كورددا ئێسته‌ش باوه كه كاتێك ئازیزێكمان بۆ سه‌فه‌ر، یان بۆ
سه‌ربازی،
یان بۆ
مه‌یدانی شه‌رو ... بچێ، پارچێك ئاوی رووناك به دوایدا
ده‌رژێنن، ئه‌گه‌ر
كه‌مێك
به وردی سه‌رنج بده‌ین بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌م
ره‌فتاره ئایینیه، هه‌مان
ئایینی
روویین‌ته‌نییه كه قیداسه‌تی ئاو‌و كاركردی
جادوویی ئه‌و نیشان ده‌داو له
راستیدا ئێمه بێ‌ئاگا ده‌مانه‌وێ دۆسته‌كه‌مان
روویین‌ته‌ن بكه‌ین تاكوو به سلآمه‌تی له
سه‌فه‌ره‌كه‌ی بگه‌رێته‌وه.
دووهه‌م دگه‌ردیسی (ئال‌و گۆری) ئه‌م ئه‌ندیشه دینی
«كه‌وناری»یه،
له دۆعاو
چاوه‌زارا ماوه‌و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه كاتێ مه‌لایان‌و شێخان
نووشته‌و ته‌به‌ركیان
به
كه‌سێ دابا، پێیان ده‌كوت كه نووشته‌كه‌و ته‌به‌ركه‌كه پاش
مۆم‌گرتن بژه‌نێ به
ئاوا‌و
ئاوه‌كه‌ی به ده‌رخواردی نه‌خۆشه‌كه‌ی، یان منداله‌كه‌ی تاكوو
چاكه‌وه ببێت،
یان له
به‌لآی خراپ‌و چاوی پیس به دوور بێ، ئه‌لبه‌ته جاری واش بووه
كه
كوتوویانه كه ته‌به‌ركه‌كه بژه‌نێ به ئاوێكاو به‌و ئاوه منداله‌كه‌ی،
یان
نه‌خۆشه‌كه‌ی مه‌له بدات تاكوو بۆی ببێ به شه‌فا، به روونی ئه‌م ره‌فتاره
نزیكی
ته‌واوی هه‌یه به روویین‌ته‌نییه‌وه له ده‌ۆرانی كه‌وناریدا، به تایبه‌ت
له‌گه‌ل
روویین‌ته‌نی ئاخیلۆسا.
ئه‌م
خاله‌ش گرینگه بگوترێ كه ئه‌م جۆره
روویین‌ته‌نییه ته‌نیا بۆ مرۆڤ به‌كار
نابرێ،
به‌لكوو بۆ پاراستنی مه‌رو مالآتیش له
نه‌زه‌ری خراپ سیدق ده‌كات،
ئه‌ویش
به‌و جۆره‌یه كه له دێهاته‌كاندا كاتێ قره‌ره‌شه، یان
هه‌ر
نه‌خۆشییه‌ك
بكه‌وتایه‌ته نێو ئاژه‌له‌كانی كه‌سێك، له لای مه‌لاو شێخان
نووشته‌یه‌كیان
ده‌هێناو ده‌یانخسته نێو ئاو‌و ئاوه‌كه‌یان ده‌رخواردی ئه‌وان ده‌دا
...
چه‌ند
شتی
تر
هه‌یه كه پێوه‌ندی به روویین‌ته‌نی ئاوه‌وه هه‌یه كه جارێكه چاوپۆشی
لێ
ده‌كه‌ین.
جا با
بزانین گولله‌به‌ند تا چ راده‌یه‌ك نزیكی به روویین‌ته‌نییه‌وه
هه‌یه؟
یه‌كه‌م نه‌خش‌و گرینگ‌ترین نه‌خشی ئه‌م دووانه ئه‌وه‌یه كه به شكلێكی
سه‌یر،
به‌رگری له هه‌ر زه‌ربه‌یه‌ك ده‌كه‌ن‌و خاوه‌نی گولله‌به‌ندو روویین‌ته‌ن
به
هیچ
چه‌كێكی سامناكیش له پێ ناكه‌وێ. دووهه‌م ئه‌وه‌یه كه به‌رده‌وام
پێغه‌مبه‌ر،
یان
كاهێنێك، یان شێخێك له روویین‌ته‌ن كردنی قاره‌مانێكی میللی‌دا ده‌ستی
هه‌یه،
بۆ
وێنه حه‌زره‌تی زه‌رده‌شت به ده‌ستی خۆی ئه‌سفه‌ندیار روویین‌ته‌ن ده‌كاو
له
حه‌ماسه‌ی «خوله‌پیزه»شدا هاتووه كه كاك ئه‌حمه‌دی سوله‌یمانی (خودای لێ
رازی
بێ)
گولله‌به‌ندی بۆ «خوله‌پیزه» نووسیوه‌و به‌وی داوه. سێهه‌م خالیش
ئه‌وه‌یه
كه چ
له روویین‌ته‌نیداو چ له گولله‌به‌نددا به‌رده‌وام زه‌عفێكی بچووك
هه‌یه‌كه
مه‌رگ
له‌وێوه ده‌بێته میوانی پاله‌وانه‌كه‌مان، هه‌روا كه گوترا
له
ئه‌سفه‌ندیارا چاوی ئه‌وو له ئاشیلدا پاژنه‌ی پای؛ به‌لآم له
حه‌ماسه‌ی
«خوله‌پیزه»دا
ئه‌م خاله گرینگه له خودی پاله‌وانه‌كه‌دا به‌دی ناكرێ،
به‌لكوو
له
خودی گولله‌به‌نده‌كه‌دایه‌و ئه‌ویش به‌و جۆره‌یه كه سه‌ربازێكی خێلی
شه‌رمیز
ده‌كا
به گولله‌یه‌كداو پاشان ده‌یخاته تفه‌نگه‌كه‌یه‌وه‌و به‌ره‌و رووی
خوله‌پیزه‌ی
ده‌ته‌قێنێو ده‌یپێكێو ده‌یكوژێو به‌و جۆره قیداسه‌تی گولله‌به‌نده‌كه‌و
ته‌لیسمی
مه‌عنه‌وی ئه‌و له‌به‌ین ده‌چێو ده‌یچرێو مه‌رگ ده‌بێته میوانی
پاله‌وانه‌كه‌مان.
جا
ئه‌م نوكته‌یش پێویسته بزانین كه گولله‌به‌ندیان زۆر جار له خه‌ودا
به
پاله‌وانه‌كانی كورده‌واریداو ئێستاش باوه كه خه‌لكی ده‌لێن شێخ
ئه‌ولقادری
گه‌یلانی‌و مه‌ولانا خالید‌و ... گولله‌به‌ندیان له خه‌ودا به زۆر
له
قاره‌مانه‌كان داوه.
2ـ
دووهه‌م شتێك كه به شكلێكی جادوویی ده‌بووه هۆی
روویین‌ته‌نی، گیاكان
بوون
كه كیمیاناسه‌كان هۆلی زۆریان داكه ئه‌م باری جادووییه
له
گیاكاندا
ده‌ست‌نیشان كه‌ن‌و به ئاسانی بویان ده‌ركه‌وت كه ئه‌مانیش وه‌كوو
زینده‌وه‌رێك
له
به‌رانبه‌ر سروشتدا كاردانه‌وه (عه‌كسولعه‌مه‌ل) له خۆی نیشان ده‌داو
به
شێوه‌گه‌لێكی جۆربه‌جۆر خۆی ده‌پارێزێو ته‌نانه‌ت به‌م باوه‌ره گه‌یشتن كه
گیاكان
له‌گه‌ل یه‌كتردا قسان ده‌كه‌ن‌و ده‌دوێن‌و سه‌لمێنراوه كه به مۆسیقا‌و
گۆرانی
ئارامش
ده‌بینن‌و جوانتر هه‌لده‌كه‌ن هه‌ر وه‌كوو مرۆڤ.
له
دونیای ئوستووره‌دا ئه‌م راستیانه
هه‌مووی هاتوون‌و پێشینیانی ئێمه
گیاكانیان به سه‌حێبی عه‌قل‌و هۆش ده‌زانی‌و
ته‌نانه‌ت له‌و بروایه‌دان كه برێك
له
گیاكان هێزی كوشتنی مرۆڤیان هه‌یه‌و له كتێبه
كۆنه‌كاندا وه‌كوو
«گه‌رشاسب‌نامه»ی
ئه‌سه‌دی تووسی له گیایه‌كی عه‌جیب‌و به ناوی
«ئه‌سته‌ره‌نگ»
باس
كراوه كه له دیدی ئه‌وانه‌وه ئه‌م گیا ده‌یتوانی ببێته بایسی
مه‌رگی
مرۆڤه‌كان و به‌و جۆره‌ی گوتووه
:
هم از
آن گیاهان با بوی و رنگ شناسنده
خواند
ورا اَستَرنگ
از آن
هر كه كندی فتادی ز پای چو ایشان شدی بی‌روان هم به
جای
به
گاوان از آن چند كندند و بُرد مر آن گاوكان كند بر جای مرد
له
دونیای
ئوستووره‌دا ته‌نیا گیاكان به‌لكوو هه‌موو شتێكی گیاندارو بێ‌گیان
رۆح‌و
ره‌وانی
هه‌یه، بۆ وێنه له ئوستووره‌ی ئوورفه‌دا، یه‌زدانی گۆرانی‌و
شادی
هاتووه كه كاتێ
سازی
لێده‌داو گۆرانی ده‌كوت، ته‌ۆاوی په‌دیده‌كان هه‌ستی
ته‌نانه‌ت بێگیانه‌كانیش له
گۆرانی‌و رامشی ئه‌و ده‌هاته سه‌ر زه‌وق‌و سه‌ماو
گیانداره‌كانیش به توندی ده‌چوونه
پێشێ‌و
له پێش پێیدا ده‌كه‌وتن‌و ئارام
ده‌بوونه‌وه‌و خووخده‌ی ده‌ره‌نده‌ییان له‌سه‌ر
ده‌ركرد، بالداره‌كان ده‌هاتن‌و له‌سه‌ر
چل‌و
پۆپی داره‌كان ده‌نیشتنه‌وه‌و گوێیان ده‌دا
به
ده‌نگی ساز‌و به‌زمی ئه‌و؛
رووباره‌كان گوێیان بۆی هه‌لده‌خست‌و ته‌نانه‌ت «با»كانیش
روویان
له ئه‌و
ده‌كردو دار‌و دره‌خت به گۆرانییه‌كانی ئه‌و ده‌ره‌قسان.
ئه‌لبه‌ت ئه‌م
ئه‌فسانه له نێو ئێمه‌ی كوردیشدا به شێوه‌ی خۆمان هه‌یه؛ بۆ وێنه
چیرۆكی
ژیانی
«سه‌یید
سادقی سه‌فاخانه»، له هه‌موو بارێكه‌وه هاوتایی ده‌كات
له‌گه‌ل ئوستووره‌ی
ئوورفه‌دا كه به درێژایی له كتێبی «مشاهیر كُرد»دا باسی
كراوه‌و له‌و سه‌رچاوه‌دا
هاتووه
كه چۆن زار‌و زه‌وی، په‌ره‌ندو چه‌ره‌ندو خزۆكه
چزۆكه
گوێیان بۆ ده‌نگی ئه‌و
هه‌لده‌خست‌و له ده‌وری هه‌لده‌نیشتن‌و ئێسته‌ش ئه‌م
باوه‌ره كۆنه له ناو ئێمه‌ی كورددا
باوه‌و
به هه‌ر كه‌سێك كه ده‌نگی خۆش بێ،
ده‌لێین : ئه‌وه‌نده ده‌نگی خۆشه كه مه‌ل له
سایه‌ی
ده‌نگیدا ده‌وه‌ستێ.
جا
باشتر وایه بگه‌رێینه‌وه سه‌ر كاركردی روویین‌ته‌نی
گیاكان
له دونیای
كۆن‌و
كه‌وناریدا. له حه‌ماسه‌ی كه‌وناری‌و ئه‌فسانه‌یی «زیگفریت»دا
هاتووه
كه
ئه‌م
پاله‌وانه به خواردنی هه‌نارێك روویین‌ته‌ن بووه‌و ئه‌ژده‌هایشی
كوشتووه،
یان له
ئێرانی كۆندا هۆم
Homگیایه‌كی
زه‌ردره‌نگی گرێگرێ بووه كه
ئه‌رزشی
مینه‌وی‌و ئاسمانی هه‌بووه‌و له ناو ئه‌وێستادا به ناو «گێئۆكرنه»
ده‌ناسراو
ئێرانی‌یان بروایان وابوو كه له ره‌ستاخیزدا بێمه‌رگی‌و هه‌رمانی به
مرۆڤ
ده‌به‌خشێ. سێهه‌مین گیایه‌ك كه بایه‌خی «نیشا» یه‌تی‌و دینیه‌تی هه‌یه،
ئه‌سپه‌ند
واته
قانگه‌و ئه‌م گیایه كه به مانای موقه‌ده‌سیه یه‌كێك له
پێكهێنانی
بنه‌ماكان‌و باوه‌ره‌كانی ئوستووره‌ییه كه له ناو ئێمه‌ی كورد به
داب‌و
نه‌ریتێكی جوانه‌وه به‌رێوه ده‌چێو هێشتا كاركردی جادوویی خۆی له
ده‌روونی
بێئاگای قه‌ومیدا پاراستووه، ئه‌ویش به‌و جۆره‌یه كه كاتێك كه‌سێك
به‌ره‌و
سه‌فه‌رێكی دژوار بچێ، یان نه‌خوشینێكی تووش بووبێ، قانگی ئه‌ده‌ن، واته
قانگ
ده‌سووتێنن‌و به ده‌ور سه‌ریدا به وێردو دۆعاوه ده‌یگه‌رێنن تاكوو له
هه‌ر
جۆره
به‌لآیه‌ك بپارێزرێ‌و له راستیدا ئه‌م كرده‌وه دینییه روویین‌ته‌نی به
مرۆڤ
ده‌به‌خشێ، فه‌رهه‌نگی بورهانی قانێع له‌باره‌ی ئه‌م گیاوه ده‌لێ :
ئه‌سپه‌ند
ـ
به‌ناوبانگه‌و ئه‌مه دانه‌یه‌كه بۆ چاوه‌زار ده‌یكه‌نه نێو ئاگره‌وه. له
ئه‌وێستادا
spanta
به
مانای موقه‌ده‌سه؛ ئه‌م گیایه له زۆر جێگه‌ی ولآتی ئێران‌دا
هه‌یه‌و
خۆرسكه. بێشك ئه‌م گیا پاك‌و موقه‌ده‌سه كه بۆ چاوه‌زارو روویین‌ته‌نی
كه‌لكی
لێ
وه‌رده‌گرن، پێوه‌ندی نزیكی هه‌یه له‌گه‌ل ئه‌سفه‌ندیاری روویین‌ته‌نداو
دووریش
نییه
كه ئه‌م پاله‌وانه به‌م گیایه رویینه بووبێ، چونكه هه‌ردووكیان له
یه‌ك
ریشه‌ن‌و یه‌ك ماناش ده‌ده‌ن. ئه‌سفه‌ندیار ریشه‌ی له‌گه‌ل سپه‌ندیات
spandyat،
سپه‌ندات
spandat
له
متوونی په‌هله‌ویداو سیبئۆس
sebeos
له
ئه‌ده‌بیاتی
ئه‌رمه‌نیدا هه‌یه‌و پاشبه‌ندی
da
له
ئه‌سفه‌ندیارا به مانای ئافه‌ریده‌یه‌و
به
گشتی
وشه‌ی ئه‌سفه‌ندیار یانی كه‌سێكه كه ئافه‌ریده‌ی پاك یاریده‌ری ئه‌وه، كه
ئه‌م
ئافه‌ریده پاكه هه‌روا كه وتمان ئه‌سپه‌ند، یانی قانگه كه ئه‌وی رویینه
كردووه.
جا
هه‌روا
كه له پێشدا ئاشیره‌مان كرد یه‌كێ تر له كاركرده‌كانی گیاكانی
هێنانی
مه‌رگ‌و
نه‌مانه‌كه داوێنی زۆریه‌ك له پاله‌وانه حه‌ماسییه‌كان
ده‌گرێته‌وه‌و تووشی جوانه‌مه‌رگییان
ده‌كات‌و ئه‌م گیاگه‌له له ئوستووره‌كاندا
نیشانه‌ی شه‌ریان به‌خۆوه گرتووه، چونكه
مه‌رگی
زۆریه‌ك له پاله‌وانه‌كان به
یه‌كێ
له‌م گێاگه‌له‌وه به‌ستراوه كه لێره‌دا له چه‌ند
دانه‌یان ناو ده‌به‌ین
:
یه‌كه‌م ئه‌سفه‌ندیاره كه گوتمان به گزیچار گیانی ده‌رده‌چێ؛ له
نیوان
ئوستووره‌گه‌لی قه‌ومه‌كانی شومالی ئورووپادا، «بالدێر»ی پاله‌وان ته‌نیا
به
گیایه‌ك به ناوی «گی‌زو» له‌نێو ده‌چێ، له كۆنترین حه‌ماسه‌كانی جیهان،
حه‌ماسه‌ی
«گیلگه‌میش»ه
له به‌ینولنه‌هره‌یندایه‌و مه‌رگی ئه‌م پاله‌وانه گه‌وره،
یانی
گیلگه‌میش زۆر
نزیكی
له‌گه‌ل داستانی مه‌رگی «لاسه‌شۆری باله‌كی»دا هه‌یه‌و
ئه‌مه
هیچ دوور نییه، چونكه
هه‌روا
كه گوتمان حه‌ماسه‌كانی دونیا به شێوه‌یه‌كی
سه‌رسوورهێنه‌ر پێوه‌ندیان له‌گه‌ل
یه‌كدا
هه‌یه‌و قه‌ومی یه‌كترن‌و هه‌ر بۆیه ئێمه
ئێمرۆ
بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه «شۆره‌لاس»و
«گیلگه‌میش»
یه‌ك به‌سه‌رهاتیان هه‌یه‌و
مه‌رگیشیان وه‌كوو یه‌ك وایه‌و له مه‌رگی ئه‌م دوو
پاله‌وانه‌شدا به جۆرێكی زۆر
نزیك
دوو گیا ده‌بنه هۆی مه‌رگی ئه‌وان، ئه‌ویش به‌و
جۆره‌یه كه لاسه‌شۆر ده‌چێ
بۆ
سه‌فه‌رێكی سه‌خت‌و دژوار، گولی ئه‌فسانه‌یی چل‌پله‌ی
عه‌مانی، یانی گولی
شۆرانی
ده‌چنێت‌و بۆ دلداره‌كه‌ی دێنێته‌وه، به‌لآم به قیمه‌تی چی؟
به
قیمه‌تی
گیانی
خۆی؛ جا لێره‌دایه كه بۆمان روون ده‌بێته‌وه كه هۆی مه‌رگی پاله‌وان
ئه‌م
گوله‌یه؛ گیلگه‌میشیش وه‌كوو لاسه‌شۆر سه‌فه‌رێكی ناپایه‌دار ده‌گرێته
به‌رو
له
كاتی
گه‌رانه‌وه‌یدا گیایه‌كی دركاوی‌و جوان له‌گه‌ل خۆدا به دیاری بۆ
دلداره‌كه‌ی
ده‌هێنێته‌وه‌و له كاتێكدا كه به دوای دلداره‌كه‌یدا ده‌گه‌رێ، مه‌رگ
ده‌بێته میوانی‌و
ئه‌و
ده‌زانێ كه هیچ كه‌سێك له‌م دونیادا بۆ هه‌میشه
نامێنێته‌وه‌و به راستی ئه‌م دوو
پاله‌وانه به یه‌ك شێوه ده‌مرن.
له
روویین‌ته‌نیدا ئه‌م خاله زۆر گرینگه كه بۆچی
پاله‌وانه‌كان له جێگه‌لێكی
تایبه‌تییه‌وه مه‌رگ پێشوازییان ده‌كا؛ بۆ وێنه ئه‌سفه‌ندیار
له
چاویه‌وه‌و
ئاخیلوس له پشت پاژنه‌ی پێیه‌وه؟
له‌ناو
ئه‌مرۆی ئێمه‌ی كورددا باوه
كه
ده‌لێن : مرۆڤ له هه‌رچی بترسێ هه‌ر
به‌وه‌شێوه سه‌ری ده‌چێ؛ جا له‌م رووه‌وه ده‌لێین
كه
ریشه‌ی مه‌رگی ئه‌م پاله‌وانانه
له
حه‌ماسه‌كاندا له ترسدایه. بۆ وێنه، كوتمان كاتێ
زه‌رتوشت ئه‌سفه‌ندیاری
كرد به
ئاوه‌كه‌دا، له ترسانا چاوی قووچاند؛ كه‌واته ده‌بێ
مه‌رگیش له‌م جێگه‌وه
پێشوازی لێ‌بكا؛ دایكی ئاخیلۆس به توندی پاژنه‌ی پێی ئه‌وی گرت
ترسا
كه
بكه‌وێته ناو گۆمه‌كه‌وه بخنكێ، واته مه‌رگیش هه‌ر له‌م شوێنه‌وه رووی تێ
كرد،
هه‌روه‌ها گیلگه‌میش له مه‌رگ ترسا‌و به دوای ره‌مزو رازی مه‌رگدا
سه‌فه‌رێكی
چه‌ند
رۆژه‌ی
كرد، كه‌چی هه‌ر له‌و سه‌فه‌ره‌دا مه‌رگ بینگی پێگرت‌و له بن
گابه‌ردێكدا
گیانی
كێشا؛ لاسه‌شۆر هه‌تا چوو بۆ چل‌پله‌ی عومانی‌و گه‌رایه‌وه، هه‌ر
خودا
خودای
بوو كه نه‌كه‌وێته به‌ر تیری چلكنان، كه‌چی هه‌ر له‌و جێگه
پرمه‌ترسییه‌وه
مه‌رگ
داوێنی گرت.
گولله‌به‌ندو روویین‌ته‌نی ئاره‌زووو ئاواته
دێرینه‌كانی به‌شه‌ر بۆ گه‌یشتن به
هه‌رمانی هه‌رمانه، به‌لآم هه‌روا كه ده‌زانین نه
ئه‌سفه‌ندیارو نه ناخیلۆس‌و نه
هیچ‌كام له روویین‌ته‌نه‌كان له داوی مه‌رگ نه‌جاتیان
نابێ‌و
مه‌رگ له
جێگه‌یه‌كه‌وه ده‌بێته میوانیان كه به بیری هیچ كه‌سێكدا نایه‌و له
دونیای
حه‌ماسی‌و ئوستووره‌ییدا ته‌نیا پاله‌وانه‌كان نین كه ده‌مرن، به‌لكوو
خودایانیش
ده‌مرن.
له
دواییدا پێویسته به‌م خاله گرینگه ئاشیره بكه‌ین كه
بنه‌ما
ئوستووره‌ییه‌كان له هه‌ر هه‌لومه‌رجێكدا ده‌گۆردرێن‌و به شێوه‌گه‌لێكی
جۆربه‌جۆر
له
فه‌رهه‌نگه‌كاندا خۆده‌نوێنن، به تایبه‌ت ئالوگۆری مای‌و مینۆكی، شوێنی
زۆر
له‌سه‌ر یه‌ك ئوستووره داده‌نێو به شێوه‌یه‌كی تر خۆی له‌گه‌ل زه‌مانه‌دا
رێك
ده‌خات، بۆ وێنه به هاتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، مه‌قووله‌ی روویین‌ته‌نی
له
زۆر
جێگه‌دا تێكه‌لی چمكه‌كانی مه‌عنه‌وی دینی ئیسلام ده‌بێو گرێی
پێوه
خواردووه؛ به‌لآم كاكل‌و ناوه‌رۆكی ئه‌م باوه‌ره كۆنه زور جار وه‌كوو
خۆی
ماوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان
1ـ
حماسه‌سرایی در ایران، دكتر
ربیح‌الله لفا؛ انتشارات امیركبیر.
2ـ
رۆیا، حماسه، اسطوره؛ میرجلال‌الدین
كزازی،
نشر مركز، 1372.
3ـ
برهان قاطع؛ محمد حسین بن خلف تبریزی، به اهتمام دكتر
محمد
معین؛
انتشارات امیركبیر.
4ـ
چند گفتار در فرهنگ ایران؛ تألیف شاهرخ
مسكوب.