بنێشتی میوه‌یی
رۆژی جارێک ده‌هات پاش قسه‌وباسێک بنێشتێک میوه‌یی لێده‌کڕی
وده‌ڕۆیی.هه‌مووڕۆژێک پێش ئه‌وه‌ی وه‌ختی هاتنی بێت
بنێشته‌میوه‌یه‌که‌ی
جیا ده‌کرده‌وه و ده‌یسڕی و له‌به‌رده‌ستیدا دایده‌نا که‌ئه‌گه‌رهات
خۆی
بیداته ده‌ستی .
تامه‌زرۆی بوو .بێ تاقه‌تی بێ تاقه‌ت ، له‌وه‌ختی هاتنی لایدا ....
لاید.....بۆچی.....
بێ گومان ئه‌مڕۆ دێت ئاخردوێکه‌وپێرێ بۆچی نه‌هات ، هه‌رکه‌س ده‌یویست
به‌وێدا بڕوات بنێشته‌که‌ی ده‌گرت به‌ده‌ستیه‌وه ده‌یڕوانی
که‌به‌ڵکووئه‌وبێت. ئـــــــــاخ .......
ئه‌مڕۆش له‌سه‌روه‌خته‌که‌ی لایدا،نه‌هات...کاتژمێرێک ، دیسان
نه‌هات...دووکاتژمێر....سیان .... چوار...ئێوارێ داهات نه‌هات ئاخ
ئه‌گه‌رئه‌مجاره‌بێته‌وه ............ به‌مات ومه‌لوولی بنێشته‌کانی
کۆکرده‌وه و ڕووبه‌ماڵه‌وه که‌وته‌ڕێ ،شه‌وتابه‌یانی له‌بیری
ئه‌ودابوو
خه‌وی لێنه‌که‌وت به‌یانی زوو به هــــــای بنێشتی میوه‌یی ، هـــــای
بنێشتی میوه‌یی ،که‌وته کۆڵانان.
موحه‌ممه‌د له‌تیفی