به‌پێی پێشبینی ئافره‌تێكی كوێر جه‌نگی سێیه‌می جیهانی نزیك بۆته‌وه
PNA-ئافره‌تێكی كوێر كه تا ئه‌و ساته‌ی له ژیاندا مابوو، چه‌ندین
پێشبینی كردووه و زۆربه‌یان راست ده‌رچوون و هاتوونه دی،
له‌وانه باراك ئۆبامای ره‌ش پێست بووه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی 11 سێپته‌مبه‌ر، به‌ڵام تا ئێستا زۆرێك له‌و
پێشبینیه‌كانی ماونه‌ته‌وه بێنه دی له‌وانه جه‌نگی سێیه‌می
جیهانی.
فانجا ئه‌و ئافره‌ته كوێره بوو كه‌پێشبینی بۆ زۆر
له رووداوه‌كانی جیهان كردبوو به‌تایبه‌تی رووداوه سیاسییه‌كان.
فانجا ناوی ته‌واوی (فانجیلیا جۆشتیرۆڤا دیمیترۆڤا)یه،
كورتكراوه‌ی ناوه‌كه‌ی (فانجا)یه، له 31ی كانونی دووه‌می ساڵی
1911 له یه‌كێك له كه‌رته‌كانی ئیمپرِاتۆرِیه‌تی عوسمانی به‌ناوی
(Strumica) له دایكبووه، له‌ته‌مه‌نی 85 ساڵی له 11 ئابی ساڵی
1996 له "بیتریش" له بولگاریا كۆچی دوای كرد.
فانجا پێشبینی بۆ زۆر له رووداوه‌كان كردووه، به‌ڵام له كاتی
خۆیدا خه‌ڵكی برِوایان پێنه‌ده‌كرد و بایه‌خیان پێ نه‌ده‌دا زۆر
جاریش تانه و ته‌شه‌ریان لێده‌نا، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند
پێشبینیه‌كی روویاندا و راست ده‌رچوون، ئه‌و كاته گرنگی به
قسه‌كانیدرا.
ئه‌و رووداوانه‌ی فانجا پێشبینی بۆ كردبوون و راست ده‌رچوون:
1- پێشبینی كرد یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، ئه‌وه‌بوو
له كات و ساتی خۆی و له ساڵی 1991 یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت له كاتی
حكومرِانی (میخائیل گۆرباچۆڤ) و هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ویش
هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
2- ته‌قینه‌وه‌ی كانی ئه‌تۆمی (چرنۆبڵ) كه فانجا پێشبینی كردبوو.
3- فانجا هۆشداریدابوو رووداوی ته‌قینه‌وه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ر،
وتوبووی، (دوو برای ئه‌مه‌ریكا دووچاری هێرشێك ده‌بنه‌وه له
لایه‌ن باڵنده‌یه‌كی پۆڵاین).
4- ئه‌م ئافره‌ته كوێره ماوه‌یه‌ك فه‌رامۆش كرا، چونكه پێشبینی
كردبوو كه‌سێكی ره‌ش پێست ده‌بێته سه‌رۆكی كۆشكی سپی، به‌ڵام
له‌كاتی خۆی رووی نه‌دا، به‌ڵكو دوای 12 ساڵ له مردنی فانجا
"باراك ئۆباما"ی ره‌ش پێست بووه سه‌رۆكی كۆشكی سپی ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، جارێكی دیكه پێشبینیه‌كانی فانجا
بوونه‌وه جێگه‌ی بایه‌خی خه‌ڵكی.
5- هه‌روه‌ها فانجا پێشبینی شه‌رِه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئۆسیتیای كردبوو، ئه‌مه‌شیان راست ده‌رچوو و روویاندا.
6- له‌و پێشبینیانه‌ی فانجا كه تاوه‌كو ئێستا نه‌هاتۆته دی، وتویه‌تی: دوای ساڵێك له سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانێكی ئابوری جه‌نگی سێیه‌می جیهانی هه‌ڵده‌گیرسێت، كه به وته‌ی فانجا ئه‌م قه‌یرانه ئابورییه‌ی ئێستا زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانی گرۆته‌وه و ساڵێكمان بۆ هه‌ڵگیرسانی ئه‌و جه‌نگه ماوه، روونیشیكردۆته‌وه، ره‌نگه هۆكاری جه‌نگی جیهانی سێیه‌م تیرۆركردنی چوار سه‌رۆكی وڵاتان بێت.
7- مردنی (ستالین) له 5 ئازاری ساڵی 1953، كه به دووه‌م سه‌رۆكی روسیا و سه‌ركرده‌ی راسته‌قینه‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت داده‌نرێت، ته‌رمه‌كه‌ی تاوه‌كو ئێستاش له روسیا مۆمیا كراوه.
8- نغرۆبوونی كه‌شتی ژێرده‌ریایی روسیایی (كۆرسك) له
ئابی ساڵی 2000 له ده‌ریایی (بارینتس)، به‌هۆیه‌وه سه‌رجه‌م
سه‌رنشینه‌كانی كه 118 كه‌س بوون، گیانیان له ده‌ستدا.
9- بردنه‌وه‌ی (سكیر یلتسین) له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی روسیا.
10- فانجا له‌و كاته‌ی نه‌خۆش بووه له ساڵی 1996
كه هه‌ر به‌و نه‌خۆشیه‌ش گیانی له ده‌ستدا، وتویه‌تی: له دوای
مردنم كچێكی 10 ساڵانی فه‌ره‌نسایی ده‌بێته جێگره‌وه‌ی من واتا
ئه‌و كچه پێشبینی رووداوه‌كان ده‌كات، ئه‌ویش له جه‌نگی جیهانی
سێیه‌م ده‌رده‌كه‌وێت.