|
جۆرج بووش چووه ئه‌و سوپه‌ر ماركێته‌ی پێشتر پێشنیازی ده‌رفه‌تی كاركردنی پێدا بوو
PNA –
سه‌رۆكی پێشوی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا "جۆرج بووش" له
شاری "دالاس"ی پایته‌ختی ویلایه‌تی ته‌كساس سه‌ردانی ئه‌و
سوپه‌رماركێته‌ی كرد، كه سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له نامه‌یه‌كی
كراوه‌دا پێشنیازی پێدانی پۆستێكی كاركردنی پێدا بوو.
له باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بووش بۆ ئه‌و كۆمپانیایه، خاوه‌نی كۆمپانیای "هارد وێر ئیلیۆت" خاتوو "ئه‌ندرۆ بۆند" بۆ ئه‌سیۆشێیتد پرێس وتوویه‌تی: بووش رۆژی شه‌ممه سه‌ردانی بازاڕی كۆمپانیاكه‌یانی كردووه و ماوه‌ی كاتژمێرێكیش ماوه‌ته‌وه، وێڕای كڕینی چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی نێو ماڵ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی نێو بازاڕه‌كه‌ش ئاخاوتووه، دواتر به‌ره‌و ماڵه‌كه‌ی له ناوچه‌ی "Preston Hollow" له ته‌كساس گه‌ڕاوه‌ته‌وه. خاتوو ئه‌ندرۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له كاتی چوونه ژووره‌وه‌یدا جۆرج بووش به پێكه‌نین و شێوه‌یه‌كی گاڵته‌جاڕیه‌وه وتوویه‌تی" به‌دوای ده‌رفه‌تكی كار دا ده‌گه‌ڕێم". جێی بیرهێنانه‌وه‌یه سه‌رۆكی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانیه‌وه دوای ته‌واو بوونی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی له 20 مانگی رابردوو پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای به فه‌رمی راده‌ستی "باراك ئۆباما" پالێوراوی كۆمارییه‌كان كرد.
|