ئاماژه : شه‌هابه‌دین شێخی ساڵی 1354 له شاری سه‌قز
له‌دایک بوه خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی هه‌تا ساڵی 2 دواناوه‌ندی وپاشان له
ده‌وره‌ی دوو ساڵه‌ی دانشسه‌رادا قه‌بووڵ کراو پاش دوو ساڵ دیپلۆمی دانشسه‌رای له
شاری سه‌قز وه‌رگرتوه و بوه‌ته مامۆستای قوتابخانه له مه‌ریوان دواتر چوه‌ته
شاری تاران بۆ خوێندن وه‌ک خوێندکارو مامۆستای قوتابخانه‌یش هه‌ر له شاری تاران
هه‌تا ئێسته که له شاری تاران داده‌نیشێ و له زانکۆی ئیسفه‌هان خوێندکاری به‌شی
کۆمه‌ڵناسی "ماستێری"خوێندنه‌وه‌کانی ژنانه و هه‌روه‌ها به ماوه‌ی چه‌ن مانگێک
به‌رپرسی به‌شی وتاره‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی رۆژنامه‌ی "ئێعتماد" بوه‌و به‌شێوه‌ی
نیمچه فه‌رمیش له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌کانی "شه‌رق" و "هه‌م میهه‌ن" دا کار ده‌کات.

shahabaddins@gmail.com
جه‌نابتان وه‌ک رۆژنامه نووسێک پێت وایه ئێستا له ئێران‌دا
رۆژنامه‌نووس ئه‌توانێ ده‌وری راسته‌قینه‌ی خۆی بگێڕێت ؟
پێش هه‌مووشتێک ده‌بێ ئه‌وه بڵێم به‌داخه‌وه که ده‌ڵێن رۆژکامه‌گه‌ری ئێرانی تۆ
ته‌نیا رۆژنامه‌گه‌ری فارسیت بیرده‌که‌وێته‌وه ئه‌وه له حالێکدایه شه‌ش حه‌وت
گه‌لی سه‌ره‌کی دیکه‌یش هه‌ر له ئێران‌دا هه‌ن و ئه‌توانین وه‌ک رۆژنامه‌گه‌ری
ئێرانی چاویان لێ بکه‌ین ... ،له بابه‌ت پرسیاره‌که‌یشته‌وه ، رۆژ نامه‌نووسین
له ئێران‌دا به دوو به شی حیرفه‌یی و پرشناڵ ئه‌توانی هه‌ڵی سه‌نگێنی ، جارێکی
دیکه‌یش به‌داخه‌وه ئه‌ودێموکڕاسی یه‌ی که ده‌بێ ببێت و پێویستی سه‌ره‌کی
رۆژنامه‌گه‌ری یه هێشتا له ئێران‌دا نه‌هاتوه‌ته به‌ر که ده‌ڵێین دێموکڕاسی
ته‌نیا مه‌به‌ست روانگه‌و بۆچوونی سیاسی نیه به‌ڵکوو له هه‌موو بواره‌کاندا ده‌بێ
دێمووکراسی ببێت که لێره‌دا مه‌به‌ستی من دێموکڕاسی رۆژنامه‌گه‌ری یه رۆژنامه
گه‌ری له ئێران‌دا هه‌ر ئه‌و دێموکڕاسی یه رواڵه‌تیه‌یشی تێدا دابه‌ش نه‌کراوه
ئه‌وه‌ی له تاران دا ده‌نووسێ له‌گه‌ڵ منی کوردا که له کوردستاندا ده‌نووسم و
ئه‌وه‌ی له بلووچستان دا ده‌نووسێ چ وه‌ک ئیمکانات و چ وه‌ک پێش پێ گرتن جیاوازی
هه‌یه ، به نسبه‌ت ده‌ورگێڕانیشه‌وه له چاو هه‌ل ومه‌رجێک که رۆژنامه‌نووسی
ئێرانی تێدایه زۆر باشه که به‌شێکی به هۆی ئه‌وه‌وه‌یه رۆژنامه نووس
به‌ره‌به‌ره فێری زمانی ئینگلیزی بوه که زۆر گرینگه هه‌روه‌ها چینی خوێنده‌وار
زۆرتر ده‌یانه‌وێ ببنه رۆژنامه‌وان که ئه‌مانه خۆی له خۆیدا به‌ڵگه‌ن
به‌ره‌وحیرفه‌یی چوونی رۆژنامه‌گه‌ری له ئێران‌دا.
له بابه‌ت ئه‌وه‌ی که ئه‌توانێ ده‌وری خۆی ببینێت ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه که
چاوه‌ڕوانی تۆ له رۆژنامه چی بێت ؟ ره‌نگه داواکاری خه‌ڵک ئه‌وه‌بێت ئه‌وه‌ی که
خه‌ڵک بۆی نایه‌ته سه‌ر زمان ئه‌و بیهێنێته سه‌ر کاغه‌ز !! ئه‌مه راسته ده‌بێ
وایش بێت به‌ڵام هه‌رئه‌و خه‌ڵکه ده‌زانن که رۆژنامه‌وانیش له گه‌ڵ ئه‌واندا له
ژێر سێبه‌ری دارێکدا ده‌ژی زۆرشت هه‌یه که ناکرێ بۆ نموونه تۆ ده‌ته‌وێ له
بواری ئابووریه‌وه باسی نه‌وت بکه‌ی هه‌تا ده‌ته‌وێ شۆڕبیته‌وه به باسه‌که‌دا
ناتوانی ناو به‌ریت ... که به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌یشدا رۆژنامه‌گه‌ری له ئێران‌دا
ره‌وه‌ندێکی به‌ره‌و پێشی باشی له پێشه که له‌م نێوه‌دا ئه‌کرێ ده‌وره‌ی
رێفوڕمخوازی له ئێران‌دا وه‌ک ده‌وره‌ی زێڕینی رۆژنامه‌گه‌ری چاو لێبکه‌ین .
به‌ڕای جه‌نابتان شتێک به ناو رۆژنامه‌گه‌ری کوردی هه‌یه له کوردستانی ئێران‌دا ؟
به‌ڵی هه‌یه به‌ڵام دووپرسیاریش هه‌یه : یه‌کیان ئه‌وه‌یه تۆ به کێ ده‌ڵێی
رۆژنامه‌وانی کورد ئایا ئه‌وه‌ی که هه‌ر به زمانی کوردی بنووسێت ؟! یان ئه‌وه‌ی
به هه‌ر زمانێ ئه‌نووسێت بنووسێت به‌ڵام باسی کورد‌و کێشه‌ی کورد بکات ؟! دیاره بۆ
ئه‌م وڵامه بۆچوونی جیاواز هه‌یه هه‌ندێک هه‌ر به‌کوردی نووسین به‌رۆژنامه‌ی
کوردی ناو ئه‌بات و تاقمێکیش زۆر ده‌ربه‌ستی زبان نین و باس شرۆڤه‌کردنی کێشه‌ی
کورد به رۆژنامه‌ی کوردی ئه‌زانن ، که من پێم وابێ به ناوه‌رۆکی کێشه
فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی یه‌کانی کورده‌وه زۆرتر ئه‌کرێ حیسابی
رۆژنامه‌گه‌ری کوردی بۆ بکه‌ینه‌وه نموونه‌م هه‌یه ئێمه کاتی خۆی که "ئاشتی"
ته‌نیا رۆژنامه‌ی کوردستانی ئێرانمان به دووزمانی کوردی وفارسی ده‌ر ئه‌کرد شه‌ش
نه‌فه‌ر بووین دوانمان کورد ئه‌ویش له تاران له مه‌کانی فارسی دا بووین !! به‌ڵام
له چوار ئوستانی کوردنشین دا 35 هه‌زارمان لێ ئه‌فرۆشت چی بوو به ناوه‌رۆکی
کوردیه‌وه فارسیشمان ئه‌نووسی و به شاهێدی خه‌ڵک به رۆژنامه‌ی کوردیه‌وه
ئه‌ناسرا .
ئه‌م شه‌ڕه هه‌ر هه‌یه که دطه سه‌ر ئه‌وه به چ
ئایه‌ره‌و پێوانه‌یه‌ک بی پێوی ؟ به ناوه‌رۆک یان به زمان ؟
که به هه‌موو ئه‌م کێشانه‌یشه‌وه هه‌ر ئه‌توانین بڵێین رۆژنامه‌گه‌ری کوردی
هه‌یه‌و له ساڵی 1898 دا به‌درخانه‌کان یه‌که‌م رۆژنامه‌ی کوردی یان وه هه تا
دوایی ....
کێشه‌کانی رۆژنامه له ئێران‌دا چیه و چۆن ده‌سه‌به‌ری ئه‌که‌ی ؟
ئه‌وه‌ی گرنگ و به‌رچاو بێت ئه‌توانین ئاماژه به‌م چه‌ن خاڵه بکه‌ین:
1- ئیزن و ئیجازه‌نامه وه‌رگرتن بۆ ده‌رکردنی رۆژنامه یان مانگنامه‌وهتد... که
زۆر که‌س هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و به‌رده‌هه‌وڵیه که دێته به‌ر پێت به‌دوایدا ناچن
له حاڵێکدایه له که‌م وڵات له جیهاندا ده‌بینیت وابێت ، له باری
ئابووریشه‌وه هیج که‌س شان ناباته به‌ر ئه‌و باره قورس وگرانه‌ی که خۆی خه‌رج
ومخارجی رۆژنامه‌که‌ی دابین بکات که له زۆر جێگه‌ی جیهان ده‌سه‌ڵاته‌کان ئه‌رکی
سه‌ره‌کی یان ئه‌وه‌یه کۆمه‌ک ویارمه‌تی به‌رۆژنامه‌ده‌رکردن وته‌نانه‌ت حیزب
ورێخراوه‌کانیش بکه‌ن
2- ده‌ستووره فه‌رمی یه‌کان له ئیداره‌و دام ده‌ستگا حوکمی یه‌کان به تایبه‌ت
ئیداره‌ی ئیرشاد‌و شوورای باڵای ئه‌منیه‌تی میللی زۆر ده‌ست و پێی رۆژنامه‌وان وخودی
رۆژنامه‌که ده‌به‌ستن
3- کێشه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی دوای چاپ و بڵاوبوونه‌وه له‌سه‌ری ئه‌کۆڵنه‌وه(هه‌ری
پاتێر) که ره‌نگه له هه‌موو جێیه‌کی جیهان هه‌ر ببێت به‌ڵام له‌ئێران
توندوتیژتره... دیاره ئه‌مانه‌ی باسمان کرد هه‌مه‌گیره له ئێران‌دا که دیسانیش
بۆ کورد زه‌خته‌که به‌هێزتره و یه‌ک له‌وانه ئیمکاناتی ماڵی بۆکورد هه‌رنیه و
هه‌تا ئێسته‌یش له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا له رۆژنامه وه‌ک پرۆژه‌یه‌کی ئیقتسادی
که‌ڵک وه‌رنه‌گیراوه یانی من دوو رۆلنامه‌ی به‌ناوبانگی ئێرانیم پێ شک دێت که
هه‌ردووکیان که‌سێک که ته‌نیا بۆ بواری ئیقتسادی پشتیوانی له‌و دوورۆژنامه ئه‌کات
و داهاته‌که‌یشی که له‌رێگه‌ی پڕوپاگاه‌نده‌وه وه‌ده‌ست دێت ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
لای هه‌ر ئه‌وکه‌سه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری له‌سه‌ر ئه‌ودوورۆزنامه‌کردوه که ره‌نگه
زۆر به‌بیروباوه‌ڕی سیاسیشه‌وه نه‌هاتبێته مه‌یدان... ره‌نگه زۆرکه‌س پێی وابێ
له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا ئه‌و سه‌رمایه‌گوزاریه وڵامده‌ر نیه به‌ڵام من باسی
ئه‌وده‌مه‌ی که ئێمه ئاشتی مان ده‌ر ئه‌کرد ته‌نیا له چوار پارێزگای کوردنشین
35000 هه‌زار فرۆشمان ئه‌بوو دیاره بۆ پڕوپاگه‌نده ره‌قه‌مێکی به‌رچاو به‌ده‌ست
ئه‌که‌وت ...
4- نه‌بوونی سه‌رمایه‌یی ئینسانی یان بڵێین نه‌بوونی کادری په‌روه‌رده‌و لێهاتووی
بواری رۆژنامه‌گه‌ری که بتوانێت ئیده‌و بۆچوون و پێشنیاری به‌که‌ڵک بێنێته
ئاراوه ، لێهاتوو و ماندوویی نه‌ناس بێت ، کار‌و پیشه‌ی سه‌ره‌کی رۆژنامه‌گه‌ری
بێت، که به‌داخه‌وه ئێمه له کۆمه‌ڵگای کوردی کوردستانی ئێران‌دا هیچی
ئه‌مانه‌مان هه‌تا ئێسته نه‌بوه.
"شه‌مسه‌لواعزین" ده‌ڵێ : رۆژنامه‌نگاری حیرفه‌یی که‌سێکه که داهاتی رۆژانه‌ی له
رێگای رۆژنامه‌گه‌ری یه‌وه وه‌ده‌ست بێنێت که دیسانیش ئێمه لێره
ئه‌وکه‌سانه‌مان نیه .
به‌شێکی دیکه‌ی گرفته‌کانی سه‌ر رێی رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌وه‌یه ئێمه هه‌واڵنێرمان
نیه که‌سێک که خۆی به هه‌واڵنێر بزانێ و هه‌واڵ کۆبکاته‌وه‌و تاوتوێی هه‌واڵ
ورووداوه‌کانی ناوچه بکات نیمانه هه‌ره‌هایش ئاژانسی ده‌نگ وباسی جێی متمانه‌و
باوه‌ڕ پێکراومان نیه وهه‌ل ومه‌رجه هه‌ڵکه‌وته‌کانیش ناناسین و نایقۆزینه‌وه بۆ
نموونه له سه‌رده‌می هێرشی ئه‌مریکا و ئینگلیز بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی به‌عسی عێراق
کورده‌کان نه‌یانتوانی ئاژانسێکی هه‌والی به‌هێزو به‌ڕۆژ پێک بێنن که بتوانن
خۆیانی زیاتر پێ بناسێنن و ته‌نانه‌ت وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی ئابووری که‌ڵکی لێوه‌ر
بگرن.

چ چاره‌سه‌ری یه‌ک بۆ ئه‌و کێشانه‌ی فه‌رمووت پێشنیار
ئه‌که‌یت ؟
ته‌یارکردنی هه‌ستی رۆژنامه‌وانی به زانست و خوێنده‌واری ی و تکنیکی رۆژنامه‌گه‌ری
هونه‌ری وسه‌رده‌م، راهێنان وپه‌روه‌رده‌کردنی رۆژنامه‌وانی کورد،
که ئێمه ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێسته له کوردستانی ئێران‌دا هه‌مانه هه‌مووی هه‌ر
خۆشه‌ویستی بوه ده‌رمان بڕیوه نه‌ک تکنیک و هونه‌ر بۆ نموونه ئێمه
حه‌فته‌نامه‌و مانگنامه‌و گاهنامه‌و رۆژنامه‌یش هه‌مووی هه‌ر وه‌ک یه‌ک ده‌ر
ئه‌که‌ین ! که پێم وابێ هه‌ر ناوێک له‌مانه‌ی وتم تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌و ده‌بێ
به پێوانه‌ی خۆی بیپێویت ! ده‌بینی هه‌مووی ئه‌وانه‌ی وا باسم کرد هه‌مانه به‌ڵام
به‌شێکی کارامه‌و نادیاری رۆژنامه‌یه‌کی کاریگه‌ر و شوێندانه‌ر "سه‌رتیتر" یان
ناونیشانی سه‌ره‌کی یه‌تی که‌زۆر شوێندانه‌ره ئێمه له رۆژنامه‌ی ئاشتی دوای
رووداوی مه‌هاباد وسه‌قز له‌ساڵه‌دا ئه‌وژماره‌مان که زۆر شوێندانه‌ر بوو
سه‌رتیتره‌که‌ی که ئێسته‌یش له بیروزه‌ینی خه‌ڵکدا ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌بوو که
ئێمه یه‌که‌م لاپه‌ڕه‌و له‌راستیدا سه‌رتیتری رۆژنامه‌که "سپی سپی " بوو واته
هیچی لێنه‌درابوو لێمان دا‌و بڵاوبوه‌وه .
چل چه‌مه‌ت چۆن ناسی؟
له‌رێگای دۆستانه‌وه .
کاروباری چل چه‌مه رازیت ئه‌کات؟
رازی کردنی من و هه‌موو بینه‌رێکی چل چه‌مه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سه‌رتیتره که
ئه‌وسایته له دروشمی سه‌ره‌کی و ئیستراتژیکی خۆیدا چ چاوه‌ڕوانی یه‌کی له‌منی
بینه‌ردا خوڵقاندبێت!؟وه‌ک پێشتریش وتم گرنگ ئه‌وه‌یه چاوه‌روانیت چی بێت له
ماڵپه‌ڕیک یان رۆژنامه‌یه‌ک له هه‌مان کاتیش‌دا گرنگتر ئه‌وه‌یه چاوه‌ڕوانی
یه‌که‌ت هه‌تا چه‌نێک ئه‌قڵانیه‌ت بێت ، که چل چه‌مه به‌پێی ئه‌و چاوه‌ڕوانی
یه‌ی له‌مندا دروستی کردوه زۆرباشه‌و به‌ره‌باشتریش ئه‌ڕوات خوا بکا ئێمه ئه‌ونه
تایبه‌تی بینه‌وه له سایت و رۆژنامه‌کانماندا که شته‌کان تێکه‌ڵ نه‌که‌ین
هه‌روه‌ک ئێسته هه‌ر کات من بمه‌وێ بزانم له شارودیاره‌که‌مدا له بواری رووداوه
ئاسایی و سروشتیه‌کان‌و چالاکی ئه‌ده‌بی وفه‌رهه‌نگی یه‌کان چی رووی دابێت سه‌ردانی
چل چه‌مه ئه‌که‌م هه‌روایش بۆ کاروباری دیکه سه‌ردانی سایتی دیکه ده‌که‌م که
به‌لای منه‌وه هه‌موویان پێویستن .
ئاماده‌کار: حه‌سه‌ن ئه‌مینی،سه‌قز