
نیگارکێش وپه‌یکه‌رساز
ساڵح شه‌مسی
کاک ساڵح شه‌مسی ساڵی 1338 هه‌تاوی له گه‌ڕه‌کی ناوقه‌ڵای شاری
سه‌قز له دایک بوه ده‌ستپێکی خوێندنی کاک ساڵح له
قوتابخانه‌کانی حیکمه‌ت وسه‌عدی ودیپلۆمیشی له شاری تاران
وه‌رگرتوه .
له ساڵی 1350 هه‌تاوی یه‌وه زیاتر هۆگری هونه‌ری نقاشی بوه‌و
له‌و کاته‌وه پتر له 300 تابلۆی کێشاوه‌ته‌وه که زۆرجاران
گه‌لێ تابلۆی بیست هه‌تا بیست وپێنج جار دارشتوه‌و به‌دڵی نه‌بوه‌و
سه‌رله‌نوێ دایڕشتوه‌ته‌وه هه‌تا گه‌ڵاله‌یه‌کی ئه‌وتۆ که له
زه‌ینی دابوه سازکراوه...
هونه‌رمه‌ند ساڵح شه‌مسی له ساڵی 1362 ی هه‌تاوی یه‌وه قۆناخێکی
دیکه‌ی له هونه‌ر تێپه‌ڕاند و له‌وکاته‌وه وه‌ک هونه‌رمه‌ندێکی
نه‌قاشی بایه‌خێکی زیاتری دایه مێژوو به تایبه‌ت مێژووی گه‌ل
وناوچه‌ی خۆی هه‌ربۆیه له به‌شێکی زۆرله تابلۆکانی
ره‌نگدانه‌وه‌ی مێژوویی ده‌بینرێت و گه‌لێک گه‌ڵاڵه‌ی به‌نرخی له
سه‌ر به‌رهه‌مه‌کۆنه‌کانی زێویه‌و "قه‌پڵانتوو" و ده‌وران
وسه‌رده‌می ماده‌کان داڕشتوه‌و به بێ هیچ یارمه‌تیده‌رێکی ماڵی
سه‌رقاڵی سازکردنیانه که گه‌ردنبه‌ندی زێڕینی زێویه یه‌کێک له‌و
هه‌وڵ و ته‌قالا هونه‌ری وفه‌رهه‌نگی و مێژوویانه‌یه که کاک ساڵح
سازی کردوه‌و بڕیار بوو به درێژی 9 میتر له یه‌کێک له
سه‌یرانگاکانی سه‌قز دابمه‌زرێت ....
هونه‌رمه‌ند ساڵح شه‌مسی له‌ماوه‌ی ژیانی هونه‌ری وفه‌رهه‌نگی
خۆیدا گه‌لێ پێشانگایشی کردوه‌ته‌وه که به‌شێکیان بریتین له :
ساڵی 1356 له شاری ... تاران
ساڵی 1363 له شاری .... مه‌هاباد
ساڵی 1367 له شاری ....سه‌قز
ساڵی 1369 له شاری .....سه‌قز
ساڵی 1370 له شاری.... بانه
ساڵی 1371 له شاری... تاران
ساڵی 1372 له شاری.... تاران
ساڵی 1374 له شاری..... سه‌قز
ساڵی 1378 له شاری ... سه‌قز
ساڵی 1385 له زانکۆی په‌یام نووری سه‌قز
هه‌روه‌ها گه‌لێ چالاکی دیکه که به‌شێکی بچووک له توانا‌و
به‌هره هونه‌ریه‌کانی کاک ساڵح شه‌مسین . له‌وانه شه‌ش گه‌ڵاڵه‌ی
بۆ داڕشتن داوه‌ته ئه‌ندامانی شوورای شاری سه‌قز که به هیوایه
ئیزنی پێ بده‌ن و له شوێنگه‌لی تایبه‌تی شاردا دایان بنێ وسازیان
بکات
ئه‌م هه‌نه‌رمه‌نده‌ی ده‌ڤه‌ری سه‌قز به نازناوی " ئیزیرتا " که
ناوی کۆنی سه‌قز بوه له سه‌رده‌می پێش میلادا تابلۆکانی ئیمزا
ده‌کاو به خۆشی یه‌وه هه‌ر ئێشتایش له شاری سه‌قز به که‌سب و
کاری "تودوزی" ماشێنه‌وه سه‌رقاڵه‌و له چالاکی یه
هونه‌ریه‌کانیشدا به‌رده‌وا‌مه‌و زامی رۆژانه‌ی ساڕ‌ێژ ئه‌کات.