هه‌ر کات باسی مۆسیقای ناوچه‌ی
سه‌قز ده‌کرێ راسته‌وخزۆ باس له دووکه‌سی موزسیونی کارامه‌و لێهاتوو دێته
گۆڕێ که یه‌کیان کاک ره‌شید فه‌یزنژادو ئه‌وی دیکه‌یان کاک ره‌سووڵ
میرزاپووره که به هه‌ق ده‌ورێکی به‌رچاویان له هان دان و په‌روه‌رده‌کردنی
لاوانی کچ وکوڕی ناوچه‌ی سه‌قز بینیوه له راهێنانی مۆسیقا دا .
مامۆستا ره‌سووڵ میرزا پوور له رۆژی ۱۰ره‌زبه‌ری ۱۳۳۰ هه‌تاوی له شاری سه‌قز
له دایک بوه.هه‌ر له سه‌رده‌می منداڵیه‌وه حه‌زوخولیای هونه‌ربوه و له
چه‌ند بوارێک‌دا وه‌کوو وێنه‌گری و وێنه‌گه‌ری و کاره ده‌ستیه‌کان ئه‌و
حه‌زه‌ی ده‌ربڕیوه و له ئاکامدا بوه‌ته ئه‌وینداری مۆسیقا.
نه‌بوونی شوێن و ناوه‌ندێک که مووسیقای لێ فێر ببێ له شاره‌که‌ی هه‌مووکات
ئه‌بوه هۆی دڵته‌نگی و بێ ئوقره‌یی کاک ره‌سوول میرزاپوور، به‌ڵام بێ ماندوویی
بۆ گه‌یشتن به‌و ئه‌وینه هه‌نگاوی هه‌ڵگرتوه و له هه‌ر کوێ تروسکایه‌ک له
موسیقی خۆی نواندبێ ئه‌ویندارانه رووی تێ کردوه.
له ساڵی ۱۳۴۹ هه‌تاوی دا چه‌ند وانه‌ی مۆسیقای سه‌ره‌تایی به شێوه‌ی گۆرانی
کوردی به ئامێری ویوڵۆن له خزمه‌ت مامۆستا ره‌شید فه‌یزنژاد وه‌کوو هاوه‌ڵێکی
هاوته‌مه‌ن فێر بوه ، دواتریش له لای مامۆستا “یوسف غه‌فار نژاد” که خه‌ڵکی
شاری ورمێ بوه‌و له سه‌قز به حوکمی ئه‌وه‌ی کادری نزامی بوو و مۆسیقای باشیشی
ده‌زانی و سه‌رپه‌رشتی گرووپی مووزیکی ئه‌رته‌شی ده‌کرد کاک ره‌سووڵی
تامه‌زرۆی مۆسیقا له لای ئه‌ویش چه‌ند گۆرانی فێر بوه .
ساڵی ۱۳۵۰ بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ چوه‌ته دانش سه‌رای موقه‌ده‌ماتی له شاری بیجاڕ
و وانه‌ی مامۆستابوونی خوێندوه و ده‌بێته مامۆستای قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی.
له ساڵی ۱۳۵۲ بۆ ماوه‌ی ساڵێک ده‌بێته مامۆستای قوتابخانه گوندی “مازوار ”
له ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز/
له هاوینی ساڵی ۱۳۵۳ له گه‌ڵ “فه‌ریده خانمی فه‌تحی” که هه‌ر خزمی خۆیه‌تی
له شاری بانه ژیانی هاوبه‌شی پێک دێنێت که ئه‌و خاتوونه هه‌میشه وه‌ک
یارمه‌تی ده‌رو پشت وپه‌نایه‌ک هانده‌ری کاک ره‌سووڵ و دڵسۆزی مناڵه‌کانی ده‌ور
ده‌گێڕێت .
ساڵی ۱۳۵۴ بۆ ماوه‌یه‌کی کورت چوه‌ته شاری سنه و له خزمه‌ت مامۆستا “حه‌سه‌ن
کامگار” وانه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی مۆسیقا ی ته‌واو کردوه و هه‌ر له‌و ساڵه‌یشدا
هاوکاری خۆی له گه‌ڵ تیپی مۆسیقای فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر ده‌ست پێ کردوه و
هاوکات بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له قوتابخانه سه‌ره‌تایه‌کان و پێش سه‌ره‌تایی
(باخچه‌ی ساوایان) وه‌ک مامۆستایه‌ک سروود و گۆرانی به مناڵانی که‌م ته‌مه‌ن
فێر کردوه هه‌روه‌ها له هه‌مان کات و سه‌رده‌مدا حه‌وتووی رۆژێک ده‌چوه
رێخراوی ژنان و وه‌ک ئه‌ندامێکی ئیفتغاری ئه‌و ناوه‌نده سروودوگۆرانی بۆ
مناڵان ده‌وته‌وه.
مامۆستا ره‌سووڵ میرزاپوور ساڵی ۱۳۵۶ دیپلۆمی ئه‌ده‌بی وه‌رگرتوه له ساڵی
۱۳۵۸ دا له ئه‌زموونی سه‌رانسه‌ری و تاقیکردنه‌وه‌ی مۆسیقای زانکۆی تاران دا
به‌شداری کرد به‌ڵام به داخه‌وه دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران
بارودۆخی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری ئه‌وکات (شۆڕشی فه‌رهه‌نگی) بۆ ماوه‌ی ده‌ساڵی
ره‌به‌ق به‌شی مۆسیقا له زانکۆکان‌دا داخرا و کاک ره‌سووڵ بێ خوێندنگه
مایه‌وه .
سه‌ره‌نجام له ساڵی ۱۳۶۸ دا دوای ده‌ساڵ که به‌شی مۆسیقا له زانکۆ‌دا
کرایه‌وه مامۆستا میرزاپوور له زانکۆی هونه‌ری تاران وه‌ک خوێندکارێک
وه‌رگیراو دوای پتر له ۴ ساڵ به‌ڵگه‌وبڕوانامه‌ی لیسانسی مۆسیقا(کارناسی
مۆسیقا) ی وه‌رگرت وگه‌راوه‌ته‌وه زێد‌و شاره‌که‌ی واته سه‌قز/
له روانگه‌ی کاک ره‌سووڵه‌وه هه‌وا ئائینه‌کان ( وه‌ک خوێندنی بانگ وسه‌ڵاو
موناجات و قورئانی پیرۆز) ره‌نگدانه‌وه‌و ده‌نگدانه‌وه‌ی سه‌ره‌کی له سه‌ر
مۆسیقای ئه‌و میله‌تانه‌هه‌یه که باوه‌ریان پێیه‌تی هه‌ر بۆیه کۆتایی
نامه‌که‌ی به ناو مه‌ولوودنامه له سه‌ر مۆسیقای مه‌زهه‌بی کوردستان
(مولودخوانی در موسیقی مذهبی کردستان) ته‌رخان ده‌کاو له روانگه‌ی مۆسیقاوه
مه‌ولوودنامه‌ی شرۆڤه کرد. که بوه جێی سه‌رنجی مامۆستایانی مۆسیقای زانکۆی
هونه‌ر.
کاک ره‌سووڵ له زۆر کۆڕوکۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ریدا به‌شداری چالاکانه‌ی کردوه
وه‌ک کونگره‌ی مه‌وله‌وی کورد له سه‌قز ، هه‌مایشی سه‌قزوته‌وسه‌عه، کونگره‌ی
فه‌رزانه‌گانی کورد له شاری سنه ، ئاهه‌نگی شین گێڕی هه‌ڵه‌بجه له
چه‌ندشارێکی وڵاتانی “ئاڵمان و ئوتریش”.
مامۆستا میرزاپوور گه‌لێک چالاکی دیکه‌یشی بوه که به‌شێکیان ئه‌مانه‌ن :
هه‌وڵێکی زۆری بۆ کۆکردنه‌وه‌ی شێعری فولکلۆری و گۆرانی ناوچه‌ی سه‌قزی داوه‌و
به هیوایه له داهاتوودا وه‌ک کتێب چاپ و بڵاویان بکاته‌وه .
ماوه‌یه‌که ده‌ستی داوه‌ته کارێکی مێژوویی و ده‌یه‌وێ مێژووی مۆسیقای سه‌قز
بنووسێته‌وه (که پێویستی به یارمه‌تی و زانیاری هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان
هه‌یه).
گه‌لێ تیپی مۆسیقای مناڵان و کچانی به هاوکاری هونه‌رمه‌ندانی سه‌قزو دۆستانی
دیکه‌ی هان داوه‌و دایمه‌زراندون .
له گه‌ڵ به‌شی مۆسیقای ده‌نگ وره‌نگی سنه ،مه‌هاباد و تاران گه‌لێ هاوکاری
بوه .
له گه‌ڵ زۆربه‌ی گۆرانی وێژانی کوردستان وه‌ک : ره‌زازی ، حه‌مه جه‌زا ،
عه‌زیز شاهروخ ، عه‌تاخان باشماق ، سه‌یدمحه‌ممه‌دسه‌فایی . حه‌مه نه‌جار ،
سدیق زوهری ،بێهنام تاهیری ، حه‌سه‌ن ده‌رزی ….. به ئامێری عوودو ویلۆن
هاوکاری کردوه .
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که بۆخۆی شاره‌زایه‌کی ته‌واوی له سازکردنی ئامێری چه‌ند
سازی وه‌ک سێ تار ،عوود . و وێڵۆن هه‌یه گه‌ڵی له قوتابیه‌کانیشی هان داوه
که زۆربه‌یان ئێستا ئه‌توان وه‌ستایه‌کی باش و ژه‌نیارێکی لێهاتووبن له
سازکردنی ئامێری مۆسیقا دا.
هه‌روه‌ها له کاتی مامۆستا بوونیشی له قوتابخانه‌کانی سه‌قزدا هه‌مووجارێک
وه‌ک مامۆستایه‌کی سه‌رکه‌وتوو رێزی لێ گیراوه‌و خه‌ڵات کراوه .
مامۆستا ره‌سووڵ میرزاپوور له‌و مامۆستایانه بوه که شوێنه‌واری زۆری له
سه‌ر مناڵه‌کانی و بنه‌ماڵه‌که‌ی داناوه به شێوه‌یه‌ک که هه‌موو مناڵه‌کانی
هۆگری یه‌کێک له ئامێره‌کانی مۆسیقا بوون و وه‌ک ژه‌نیارێکی سه‌رکه‌وتوو له
کۆڕوکۆمه‌ڵی مۆسیقای کورده‌واری دا دره‌وشاونه‌ته‌وه که ئه‌توانین ئاماژه
به (کاک ئازاد میرزاپوور) که مامۆستایه‌کی سه‌رکه‌وتووی مۆسیقا‌و سه‌په‌رشتی
گرووپی مۆسیقای کوردی ده‌نگ و ره‌نگی ئێرانه و ژه‌نیاری تاره ،
کچه‌گه‌وره‌که‌ی “فرووغ” خانم که مامۆستای مۆسیقا له به‌شی مناڵان دایه‌و
هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ندی په‌نجه ره‌نگینی ده‌ڤه‌ری سه‌قز کاک “سه‌لاح
مێعمارزاده” یه‌و ئێستا دانیشتووی وڵاتی نوروێژه، کچێکی دیکه‌ی به ناوی”
ئازه‌ر” خانم وانه‌ی مۆسیقای ده‌نگ وره‌نگی خوێندوه‌و ژه‌نیاری ویلۆن ئالتۆ
یه‌و کچه چکۆله‌که‌یشی ژه‌نیاری سه‌نتووره‌و هه‌روه‌ها کاک مێهردادیش
ژه‌نیاری ئامێری عووده.
مامۆستا ره‌سووڵ میرزاپوور ئێستا به هۆی کار‌و پیشه‌ی هونه‌ری
مناڵه‌کانیه‌وه به له‌ش و جه‌سته دانیشتووی شاری تارانه‌و به‌دڵ هه‌ر له
شه‌قام و کۆڵانه‌کانی سه‌قزدایه‌و مولودیه‌کانی شه‌مامه‌وخاڵخاڵه‌ی زێ زێ و
ترووکه تروکه‌ی به‌فری سدیقی زوهری و گوڵی زه‌ردوسووری سڵێمان به‌گی حه‌مه
نه‌جاڕ و هه‌ی له دوور له دووری عه‌تاخان …. وێردی هه‌ست و سۆزیه‌تی و
به‌رده‌وامیش نوێژی عه‌سر له مزگه‌وتی دێمه‌کاڵان ومه‌غریبیش له دوومناره‌و
شێخ مه‌زهه‌ر دائه‌به‌سێت.