ساڵی نوێی خوێندنی 86-87 له سه‌قزیش کرایه‌وه
رۆژی یه‌کی ره‌زبه‌ر مناڵانی پۆلی یه‌که‌می سه‌ره‌تایی شان به‌شانی پۆله‌کان و
قۆناخه‌کانی دیکه‌ی خوێندن ده‌رکه‌ی قوتابخانه‌یان بۆ یه‌که‌مجار بۆکرایه‌وه‌و
یه‌که‌م هه‌نگاویان به‌ره‌وفێربوون وزانست هه‌ڵگرت ... چوون بۆ قوتابخانه هه‌ر له
ماڵه‌وه هه‌تا گه‌یشتن به قوتابخانه سه‌ر کۆڵان و به‌رقوتابخانه و نێو حه‌وش
وحه‌ساری قوتابخانه پڕاوپڕه له بیره‌وه‌ری که قوتابیانی شاری سه‌قز به تایبه‌ت
ئه‌وانه‌ی پۆلی یه‌که‌می سه‌ره‌تایی ده‌ست پێ ده‌که‌ن یه‌که‌م لاپه‌ڕه‌ی ده‌فته‌ری
بیره‌وه‌ری یان ئه‌مڕۆ تۆمار کرد .. له قوتابخانه‌ی فرده‌وسی وه‌ک یه‌کێک له
کۆنترین قوتابخانه‌کانی شاری سه‌قز(له‌باری مێژوویی یه‌وه) شاهیدی ئه‌و جۆش وخرۆش
و گریان وپێکه‌نینه‌ی قوتابیان و ترس ودڵه‌راوکێ و رارایی بوونی دایکان وباوکانی
قوتابیان بوو که به‌خۆشی یه‌وه یه‌که‌م رۆژی خوێندنیان سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی گه‌لێ
کێشه‌ی گرانی و بێ خانوویی و بێ کاری و به گشتی هه‌ژاری ونه‌داری ده‌ست پێ کرد ..
له لایه‌کی دیکه‌یشه‌وه جێی خۆشحاڵی بوو که دایکان وباوکان به
سه‌بروحه‌وسه‌له‌یه‌کی زۆره‌وه له‌گه‌ڵ مناڵه‌کانیان هاتبوونه قوتابخانه‌و
وره‌وگوروتینی زیاتریان به‌قوتابیان ده‌به‌خشی که یه‌ک له‌وانه به‌ڕێز مامۆستا
"عیرفان ساحێبی" که وه‌ک مامۆستایه‌کی زانکۆ هاته نێو مناڵانی پۆلی یه‌که‌می
سه‌ره‌تایی وله گه‌ڵ نه‌وه‌که‌یدا له سه‌ر یه‌ک نیمکه‌ت دانیشت که بوه مایه‌ی
خۆشحاڵی مناڵان و هیواوهومێدی دایک وباوکان ومامۆستایان .