ئازموونی تکواندۆکارانی سه‌قزی بۆ وه‌رگرتنی پشتێنه‌ی
زه‌رد
سه‌رله به‌یانی رۆژی 7/6/86 ژماره‌ی زیاتر له 150 که‌س له کوڕان به تایبه‌ت
مێرمنداڵانی شاری سه‌قز له به‌رده‌م ساڵۆنی وه‌رزشی فه‌همیده له گه‌ڕه‌کی
32میتری شاری سه‌قز کۆ ببوونه‌وه که پێک هاتبوون له ئه‌ندامانی چوار باشگا به
ناوه‌کانی 22به‌همه‌ن و فه‌همیده‌و دوخانیات و فوولاد هه‌ر له شاری سه‌قزدا .
له‌م ئه‌زموونه‌دا که کاتژمێر 9ی به‌یانی ده‌ستی پێ کرد به چاوه‌دێری بنه‌ماڵه‌و
که‌س و کاری قوتابیان و را‌هێنه‌ران به‌ڕێزان : کاک سه‌یدکه‌ریم حسه‌ینی ، کاک
عه‌لی قه‌ده‌می ، کاک ئه‌مین کیانی به‌ڕیوه چوو ژماره‌یه‌کی به‌رچاو پشتێنه‌ی
زه‌ردیان "کمر زرد"وه‌رگرت.
جێی سه‌رنجه که له نێو به‌شداربوانی ئه‌م ئه‌زموونه‌دا ته‌نیا دوو کیژۆڵه‌ی
خونچیلانه به‌شدار بوون که به خۆشی یه‌وه به نمره‌ی باشه‌وه وه‌رگیران .