کۆڕیادێک له ناخ وماڵه‌وه
شه‌وی 24 ی ره‌شه‌مه‌ی 86 هه‌تاوی شه‌وه‌کۆڕێکی رێزگرتن ویادکردنه‌وه بۆ
هونه‌رمه‌ندی کۆچکردوو "سه‌یدمحه‌ممه‌دی سه‌فایی" له ماڵی بنه‌ماڵه‌ی
ئه‌وهونه‌رمه‌نده به به‌شداری ژماره‌یه‌ک له هونه‌رمه‌ندانی به ساڵاچووی سه‌قزو
هونه‌رمه‌ند عه‌ینه‌دین مه‌ریوانی به‌ڕێوه چوو.
کۆڕه‌که له کاتژمێر 7 ی ئێواره دوایی خواردنی نانی شێو به کۆبوونه‌وه‌ی
هونه‌رمه‌ندان له ده‌وری بنه‌ماڵه‌ی سه‌یدمحه‌ممه‌د سه‌فایی ده‌ستی پێ‌کرد ،
سه‌ره‌تایی رێ وره‌سمه‌که به خوێندنی سووره‌ی فاتیحه بۆ رۆحی هه‌میشه زیندووی
سه‌یدمحه‌ممه‌دسه‌فایی دامه‌زرا، دواتر کاک خه‌لیل سه‌عیدی وه‌ک پێش که‌ش کاری
کۆڕه‌که به‌خێرهاتنی میوانانی کرد وئامانج و مه‌به‌سته‌کانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ی
خسته به‌ر باس وشرۆڤه‌کردن به‌دوای ئه‌ودا داوا کرا له حه‌سه‌ن ئه‌مینی
شاعیرونووسه‌ر که له باسه‌که‌یدا تیشکی خسته سه‌ر ئه‌رکه به‌نرخه‌کانی
هونه‌رمه‌ندانی نه‌زم بێژ‌و خۆ وێژ له بابه‌ت پاراستنی مولودیه کوردیه‌کان
وبابه‌ته مێژوویی وفولکلۆڕیه‌کان که ئاماژه‌ی دایه سه‌ر ده‌ورونه‌قش وکاریگه‌ری
هونه‌رمه‌ندسه‌یدمحه‌ممه‌دسه‌فایی له هه‌ل ومه‌رج وسه‌رده‌می بێ ده‌ره‌تانی وبێ
ئیمکاناتی خۆیدا.
دواتر هونه‌رمه‌ند عه‌ینه‌دین مه‌ریوانی به کورته‌باسێک وبیره‌وه‌ری یه‌ک له خۆی
وسه‌یدمحه‌ممه‌دسه‌فایی له رادیوی کرماشان چه‌ند گۆرانی به سوودیشی به هاوڕیه‌تی
هونه‌رمه‌ندان حسه‌ین والیدی وسه‌یدقادربه‌رزه‌نجی پێش که‌ش کرد.
مامۆستا سابیر قادری به خوێندنه‌وه‌ی شێعرێک یادوبیره‌وه‌ری سه‌یدمحه‌ممه‌دسه‌فایی
رێز گرت.
گۆرانی بێژی له مێژینه‌ی سه‌قز مامۆستا حسه‌ین شۆخ که‌مان "زێ زێ" به
یادوبیره‌وه‌ری یه‌ک چه‌ن گۆرانی کۆن وفولکلۆری پێش که‌ش ئاماده‌بوان کرد.
گۆرانی بێژی خۆش مه‌شره‌ف کاک ئه‌حمه‌دی زارعی دوای گێڕانه‌وه‌ی یادوبیره‌وه‌ری دوو
گۆرانی پێش که‌ش یادمانه‌که کرد.
هونه‌رمه‌ندی شانۆکار سالارسوڵتانپوور چه‌ند وته‌یه‌کی له سه‌ر هونه‌رو حه‌ره‌کات
وجموجۆڵی کاتی پێش که‌ش کردنی گۆرانی بێژی هونه‌رمه‌ندسه‌فایی باس کرد که به
رچه‌شکێنی ئه‌و شێوه ئه‌داکردنه‌ی ناساند.
کۆتایی هێنه‌ری شه‌ویاده‌که سپاس وپێ زانینی بنه‌ماڵه‌ی سه‌یدمحه‌ممه‌دسه‌فایی بوو
که به چه‌ند په‌یڤێکی عایشێ خان هاوسه‌ری سه‌یدمحه‌ممه‌دسه‌فایی هاته ئه‌نجام.
پێویسته بوترێ هونه‌رمه‌ندان سه‌یدقادربه‌رزه‌نجی به زه‌ربه‌وه وکاک حسه‌ین
والیدی به نایه‌وه هاوڕیه‌تی هه‌موو پێش که‌شکارانیان کرد. دیسان جێی ئاماژه‌یه
که، هه‌رهه‌مووی ئه‌م یادوبیره‌وه‌ریه به شێوه‌یه‌کی رێک وپێک به چه‌ند دووربین
تۆمارکرا که ئه‌رکی زۆری ئه‌و کارانه که‌تبوه ئه‌ستۆی دڵسۆزان خه‌لیل
سه‌عیدپووروسالارسوڵتانپوور.