کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ پێشگیری له تووشبوون به ماده‌سڕکه‌ره‌کان له لایه‌ن شه‌به‌که‌ی‌بێهداشت وده‌رمانی سه‌قزه‌وه له گوندی سونه‌ته به‌ڕێوه چوو
ئه‌م کۆبوونه‌وه رۆژی 3 ی پووشپه‌ڕی 87 که به به‌شداری خه‌ڵکی ئاوایی سونه‌ته‌و
و کادره‌کانی شه‌به‌که بێ‌داشتی سه‌قزو شوورای ئاوایی و ژماره‌یه‌ک میوان
وکارناسانی ئه‌وبواره پێکهاتبوو ، له لایه‌من کاک مسته‌فا ئاسوور پێش که‌ش کاری
به‌رنامه‌که به به‌خێرهاتن و شرۆڤه‌ی ئامانجی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه ده‌ستی پێ کرد
دواتر به‌ڕێز دوکتور "فه‌یزوڵڵا گوڵکار" به‌رپرسی شه‌به‌که‌بێهداشتی سه‌قز باسێکی
تێروته‌سه‌لی له سه‌ر شێوه‌ی پێشگیری له کۆمه‌ڵگا دا باس کرد
مه‌لا "ره‌حمان شوکری " مامۆستای ئاوایی سونه‌ته به‌شێک له هۆکاره‌کانی تووشبوونی
لاوانی به‌و ماده بێ هۆشکه‌رانه باس کرد
"باقی مه‌دحی" به‌رپرسی ته‌وه‌لوودی دووباره‌ی سه‌قز له سه‌ر چۆنیه‌تی
به‌ربه‌ره‌کانێ وفڕێدانی ئه‌وماده‌یه قسه‌ی کرد
ره‌زا ئاهه‌نی کارناسی باڵای نه‌خۆشینه‌کان له چه‌ند وته‌یه‌کتدا چۆنیه‌تی
گیرۆده‌بوونه‌کانی باس کرد
"حه‌سه‌ن ئه‌مینی " چه‌ند شێعری تایبه‌ت به ماده هۆشبه‌ره‌کان پێش که‌ش کرد
له کۆتایی دا ئه‌ندامێکی موعتادانی گومناو که نه‌یویست نه ناو ، نه وێنه‌ی بڵاو
بێته‌وه باسێکی له سه‌ر ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌و شێوه‌ی به‌ربه‌ره‌کانێیانی به وردی
شیکرده‌وه .