عه‌زیزشاهروخ هونه‌رمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی له سه‌قز
رۆژه‌کانی 30 ره‌زبه‌رو 1 و 2 ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 87 شاری سه‌قز له
هۆڵی
ئیداره‌ی ئیرشاد دا بوه ناوه‌ندی گه‌شه‌ونه‌شه‌ی مۆسیقای ره‌سه‌نی
کوردی
و ده‌نگی ره‌سه‌ن و هونه‌رمه‌ندانه‌ی کاک "عه‌زیزشاهروخ بۆ ماوه‌ی
3 رۆژ
جۆش وخرۆشێکی تایبه‌تی دایه هونه‌ری کوردی .
ئه‌م کونسێرته‌ی کاک عه‌زیز شاهروخ به هاوکاری گرووپێکی گه‌نج
ولا‌و که
زۆربه‌یان دانیشتووی شاری سه‌قزن به ناوی "حه‌یران" به پێش که‌ش
کردنی
10 هه‌تا 12 گۆرانی به‌ڕێوه چوو، له ماوه‌ی پێش که‌ش کردنی
به‌رهه‌مه‌کاندا پێشوازی گه‌رم وگوڕی خه‌ڵکی سه‌قز و ناوچه‌کانی
جێی
ستایه‌شی بێ پایانه به شێوه‌یه‌ک که هه‌ر پێش له ده‌سپێکردنی
هه‌موو
بلیته‌کان له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه سه‌ندرابوون و به‌م کاره‌یان
خزمه‌تێکی
باش وشیاویان به مۆسیقای ره‌سه‌ن و هونه‌رمه‌ندی نه‌ته‌ویی کاک
"عه‌زیزشاهروخ "کرد.
له ماوه‌ی پێش که‌ش کردنی گۆرانیه‌کاندا خه‌ڵک به تامه‌زرۆیه‌کی
زۆره‌وه هێمنی وئارامی نێوهۆڵه‌که‌یا ن ئه‌پاراست و ئه‌وپه‌ڕی
شعووری
هونه‌ری و شارستانیه‌تی خۆیان نیشان ئه‌دا که به‌شێکی به‌رچاوی
له
که‌سایه‌تی به‌رزی "عه‌زیزشاروخ" و هه‌بوونی که‌ش و هه‌وایه‌کی
نه‌ته‌وه‌یی ه‌وه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت و هه‌روه‌ها هه‌بوونی
دیکۆڕێکی
خۆماڵی وکوردانه توانی بووی هه‌تا دره‌نگانێکی شه‌و بنه‌ماڵه‌کان
هه‌روا به شوور‌و شه‌وقه‌وه گوێ بیست و بینه‌ر بهێڵێته‌وه .




