
ره‌زاعه‌لیپوور
ساڵی 1355 هه‌تاوی له شاری سه‌قز له دایک بوه خوێندنی هه‌تا فه‌وقه‌دیپلۆمی عومران وئاوه‌دانی ته‌واو کردوه به‌رهه‌مێکی شێعری به ناوی "قاڵییه‌ک ده‌ناسم له هه‌رچی گوڵیه‌تی ماندووه" به‌رپرسی به‌شی کوردی حه‌وتوونامه‌ی سیروان بوه‌و به‌رپرسی به‌شی کوردی دووحه‌وتوونامه‌ی "رۆژهه‌ڵات "بوه و له‌گه‌لێ بواری وه‌ک ره‌خنه‌گری ئه‌ده‌بی و شێعرورۆژنامه‌وانی دا چالاک بوه.
به‌شێک له کتێبی "قاڵییه‌ک ده‌ناسم له هه‌رچی گوڵیه‌تی ماندووه"ی شاعیر ره‌زا عه‌لیپوور
"به‌یاننامه به دوومانا"
موڕه‌به‌عێ دابنێ،
له‌سه‌ری دانیشه
بیر له لۆرکا بکه‌ره‌وه؛
ئیسپانیا
یانی
گا !
*
ناترسم له‌م دێڕه‌دا که‌وشه‌کانم دابکه‌نم
پاڵتاوه‌که‌م
به حه‌رفێکه‌وه که‌وایه هه‌ڵواسم
کڵاوێ - که| نیته - بیکه‌مه سه‌ر نوقته‌یه‌ک
"ئه‌وپه‌ڕه‌که‌ی مردنم دالێکه ڕاخراو"
یان ئێواره‌کان له نوونێکدا
گیرفانی کراسه‌که‌م ، قووڵتر بشۆم.
ئه‌گه‌ر وابوو
که‌سێک ده‌ستی من درێژبات
خۆشێکی پیا بده‌ن
باوکم له وه‌سه‌تی پیرییه‌کانیا دائه‌نیشێ
ئیدامه‌ی خوتووتیئ
- وه‌ک ئێوه-
پیاوێکم
له هاشووری پرخه‌کانیا دائه‌نیشێ و
سێبه‌ره‌کان ، وه‌نه‌ز ئه‌دا:
"شتێکی قاڵیتر له ژن ونیوه ژن نه‌خه‌وتووم
خۆشێکم پیا بده‌ن
تۆ بڵێی ئیدامه‌ی ده‌ستی من بگاته کێ؟"
*رێگایه‌کم نیه بۆ نه‌ڕۆیشتن
سه‌رقاڵییه‌ک بۆ نه‌خه‌وتن
گریمان نیشتمان گه‌وره‌ترین سه‌نده‌ڵی بێت
من حه‌قمه پرسیارێ ئاراسته‌ی دانیشتن
وه‌ک ئه‌وه‌یه سه‌نده‌ڵییه‌ک خاپوورم کا،
ئه‌ی سه‌نده‌ڵی
دامنیشێنه!
به نوقته‌یه‌ک بسپێره
یان له په‌ڕانتزێکی سیاسی‌دا
که دنیا ئه‌وه‌نده و ئه‌سڵه‌نه
چۆن بڵێم
زه‌وی زه‌رووره‌تێ گردبوو
تۆپ
مونته‌زری فڕێ دانه
*
موڕه‌به‌عێ دابنێ
له‌سه‌ری دانیشه
بیر له لۆرکا بکه‌ره‌وه
ئیسپانیا یانی گا ،
به‌وبارا. فه‌لسه‌فه
هه‌رسێکیان .
دێڕێک له ده‌سته‌کانته‌وه ئاڵێنه
خوا هێشتا
نیشته‌جێی ئاسمانی خۆش ئه‌وێ
ئاسمان له سه‌ر تاقه‌که‌دایه
یان سه‌ربان !
ئه‌کرێ موکه‌عه‌بێ دابنێی
له‌سه‌ری بوه‌ستی
ئێستا دێڕێک له ملته‌وه بئاڵێنه
به مردن خۆ ده‌ستت
خۆ ده‌ستت به مردن ئه‌گا؛
تاقه‌که چی تیایه؟ هیچ!
نوقته سه‌ری خه‌ت!
من ئه‌ڵێم هه‌تاو ئه‌خلاقێکی کۆنتریشه
که خه‌ونه‌کانم ئه‌ڕووشێ و
ئه‌ستێره زه‌ره‌رێکه خوا کردوویه !
*
ناترسم له‌م دێڕه‌دا که‌وشه‌کانم دابکه‌نم
مناڵیم له پێ بکه‌م و
رۆژه‌کانم هه‌ڕا بکه‌م:
شه‌وێک بوو
یان ده‌قیقه‌یه‌ک
حه‌جمێکی گرینۆک له دنیاوه تلام،
ئه‌م پاییزه دابه‌زێنه
فڕۆکه‌کان به هێندسه‌ی مناڵیما
دێن و ده‌چم
کێ منی سواری هه‌نگاوه‌کانم کرد؟ که‌س !
کێ ئێوه‌و دایه‌ره‌ی نووسییه چاومه‌وه ؟ ...
*
خوشکم ده‌ڵێ :
"بووکۆکه ماڵه‌که‌م
جله جوانه‌کانت بگری ".
ئاسمان خۆی له سه‌ر تاقه‌که‌مان ئه‌سوێ،
حه‌وشه دیواره‌کانی خۆش ناوێ
ئه‌بێ جارێ‌تر
پلیکانه‌کان بخه‌وم
یان بگریم
تا پشیله‌یه‌ک له زه‌ینما بپشکوێ
حه‌وشه دیواره‌کانی خۆش ناوێ، نه‌یه‌وێ
باخچه فرووغی گرتبوو.
*
ناوێکم پێویسته
عه‌ده‌دێک
تیایا وه‌نه‌وزبه‌م
شیمانه‌یه‌کم لازمه
تا تیایا هه‌ڕاکه‌م
به دنیاوه ئه‌وه‌رم
له خۆما شیمانه‌ی به‌ڵایه‌ک چۆڵ ئه‌که‌م
ئێواره پێشێلی هێچم ئه‌کاو
هاوسێکان من ئه‌مرم
موڕه‌به‌عێ دابنێن
له سه‌ری قاتی بم
موڕه‌به‌عێک له‌م شێعره‌دا
هه‌ڵئه‌ته‌کێت
قاش ئه‌کرێت و
بوومه جاده
مووڕه‌به‌عێک چاره‌نووسی ئێمه بێت و
بۆ هه‌رچی بێ مونته‌زره،
به‌روپشتێک ، تاکۆتایی
دنیا ئه‌ڕژێ.
ئه‌م پاییزه دابه‌زێنه
له‌م ئێواره پیاده ئه‌بم
که دنیا ئه‌وه‌نده‌و ئه‌سڵه‌نه !
*
به جانتاکه‌ته‌وه ،
پاییزێک جاری بووی
له بیرت چوو
دنیا‌و ده‌روبه‌ره‌کانی پێوه به‌ی
"په‌نجه‌کانت هه‌ڕا بکه
لائه‌قه‌ل رێگاکان له نوقما پێوه‌به
پاڵ به به‌نوقته‌یه‌که‌وه
لازمه ئه‌م دنیا بگرییه‌یت".
[وابزانن من ره‌زا
باوه‌ڕه‌کان ماندووبووم] .
ترس ئه‌ڵێ : که مردن به ته‌نافێکه‌وه
یان دێڕی له‌و چه‌شنه
له‌گه‌ڵ جله‌کانیشم ئاوێزانه ،
بڕێ‌جار ئه‌ڕژێته مشتێ حوب
: "بڕێ‌جار له فنجانێکدا
خه‌ست وخۆڵ
خول ئه‌خۆم
سێبه‌رت له نێوان موبله‌کاندا
پاییزیش لۆچ ئه‌بێ"
لازمه دانیشتن دانیشیت
که مردن له تۆدا به‌روپشت خه‌وی دێ !
*
: کوڕه‌که !
- بڕێ‌جار "کوڕه‌که"م
بڕێ‌جار تاکسییه‌ک به شارا
له به‌رچی به شارا ژنێکی لێ ته‌نگه!
له‌م نامه نووسینه بێگومان
میوه‌یه‌کی سێ له سێ‌و
سێ له چوار
رۆژنامه به خوێنما ، دێڕی تر
- بڕێ‌جار رۆژنامه‌و ژه‌هری مار-
دێڕی تر روو ئه‌دا.
لازمه پاڵ به نوقته‌یه‌کی واوه بده‌م
ئه‌گینا ئه‌گه‌مه
"ئه‌وه‌تا" ی ده‌وروبه‌ر.
*
[من پارکی ته‌قریبه‌ن 1972 ژنێکم ده‌زانی
سه‌رتاپا سوورێکی شه‌هوانی که من بم له به‌ردا،
که ده‌ڕۆی ، شوسته‌کان تا ئه‌ولای کووچه‌که وه‌شوێنی ده‌که‌وتین ،
کت‌وپڕ زڕه‌زڕ... دگاکه‌و... ده‌کرامه‌وه،
رووت ئه‌بووه‌وه له هه‌مبه‌ر ته‌مه‌ن وباڵایا
ئه‌ی خۆزگه نه‌ک قاڵی پیاو ئه‌بووم
ئێستاکه‌یش عه‌زیه‌تی خه‌یاڵم که ده‌که‌م نایبینم
نه‌ک کاشی یان حه‌مام ،
ئاوێنه‌یش بم چیم له ده‌س دێ؟]
ده‌ستی من بڕێ‌جار عه‌ینه‌ن خۆی
ئه‌گینا تا قاری قیامه‌ت ئه‌مردم.
*
ئاپارتمان چۆن ئه‌گاته سه‌ربانی خۆی
کڵاوه‌کان که نیمانه
تووڕ ئه‌داته سه‌رخیابان
ئه‌ی خیابان چۆن ده‌سیه‌گا به‌و سه‌ری ... کام؟
ئه‌و هینانه‌ش گرێ ئه‌خۆین به ناوێک‌دا.
خۆ ئه‌زانم باران ته‌نیا
له خۆی وخۆی پیاده ئه‌بێ
ئه‌گه‌ر بڵێم باران !
رۆمانتیکه
ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم ئاپارتمان ،
قه‌تاره‌کان جێم ئه‌هێڵن
به شوێنما مه‌گه‌ڕێن
نموونه له قاچم ئێنمه‌وه
له هه‌ر کوێ راوه‌ستام
له سێدام.
*
که خیابان ته‌ئید ئه‌که‌م
که ئاپارتمان بۆم ناسه‌لمێ
زه‌وی بڕاوه به وه‌سه‌تی هه‌ناسه‌ما
حاڵی نابم له‌م ئێڕودێڕانه
له که‌وشه‌کانم ده‌سپێده‌که‌م
نزیکترین ،
گۆره‌وییه‌کان
گرانترین
نیشتمانمه ،
قاڵییه‌ک ده‌ناسم
له هه‌رچی گوڵیه‌تی ماندووه.
ره‌زاعه‌لیپوور سه‌قز