40Cheme.com
|
پێشانگایه‌ک له گه‌ره‌کدا ئه‌نجومه‌نی "هه‌میاران سڵامه‌ت و ره‌وان " له هه‌نگاوێکی خێرا‌و پێویست دا به هاوکاری خه‌ڵکی گه‌ره‌که‌کانی "ته‌پی ماڵان و به‌ردبڕان " له شاری سه‌قز پێشانگایه‌کی به مه‌به‌ستی وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک له هه‌مبه‌ر خه‌ساره‌ت وزه‌ره‌رو زیانه‌کانی مه‌وادی موخه‌در له گه‌ره‌کی به‌ردبڕان کردوه که له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه پێشوازی یه‌کی به‌رچاوی لێ‌کرا. ئه‌م پێشانگایه که به وێنه‌ی گیرۆده‌بوان و بروشور رازابوه‌وه رۆژی 20 ی پووشپه‌ڕ ی 87 له سه‌ر کۆڵان وشه‌قامی به‌ردبڕان کرایه‌وه ... ئه‌ندامان وپێکهێنه‌رانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه به هیوان له داهاتوودا له گه‌ڕه‌که‌کانی دیکه‌و گونده‌کانیش درێژه به‌و شێوه چالاکی یه بده‌ن . |