نرخاندنی "گوڵباران"
گوڵباران ناوی کۆمه‌ڵه شێعرێکی کاک هه‌ژان
بابامیری یه که ساڵی 1386
هه‌تاوی به چل شێعره‌وه هاتوه‌ته گۆڕه‌پانی
ئه‌ده‌به‌وه‌و کتێبخانه‌ی
کوردی ده‌وڵه‌مه‌ندتر کرد ، گوڵباران
به‌رهه‌می سه‌لیقه‌و روانین و
به‌هره‌وده‌سه‌ڵاتی نووسینی شاعیرێکی
هاوچه‌رخه که به بڕوای من ئه‌رکی
سه‌رده‌میانه‌ی ئێمه باتایبه‌ت وکۆمه‌ڵگا به
گشتی ئه‌وه‌یه هه‌ر
کتێبێک دێته نێو وێترین و قه‌فه‌سه‌ی
کتێبخانه‌ی گشتی یه‌وه ده‌بێ هه‌ر
که‌س له لای خۆیه‌وه سه‌ردانی بکاو لایه‌نه
هونه‌ری و
بیروئه‌ندێشه‌کانی نێو ئه‌و کتێبانه شرۆڤه
بکات و خوێندنه‌وه‌یه‌کی
نوێتر بدابه‌ده‌سته‌وه ، که من له‌و
وتاره‌دا هه‌وڵم داوه به‌شێک له‌و
ئه‌رکانه‌ی له ئه‌ستۆی وخۆم
وقه‌ڵه‌مه‌که‌مدایه به‌جێ بهێنم .
له خوێندنه‌وه‌ی سه‌رتابه‌خواری ئه‌م کتێبی
گوڵباران دا هه‌ژان وه‌ک
شاعیرێکی دڵته‌ڕ به‌رده‌وام ده‌چێته ژوان،
ژوانی وشه‌ی جوان، رسته‌ی
جوان، چاوی جوان، ناوی جوان، ته‌سوێری جوان ،
خه‌یاڵی جوان ...به گشتی
هه‌ر هه‌موو شتێکی جوان دێنه به‌رهه‌یوان
وباڵه‌خانه‌ی روانینی هه‌ژان
وه‌ک خۆی له شێعری "ڤیان" دا ده‌ڵێ:
به لای هه‌ر کانیه‌کدا رۆییم
تێر راوه‌ستام
ورد خوێندمه‌وه و له به‌رم کرد
بۆرێزنان له ئاوه‌دانی!
به لای هه‌ر شۆخێکدا رۆییم
ساتێک وه‌ستام
له په‌ره‌ستگه‌ی چا‌وانیا ، نوێژێکم دابه‌ست
بۆ خوای جوانی!!
(گوڵباران ل 17)
ئه‌م جوان خۆش ویستن و جوان بینین و جوان
دواندنه به‌شی هه‌ره‌سه‌رکی
ده‌لاقی روانینی هه‌ژانه له هه‌ر هه‌موو
شێعرێکی دا وه‌ک فوڕم ره‌نگی
داوه‌ته‌وه‌و له قسه‌ی ئاسایی و وشه‌ی سواو
خۆی ئه‌دزێته‌وه‌و وه‌ک
باوه‌ڕێک باوه‌ڕی به‌و شێوه دیتن و داهێنانه
هێناوه‌و خۆی له وه‌همی
شک وگومان و دوودڵیدا نه‌هێشتوه‌ته‌وه و به
دڵنیاییه‌وه ده‌ست
ده‌داته قه‌ڵه‌م و حه‌ز له داهێنانی تازه
ده‌کاو وه‌ک ئه‌زموونێک شک
وگومان به به‌ربه‌ستێک و دڵنیایی وساخ
بوونه‌وه له سه‌ر ژانرێکی
نووسین به بنچاخی سه‌ره‌کی ئه‌ده‌ب ده‌زانێ
ئه‌وه‌تا له شێعری "هه‌ڵ –
دا" ده‌ڵێ :
دڵنیایی
هه‌ڵۆی گه‌یانده‌خۆره‌تاو.
گومان
قاڵاوی
داکشان
بۆکن
بۆگه‌نترین زه‌لکاو!
(گوڵباران ل 14)
پێی وایه که ئه‌گه‌ر نووسینه‌کان تایبه‌تی
وتایبه‌تیتر بێته‌وه‌و هه‌ر
که‌س له خانه‌و ژانری لێهاتوویی وتوانایی
خۆیدا دابه‌زێت و بنووسێته‌وه
به‌رهه‌می جوانتر‌و سه‌رکه‌وتووتر ده‌خوڵقێت .
به‌شێکی دیکه‌ی هونه‌ری شێعری هه‌ژان
له‌وه‌دایه که وشه‌ی له‌خۆڕاو بێ
سه‌روبن و بێ سه‌ره‌وده‌ره‌و ره‌هاو وحوڕ
جێگا‌و پێگه‌یه‌کێکی ئه‌وتۆیان
له هه‌نگی نزامی ئه‌ودا نیه ! ئه‌گه‌ریش ببن
دڵنیام به شاره‌زایی
یه‌وه هه‌ن و به بێ ئیزن و ئیجازه‌ی بیری
شاعیر دانابه‌زن و گه‌ربێت و
له مه‌ممله‌که‌تی به‌ربڵاوی روانگه‌ی شاعیر
دا په‌یدایان بکه‌ی دیاره
په‌ساپۆرتی هاتوچۆ و وه‌ره‌قه‌ی گومرک و
ته‌نانه‌ت ماڵیات و دارایی
هه‌میشه‌یی شاعیریان پێ یه .
به گشتی له شێعرستان و دیوه‌خانی هه‌ژان دا
هه‌تا گه‌وره‌ی ماڵ ئیزن
نه‌دا هیچ وشه‌یه‌ک بۆی نیه دا‌نیشێت و
دابه‌زێته هه‌ر کوێ خۆی پێی
خۆش بێت! واته (ساختار) به‌شی بنه‌ره‌تی
شێعری ئه‌و شاعیره‌یه‌و
هه‌ڵبژاردنی وشه ودابه‌زاندی و چنینی له
ته‌ونی شێعری ئه‌ودا ماندوو
بوونێکی زۆر ده‌خایه‌نێت زه‌ینێکی دووربین و
له هه‌مان حاڵیش دا
وردبینی یه‌کی تایبه‌ت ده‌بێته چاوساغی
وشه‌کان که به‌شی زۆری
ده‌سه‌ڵات و توانایی هونه‌ری شاعیر
ده‌سه‌لمێنن.
له بابه‌ت فکرو ئه‌ندێشه‌وه ، شاعیری
"گوڵباران" له‌و قه‌ڵه‌مه
راستگۆیانه‌یه که نموونه‌یان زۆرکه‌مه‌و به
ده‌گمه‌ن هه‌ڵئه‌که‌وێ که
شاعیرێک له گه‌ڵ دڵ وده‌روونی خۆی درۆ نه‌کاو
خوێنه‌ری خۆی به لارێ‌دا
نه‌بات ، راستگۆ به‌و مانایه‌ی به نرخی رۆژ
نانن ناخوات و له به‌ر
دڵی دیوه‌خان نشینان یان ره‌ش ورووتی نێو ماڵ
چڵاو چڵی ئه‌ندێشه‌و
گۆشاوگۆشی مێنبه‌ره‌کان و سووچاوسووچی
مقه‌ره‌کان ناکات خۆی حه‌زی له‌چی
بێ وله راستیدا چی بیهه‌ژێنێت له‌ودا ره‌نگ
ده‌داته‌وه !! که ئه‌گه‌ر
وه‌ک پێوانه‌ی هونه‌ری مه‌زه‌نه‌ی بکه‌ین
هه‌وڵ ئه‌دا خۆی له شووعار
بدزێته‌وه ، یان فریوی شه‌یتانه شێعر
نه‌خوات ! و له بازاڕی شێعردا
هه‌ڕاجه وشه ناکات، ژانری شێعر له
به‌رانبه‌ر شوعاروسروود به
راستگۆتر وسادقتر ده‌زانێ ، ئه‌ها له شێعری
"حه‌یف" داده‌ڵێ :
شێعر
لێوی حه‌یفی کرۆشت
که سروودێک
مێژووی وڵاتێکی فرۆشت !
(گوڵباران ل 15)
وه‌ک بازرگانی کردن به شێعر‌و سیاسه‌ت نایکاو
نه‌یشی کردوه (ئه‌وی هه‌تا
ئێسات له گوڵباران دا هه‌یه) ئه‌گه‌رچی
له‌وانه‌یشه له بیری خۆیدا
ئه‌و هه‌وڵ وکۆششه رزگاریخوازانه‌یه که بۆ
گه‌یشتن به ئاسۆی روونی
رزگاری نه‌ته‌وه‌یی یان چینایه‌تی که لێره‌و
له‌وێ به شکڵ وشێوه‌گه‌لی
جۆراوجۆر له ئارادایه به شتێکی زۆر
پیرۆزوسه‌رکه‌وتووی نه‌زانێ بۆ
پاساوی ئه‌م بوختانه‌م ئاماژه به شێعری
"په‌یام " ده‌که‌م که له
شێعری "په‌یام" دا ده‌ڵێ :
ئه‌ڕؤی ئۆغر! ئه‌ڕۆی ئۆغر
به‌ڵام تۆخوا گه‌رمه‌نزڵت خۆرنشینه،
له‌وێ پۆلێ
باڵنده‌ی کۆچه‌رئه‌بینی
پێیان بڵێ:
ئه‌وئاسۆی وا
باڵی ئێوه‌ی به ته‌زووی فڕین ئه‌بزواند
ئێستا و ئێستایش
هه‌رفریوێکی شیرینه!!
(گوڵباران ل 58)
ره‌نگ بێ زۆرجاریش وه‌ک تاکێکی نێوکۆمه‌ڵگا
تاک وته‌را گوزارشتی له هه‌ل
و مه‌رجێک که هه‌یه "مه‌وجوود" دابێت
وسووکه گله‌ییه‌کی له هه‌ل
ومه‌رجی سه‌رده‌م کردبێت وه‌ک له شێعری "ترس"
دا که ده‌ڵێ :
له دارستانی قۆچه‌قانی و چه‌قۆدا
باڵ ئه‌بێته
باری له‌ش و
دنیاش
به چه‌رمه‌چۆله‌که!
(گوڵباران ل 45)
له پێکهێنانی حاڵ وهه‌وا "فه‌زا" خوڵقاندن دا
بۆ خوێنه‌ر له
لایه‌که‌وه ئه‌کرێ بڵێین سه‌رکه‌وتووبوه چون
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌و
نیشان دانی جلوه‌ی جوانی بوه به خوێنه‌ری
خۆی له هه‌موو ئه‌و چاو برۆو
لانجه‌ولارو قه‌دوقامه‌تانه‌دا ...
له لایه‌کی تریشه‌وه شیاوه ئه‌گه‌ر بڵێین
که‌متر توانیویه‌تی خوێنه‌ر
به‌رێته کاکه‌شانه‌کانی بیرکردنه‌وه‌و
داڵانه تاریک و نادیاره‌کانی
هه‌ستی و ژیانی سه‌رده‌م ، خوێنه‌ری کتێبی
"گوڵباران " بازنه‌یه‌کی
زێڕینی له جوانی و ئاوه‌دانی پێ ده‌به‌خشرێت
که هه‌رده‌م خۆی به
شه‌رمه‌نده‌ی ئه‌و ته‌کیه‌و باره‌گایه
ده‌زانێ ئه‌گه‌ر بێت
وفکروئه‌ندێشه‌و بیری بیرکردنه‌وه‌ی جیا
له‌وبازنه جوان وجوانیه
بچێته‌ده‌ر !!
وه‌ک خه‌سارناسی یه‌کی "گوڵباران" گوڵ و باران
و ئاسمان وهه‌تاو و
ئه‌ستێره‌و شه‌و له‌و زۆرترین وشانه‌ن که
شانیان داوه‌ته به‌ر بنمیچی
قه‌ناعه‌ت و که‌متر خوێنه‌ر تێکه‌ڵ به
هه‌ڵچوون و رابوونی کۆمه‌ڵایه‌تی
فه‌رهه‌نگی و سیاسی ده‌بێ و "هه‌ژان" ئاسا
ناهه‌ژێت.
له‌و 40 شێعره به جه‌سته کورته‌باڵاو به
ناوه‌رۆک باڵابه‌رزانه‌دا
وه‌ک نموونه
21 جار وشه‌ی "شه‌و " 10 جار وشه‌ی "ئاسمان"
وئه‌وانی دیکه ده‌وری
سه‌ره‌کییان پێسپێردراوه ( هه‌ڵبه‌ت
هه‌رجاره‌ی به مه‌به‌ستێک )!!
له چه‌ند شێعرێکدا وه‌ک فوڕم و دارشتنی
هونه‌ری ره‌نگ بێ جوان بێ به‌ڵام
له بابه‌ت په‌یامه‌وه شتێکی زۆر ئاساین و
هه‌ر ئه‌و په‌ندوقسه رووت
وقووته دێته ئه‌نجام وه‌ک شێعری "دا‌و"که
به‌رواڵه‌ت خۆشتی ده‌وێ
به‌ڵام له بنه‌وه داوت بۆ ده‌ته‌نێته‌وه
یان (ده‌وڵه‌ت که‌روێشک به
ئه‌ڕابه ده‌گرێت) که له شێعری "دا‌و" دا
ده‌ڵێ :
له‌سه‌ره‌وه
فه‌رمانی لێبوردنی گشتی ده‌ر ئه‌کا
بۆ ئه‌وه‌ی باڵنده‌ی یاخی یه
خونکارێ!
له ژێره‌وه
پۆل پۆل چه‌قۆی
ماندووی تازه له سواری هه‌سان دابه‌زیو
ئاو به لاله‌غاویاندا
دێته‌خوارێ!
(گوڵباران ل 60)
دیاره گوڵباران یه‌کم کتێبی شێعری کاک
هه‌ژانه‌ودڵنیاین دواین کتێبی
نابێت وبه‌رهه‌می دیکه‌یشی لێ دێته به‌رهه‌م
هه‌ر بۆیه هه‌تا دیدار‌و
ده‌ست ومشتاخ له گه‌ڵ به‌رهه‌مه نوێکانی
به‌م چه‌ند رسته‌ی باسم کرد
دێمه کۆتایی و له گه‌ڵ هیوای سه‌رکه‌وتووی
زیاتر‌و په‌رچاوتر بۆ شاعیر
پێم خۆشه ئه‌مه‌یش بڵێم ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێره
باسم کرد ئه‌گه‌رله
گه‌ڵ ده‌قه‌که‌ی زه‌ینی ئێوه ناته‌با بوو
شتێکی زۆر سه‌یرو سه‌مه‌ر
نیه چون ئه‌مه من نووسیومه‌و من منم و
ئێوه‌یش ئێوه ، ئه‌و کتێبه
ده‌قێکه که هه‌ر که‌س بۆی هه‌یه
خوێندنه‌وه‌یه‌کی جیاوازی خۆیی له
سه‌ر ببێت که خوێندنه‌وه‌که‌ی من ئه‌ونه
بوو.
حه‌سه‌ن ئه‌مینی – سه‌قز