ئه‌ستێره‌ی به‌ختی مۆسیقای سه‌قز
ساڵی 1386 هه‌تاوی بۆ یوکه‌م جار له مانگی گه‌لاوێژدا
ئه‌ستێره‌ی به‌ختی مۆسیقای سه‌قزیش ده‌ستله‌ملانی ئه‌ستێره‌ی گه‌شی گه‌لاوێژ بوو و
له ئاسمانی هونه‌ری مۆسیقای شاری سه‌قزد خانووچکه‌یه‌کی بۆ خۆی کرده‌وه .
ئه‌گه‌رچی پێشتریش هه‌ر له شاری سه‌قز گه‌لێ چالاکی مۆسیقا پێش که‌ش کراوه..
به‌ڵام گرنگی ئه‌مجاره‌یان له وه‌دایه ئه‌مجاره‌یان به ناوی "فستیواڵ"
ژه‌نیاره‌کان له‌ده‌و‌ری یه‌ک کۆبوونه‌ته‌وه‌و و بۆ ئه‌وه‌ده‌بێ به‌رده‌وام هه‌موو
ساڵێک به ناوی "فستیواڵی مۆسیقای گه‌لاوێژی سه‌قز" چاوه‌ڕوانی ببیت.
مۆسیقای سه‌قز ، زۆرله‌مه زووتر و زیاتر مافی خۆی بوو که شار فستیواڵی تایبه‌ت
به مۆسیقا بکاته‌وه. له‌م یه‌که‌م فستیواڵه‌دا که بینیمان به‌خۆشی یه‌وه
پێشوازیه‌کی به‌رچاوی به تایبه‌ت له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌کانه‌وه که هه‌میشه
هانده‌روپاڵ پشتی هونه‌رمه‌ندان بون لێ‌کرا که مایه‌ی دڵخۆش بوونی هه‌موومانه ...
که ده‌ڵێم بنه‌ماڵه‌کان له به‌ر ئه‌وه‌یه کۆمه‌ڵگای ئێمه وه‌ک هه‌میشه وتراوه
کۆمه‌ڵگایه‌یکی گوزاره‌و له سونه‌ته‌وه ده‌یه‌وێ به‌ره‌و مودێڕن هه‌نگاو
هه‌ڵبگرێت له بواری روانینی خه‌ڵک بۆمۆسیقایش ، بمانه‌وێ نه‌مانه‌وێ هێشتا
هه‌رله‌وقۆناخه‌دایه و هێشتا به تواوی نه‌بوه‌ته به‌شێک له ژیانی خه‌ڵک جا
نازانم که‌مته‌رخه‌می و که‌مکاری له خه‌ڵکه‌وه‌یه یان له ژه‌نیاره‌کانمان که
هێشتا نه‌یانتوانیوه مۆسیقای ره‌سه‌ن به‌و شێوه‌ی که شیاوی خۆیه‌تی به‌کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵکی بناسێنن . ژه‌نیاره‌کانیش له روخساریاندا ئه‌و باوه‌ڕ به‌خۆبوونه ده‌بینرا
که ئه‌توانین داهاتوویه‌کی گه‌ش یان لێ چاوه‌ڕوان بکه‌ین .
بینه‌وه ژووری هۆڵی یه‌که‌م فستیواڵی مۆسیقا له سه‌قزدا یه‌کێکی دیکه له
خاڵه‌به‌رچاوه‌کانی ئه‌و فستیواڵه ئه‌وه‌بوو ته‌ک نه‌وازی و دوونه‌وازی تێدا بوو و
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌شدار بوون ته‌نیا ژه‌نیاربوو که‌متر گۆرانی به‌رچاوئه‌که‌وت
که لێره‌دایه هونه‌ری ژه‌نیار به ته‌نیای خۆی ئه‌نوێنێ و پێویسته به‌رده‌وام
له هه‌موو فستیواڵه‌کاندا دووپات ببێته‌وه .
خاڵێکی دیکه‌ی ئه‌وه‌بوو تایبه‌ت به قوتابیانی مۆسیقا له شار‌و ناوچه‌ی سه‌قز بوو
که ئه‌مه خۆی له خۆیدا نیشانه‌ی ئه‌وه‌بوو به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌وفستیواڵه
مه‌به‌ستیان ئه‌وه بوو به‌ردی بناغه‌یه‌کی باش دابمه‌زرێنن و به‌شێک بکه‌نه‌وه
که ده‌سکه‌وتی باشی لێبه‌رهه‌م بێت نه‌ک زۆربێت و نه‌توانی به‌جوانی که‌ڵکی
پێویستی لێوه‌ربگریت و بواربۆ قوتابیانی وانه‌ی مۆسیقا نه‌ره‌خسێت (هه‌ڵبه‌یت له
وه‌ها فستیواڵێکدا)
هه‌بوونی به‌رده‌وامی به‌ڕێزان کاک "حامیدته‌وحیدی وکاک مه‌حیه‌دینی فه‌ره‌جی و زێ
زێ "وه‌ک که‌سانێک که ته‌مه‌نێکی زۆره له شاردا خزمه‌تی مۆسیقای سه‌قز ده‌که‌ن
مایه‌ی خۆشحاڵی و گوڕوتین به‌خشین به گه‌نجان ولاوان بوو .
ره‌خنه‌یه‌کیش که ببێت ئه‌وه بوو له پێش که‌ش کردنی کاری پیانۆدا ژه‌نیاره‌کان
به ئۆرگ و کرگ پێانۆیان لێ ئه‌دا له حالێک‌دا ئامێری پیانۆکه پێشتریش
هێنابوویانه پشت په‌رده‌ی سنه‌که‌وه که لێدانی پیانۆ به ئامێری ئۆرک ناته‌بایه
به‌شێکی فستیواڵه‌که بۆ فێربوون وراهێنانه ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به
هه‌ڵه فێر ببین خوا ره‌حم به داهژاتوومان بکات .
ژه‌نیاری ژنان زۆر که‌م ره‌نگ بوو به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی به ته‌نیا یان دوو قۆڵی
به‌رهه‌مێک پێش که‌ش بکه‌ن .
خوێندنه‌وه‌ی وتاری زانستی مۆسیقا چ له ده‌ست پێکدا و چ له کۆتایدا هه‌ر نه‌بوو
ئه‌وه‌یش که بوو به‌خێرهاتن و شتی وا بوو ...
ده‌نگهه‌ڵگرتن و نوور هاویشتن بۆ پێش که‌ش کار به‌شێک بوو که هیچ بایه‌خێکی پێ
نه‌درابوو و له‌راستیشدا له نمره‌و لیستی داوه‌ره‌کاندا هیچ ستوونێکی بۆ دیاری
نه‌کرابوو
زۆر که‌سیش مۆێکی هه‌میشه‌یی و باویان نابوو به خۆیانا و به‌شداری فستیواڵه‌که
نه‌بوون و بروبیانووی جۆراوجۆریان ئه‌هێنایه‌وه‌و که هه‌ندێکیان به جێ بوو
هه‌ندێکیشیان بێ جێ و دوور له هه‌ل ومه‌رجی ئێستا و شوێنی فستیواڵه‌که‌و یان له
توانایی به‌ڕێوبه‌رانیدا نه‌بوو.
له کۆتایدا جارێکی دیکه‌یش ده‌ستخۆش وماندوونه‌بوونی له به‌ڕێبه‌رانی
ئه‌وفستیواڵه‌ده‌که‌م و هیوادارم به‌رده‌وام بن له خزمه‌ته مۆسیقایه‌کانی
گه‌له‌که‌ماندا .
حه‌سه‌ن ئه‌مینی سه‌قز خه‌رمانانی 1386