یه‌که‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی کۆچی ناوه‌ختی

شاخه‌وانی کورد "موقبل هونه‌رپه‌ژوو" له‌‌شاری بۆکان به‌رزراگیرا

رۆژی هه‌ینی 24 ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 87 یادوبیره‌وه‌ری و یه‌که‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی شاخه‌وانی کورد "موقبل هونه‌رپه‌ژوو" له‌ساڵۆنی سینه‌ما وه‌حده‌تی بۆکان به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆرله‌خه‌ڵکی بۆکان وکه‌ژه‌وانه‌کانی شاره‌کانی مه‌هاباد، شنۆ ، نه‌غه‌ده‌، ساینقه‌ڵا ،سه‌رده‌شت سه‌قز ودیوانده‌ره‌و میاندواو ،... به‌ڕێوه‌ چوو.

له‌و مه‌راسمه‌دا بنه‌ماڵه‌ی هونه‌رپه‌ژوو ، نوێنه‌ری بۆکان له مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی ، فه‌رمانداری بۆکان ، وته‌بێژی شوورای شاری بۆکان وتاریان خوێنده‌وه‌و ژماره‌یه‌کیش هونه‌رمه‌ند وه‌ک مامۆستا ئاسۆ ، ئه‌مین گه‌ردیگلانی، حه‌سه‌ن زیافه‌تی ...به گۆرانی و دێکومێنت و شێعرو په‌خشانه‌وه‌ کۆڕه‌کایان رازاوه‌تر کرد.

دوای پێش که‌ش کردنی بابه‌ته‌‌‌ئه‌ده‌بی و هونه‌ریه‌کان به‌ره‌وکێوی به‌رده‌زه‌رد که‌وتنه‌رێ و له‌وێ له‌سه‌ر کڵکۆی شاخه‌وانی کورد موقبل هونه‌رپه‌ژوو کۆبوونه‌وه‌و یادوبیره‌وه‌ری ئه‌و نه‌مره‌یان به‌رز راگرت.

جێی ئاماژه‌یه‌که‌تیمی هه‌یئه‌تی کێوپێوانی شاری سه‌قز به‌رێژه‌یه‌کی زۆربه‌رچاو  به‌شداری ئه‌و رێ وره‌سمه‌یان کرد.