مامه نه‌ورۆز له سه‌قز
منداڵان جوانترین و ساكارترین به‌رهه‌مه‌كانی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كن،به پێی زانستی ده‌روون
ناسی چكۆله‌ترین یاری و رووداوه‌كانی دۆخی منداڵی كاریگه‌ری ئه‌سته‌می هه‌یه له‌سه‌ر
داهاتوو و كه‌سایه‌تی منداڵان له دوارۆژدا،هه‌ر به‌و پێیه زۆریه‌ك له رووداوه‌كانی
ده‌ور و به‌رمان بۆ منداڵان زۆر گرینگه و ئه‌وان له روانگه‌ی خۆیانه‌وه ده‌ڕواننه
رووداوه‌كان.
بۆ پێك هاوردنی نه‌سلێكی توانا و به‌هێز و دوور له هه‌ر چه‌شنه ناره‌حه‌تی و نه‌خۆشی
رۆحی ده‌بێ هه‌ر له‌منداڵیه‌وه كاریان بۆ بكرێ و منداڵانێكی گه‌ش و ده‌م به پێكه‌نین
په‌روه‌رده بكه‌ین. نه‌ورۆز یه‌كێكه له‌و رووداوانه‌ی كه منداڵان هه‌ر له ساڵانی هه‌وه‌ڵی
ژیانیانه‌وه چاویان پێی ده‌گه‌شێته‌وه و حه‌زی لێ ده‌كه‌ن و به‌ڕاستی هه‌ر وه‌ک ئه‌رد
و ئاسمان ئه‌گه‌شێنه‌وه و هه‌ست به شادی ئه‌كه‌ن،به‌رچاویشه كه ئه‌م هه‌ست به شادی
كردنه له بهساڵاچووهكانیشا ده‌بینرێ به‌ڵام له منداڵاندا زۆر گرینگتره. نه‌ورۆز
بۆ كورد،چ بۆ گه‌وره و چ بۆ بچكۆله خۆشه‌ویستی و گرینگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه به‌ڵام
به‌داخه‌وه ئێستا نه‌ورۆز ته‌نیا زیندوو بوونه‌وه‌ی ئه‌رد و ئاسمانه و مرۆڤه‌كان
زۆر ده‌ربه‌سی نین،كه ئه‌مه هۆكاری تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
به‌ڵام له راستیدا ده‌بێ كار بكرێ بۆ شادی و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵانێكی جوان و
ساخ، یه‌کێك له‌و كارانه‌ی كه به‌خته‌وه‌رانه ده‌ستی پێ كردوه، ئیشی درووست كردن
یان زیندوو كردنه‌وه‌ی مامه نه‌ورۆز بوو له سه‌قز كه كاریگه‌ری تایبه‌تی هه‌یه له‌سه‌ر
منداڵان و یه‌كێكه له‌و بازانه‌ی كه ده‌توانین به منداڵی كورد هه‌م هۆویه‌ت بده‌ین
هه‌م شادی.
ناچمه ناو باسی مێژووی مامه نه‌ورۆز كه داخۆ بووه یان نه‌بووه و درووست كراوه؟؟ به‌لای
منه‌وه چ بوو بێ و چ نه‌بوو بێ گرینگ ئه‌وه‌یه كه ئێستا هه‌یه و هه‌مانه،مینا هه‌موو
نه‌ته‌وه‌كانی دیكه كه كه‌سێك وه‌ك « بابا نۆئێلیان» هه‌یه ئێمه‌یش مامه نه‌ورۆزمان
هه‌یه كه ئه‌مه هه‌م جۆرێك جیهانی بوونه و هه‌م راگرتنی جوانیه‌كانی كۆمه‌ڵگای
خۆمانه‌و و زۆر جێی سه‌رنجه كه منداڵی كورد ئیتر بۆ خۆی مامه نه‌ورۆزی هه‌یه.
كاریگه‌ری مامه نه‌ورۆز له‌سه‌ر منداڵان گه‌لێك زۆره،مامه نه‌ورۆز ده‌توانێ بۆ
منداڵان شادی،هۆویه‌ت،باوه‌ڕ به خۆ بوون و خۆ ناسین،درووست كردنی بیری گه‌شی
ناسیۆنالیستی هه‌ر له منداڵیه‌وه و هتد به‌دی بێنێ.
ئیشی درووست كردنی مامه نه‌ورۆز له‌لایه‌ن كه‌سانێكی بیره‌وه‌ر درووست بوو و به
هاوكاری گروپی شانۆی خه‌ڵكینه و ئارتا كوردۆ و باخچه‌ی منداڵانی گوڵه‌كانی ژیان(
گلهای زندگی) له رۆژی 26 ره‌شه‌مه‌ی ئه‌م ساڵ له باخچه‌ی گوڵه‌كانی ژیان به‌ڕێوه
چوو و توانی كاریگه‌ری جوانی له‌سه‌ر منداڵان هه‌بێ و هیوامان ئه‌وه‌یه كه گشت جه‌ماوه‌ر
مامه نه‌ورۆز به‌ڕێوه به‌رن و له درووست كردن و رازاوه‌تر كردنی كلتووری خۆیان
رۆڵیان هه‌بێ و به‌م ئیشه ببنه هۆكارێك بۆ شاد بوون و په‌روه‌رده كردنی منداڵانێكی
زانا له كۆمه‌ڵگاكه‌مان.
له راستیدا مامه نه‌ورۆز ده‌توانێ له حه‌وتوویه‌ك پێش له هاتنی نه‌ورۆز تا سێزده‌به‌ده‌ر
بێت و دیاری و خۆراكی بۆ منداڵان پێ بێ.
هیوادارین رۆژ به رۆژ بینه‌ری ئیشی زیاتر له‌م بوارانا بین و كۆمه‌ڵگاكه‌مان رازاوه
و جوان بێ و هیوای ته‌مه‌ن درێژیمان هه‌یه بۆ ئه‌و ئازیزانه‌ی وا دڵسۆزانه بۆ كۆمه‌ڵگا
له هه‌موو بواره‌كانه‌وه زه‌حمه‌ت ده‌كێشن.
پێویسته بگوترێ گه‌ر مه‌ودا به‌م ئازیزانه بدرێ به‌ڵێن وایه له سه‌قز به ماواهی چه‌ن
رۆژ ئه‌م ئیشه بۆ جه‌ماوه‌ر به‌ڕێوه به‌رن.
راپۆرت: فوئاد قاموسی