|
وه‌نه‌و‌شه‌ی رێزگرتن له 'مه‌حموود عه‌باسی'
رۆژی 23 ی خاکه‌لێوه‌ی 87 هه‌تاوی به پێی بڵاوکراوه‌یه‌ک که پێشتر له نێوشاردا بڵاوکرابوه‌وه سه‌فه‌رروسه‌ردانێکی چیای "وه‌نه‌وشه" رێخرابوو که به‌ناو "رۆژی رێزگرتن له چالاکیه وه‌رزشیه‌کانی به‌ڕێز کاک "مه‌حموودعه‌باسی " به‌رپرسی هه‌یئه‌تی کێوپێوی سه‌قز ناوزه‌د کرابوو.(کاک مه‌حموود عه‌باسی مامۆستای خانه‌نشیی قوتابخانه‌کانی شاری سه‌قز که ئێسته به‌رپرسی تیمی کێوپێوانی شاری سه‌قزه به حه‌ق ده‌ورونه‌قشی به‌رچاوی له رێخستن وهاندانی به‌ساڵاچوان وگه‌نجان دا هه‌یه له بواره کۆمه‌ڵایه‌تی ووه‌رزشیه‌کاندا . ئه‌م سه‌فه‌روسه‌ردانه له کاتژمێر 6 ی به‌یانی به کۆبوونه‌وه‌ی ژنان وپیاوان و ئه‌ندامانی گرووپه‌کانی کێوپێوی "ته‌ربیه‌ت به‌ده‌نی سه‌قز"پیره‌مه‌گروون" کاکاغا " له به‌رده‌رکه‌ی داخراوی ساڵۆنی کاوه ده‌ستی پێ کرد جه‌ماوه‌ر هه‌تا ده‌هات وزۆرتر ده‌بوو که به 3 ئوتووبووسی شاره‌داری سه‌قز راگوێزرانه گوندی "ته‌مۆغه" له سه‌ر جاده‌ی بانه - سه‌قز . پاش گه‌یشتنی هه‌ر هه‌موو خه‌ڵکه‌که به کاروانێکی ژنان وکاروانێکی پیاوان له سه‌ف وریزی رێک وپێک دا به‌ره‌و لووتکه‌ی دڵرفێنی وه‌نه‌وشه وه‌ڕێ که‌وتن. له به‌ر ئه‌وه‌ی کۆڕه‌که له خه‌ڵکی ئاسایی و ژن ومنداڵ وپیروبه‌ساڵاچوو پێک هاتبوو ، هیچ کێ به‌رکێیه‌ک له ئارادا نه‌بوو هه‌ربۆیه له رێگای بڵندگۆی ده‌ستی یه‌وه گۆرانی وسروودوبه‌سته‌وبه‌ندان دۆڵ وده‌ره ی"قه‌ڵای ئه‌شره‌فی" و"قه‌ڵای کچانی" ته‌نیبوه‌وه‌و په‌ڕاوپه‌ڕی چیای وه‌نه‌وشه ده‌نگی ئه‌داوه‌و گوڕوتینێکی به جۆش وخرۆشی به کێوپێوان دابوو... له کاتژمێر 10 ی به‌یانی دوایی و دواوانی کاروان گه‌یشته سه‌ر دووندی چیای وه‌نه‌وشه که زاڵ بوو به سه‌ر ئاوایه‌کانی "مه‌رخوز"ئایچی "ته‌مۆغه" قشڵاق "مه‌ڵقه‌ره‌نی " مامه‌شا ، له‌وێ دوای خواردنی نانی به‌یان له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رانی کاروانه‌که جه‌ماوه‌ر له پاڵ په‌ڵه‌به‌فری نه‌تواوه‌ی وه‌نه‌وشه‌دا کۆکرانه‌وه‌و له رێ وره‌سمێک دا رێزگیرا له که‌سایه‌تی وه‌رزشی کاک مه‌حموود عه‌باسی که چه‌ند خه‌ڵاتێکی پێ دار‌و هه‌روه‌ها له لایه‌ن خاڵه "عه‌باس معاونی " پیرترین کێو پێ‌و خه‌ڵات درا به گه‌نج ترین کێو پێوه‌کان که یه‌ک دوو دانه مناڵی ژیکه‌ڵه‌بوون ... ئه‌م کێو پێوه جه‌ماوه‌ریه که پتر له 300 که‌س ده‌بوون به‌گۆرانی وسروودوبه‌سته‌وبه‌ن هاتنه‌خواره‌و کۆتایی پێ هات .
|