ئێواره‌ی رۆژی 21/8/86 کۆڕێکی سپاس و پێ زانین به به‌شداری
هونه‌رمه‌ندان وبه‌رپرسان و ئه‌ندامانی شوورای شار ساز کرا بۆ گرووپی
شانۆیی "خه‌ڵکینه" که له‌م دوایی یانه‌دا توانی بچێته نێو
هه‌ڵبژێردراوانی 26 مین فستیواڵی شانۆیی نێو نه‌ته‌وه‌یی له شاری تاران
که بڕیاره له مانگی رێبه‌ندان دا به‌ڕێوه بچێت .
کۆڕه‌که وه‌ک زۆربه‌ی به‌رنامه فه‌رهه‌نگی وئه‌ده‌بی یه‌کانی دیکه‌ی
نێو شاری سه‌قز به پێش که‌ش کاری کاک مسته‌فا ئاسوور ده‌ستی پێ کرد.دوای
نیشان دانی فیلمی "ئانفوڵانزای" ئینسانی که به‌رهه‌می گرووپی
خه‌ڵکینه‌یه‌و شانۆیه‌کی خیابانی یه ، کاک په‌یمان مێهری ده‌رهێنه‌ری
ئه‌و شانۆیه به‌خێر هاتنی خه‌ڵکی کردوئاماژه‌ی به که‌م وکووڕی یه‌کانی
گرووپه‌که‌یان وسپاسی پشتیوانانیشی کرد، دوای ئه‌و کاک سمایل پاشایی
وتارێکی له سه‌ر مێژووی شانۆی سه‌قز پێش که‌ش کرد ، کاک هیوا حاجی
محه‌ممه‌دی به‌رپرسی ئیداره‌ی ئیرشادی سه‌قز چه‌ند وته‌یه‌ک و چه‌ند
مزگێنی دیکه‌ی پێش که‌ش کرد ه له‌ودا وتی : فستیواڵی شانۆی کوردی بۆ
هه‌میشه له شاری سه‌قز به‌ڕێوه ده‌چێ و ئه‌وه‌ی کوسپی سه‌ر رێی ئه‌و
فستیواڵه‌یه نه بوونی هوتێل و شوێنێکی شیاوی میوانه‌کانه که
به‌داخه‌وه رێگری به‌رنامه‌کانه‌و من نامه‌وێ میوانه‌کان له خابگاو
ده‌بیرستانه‌کاندا ته‌ڵخیان لێبچێت هه‌ر بۆیه کاته‌که‌یمان خستوه‌ته
مانگی خاکه‌لێوه‌ی ساڵی داهاتوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین خانه خوێیه‌کی باش
بین بۆ میوانه‌کانی ئه‌و فستیواڵه .
کاک ئه‌مجه‌د عه‌لیمرادیش دوا پێش که‌ش کار بوو که سپاس وپێ زانینی
ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌وکه‌سانه کرد که به هونه‌رو فه‌رهه‌نگی شاره‌وه
ماندوو بوون . پێش که‌ش کردنی چه‌ند به‌رهه‌مێکی
هونه‌ری مۆسیقا له لایه‌ن ژه‌نیاران به‌ڕێزان : بێهنام
مرادی ، کوورش محه‌ممه‌دی ، فه‌رزاد مه‌حموودی کۆڕه‌که‌ی رازاوه‌تر کرد.
هه‌روه‌ها له به‌شێکی دیکه‌ی به‌رنامه‌که‌دا رێزگیرا له پێشینیان و
چالاکانی بواره فه‌رهه‌نگی و شانۆیی و هونه‌ریه‌کانی شار که له‌ودا
به نووسراوه رێزگیرا له به‌ڕێزان : نووسه‌رومێژوونووس کاک
عومه‌رفاڕووقی ، شانۆکاران کاک
ئه‌مجه‌دعه‌لیمرادی ، کاک ئه‌حمه‌د ساڵحی ،کاک سمایل
پاشایی ،کاک سه‌لاح محه‌ممه‌دی، لێکۆڵه‌وه‌ر کاک محه‌ممه‌د
سدیقی، گۆرانی بێژ خه‌لیل سه‌عیدی ، هه‌موو ئه‌ندامانی گرووپی خه‌ڵکینه
، شاعیرونووسه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌مینی . موفیده مه‌زهه‌ر .....هه‌روه‌ها شوورای
شار بڕیاریدا له گۆڕستانی شاردا قه‌تعه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی
هونه‌ری بۆ گۆڕی هونه‌رمه‌ندا دیاری بکات .
له کۆتایدا جارێکی دیکه کاک په‌یمان مێهری به‌رپرسی گرووپی خه‌ڵکینه
سپاسی ئاماده‌بوان و هونه‌رمه‌ندان هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی کرد که
یارمه‌تی ده‌ریان بون به‌تایبه‌ت ماڵپه‌ڕه‌کانی "شارنیوز" و" چل چه‌مه"
که به‌رده‌وام ده‌نگ وره‌نگی هونه‌رمه‌ندان به هه‌موو جیهان
ئه‌گه‌یه‌نن.