هه‌مایش پێشگیری له مه‌وادی موخه‌در
له گوندی " کولته‌په " ی ناوچه‌ی فه‌یزوڵابه‌گی سه‌قز به‌رێوه چوو.
رۆژی 11/10/80 کۆڕێکی پێشگیری وفه‌رهه‌نگی له گوندی کوله‌ته‌په به‌ڕێوه چوو که
به‌ڕێوبه‌ره‌که‌ی شه‌به‌که‌ی بێهداشت وده‌رمانی شاری سه‌قز به یارمه‌تی
ئه‌نجومه‌نی موعتادانی گوم ناو وکانوونی ته‌وه‌لودی دووباره بوو.
له‌و کۆڕدا که کاتژمێر 10 ونیوی سه‌رله‌به‌یانی له مزگه‌تی ئاوایی کولته‌په
ده‌ستی پێ کرد ، سه‌ره‌تا له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌ری به‌رنامه "حه‌سه‌ن ئه‌مینی "
شاعیره‌وه به‌خێرهاتنی میوانان کراو ئامانجی ئه‌وکۆبوونه‌وه‌ی بۆ به‌شداربوان شی
کردوه‌وتیشکی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی که : بۆ به‌ر به‌ره‌کانێ له گه‌ڵ نه‌خۆشینی
موعتادی ده‌بێ هه‌رکه‌س له جێی خۆیه‌وه ئه‌رکی پاراستنی گه‌ل وخاک وژینگه‌ی به
ئه‌ستۆ بگرێت .
دواتر به‌رێز :باقی مه‌دحی" ئازه‌ری زمان به‌رپرسی کانوونی ته‌وه‌لودی دووبارهه‌ی
شاری سه‌قز له سه‌ر چالاکی یه‌کانی ئه‌و ناوه‌نده دواو بیره‌وه‌ری وبه‌سه‌رهاتی
خۆی وه‌ک که‌سێکی تووشبوو به‌و ده‌رده بۆ میوانان باس کرد.
مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د ریازی پێش نوێژوئیمامی مزگه‌وتی ئاوای کولته‌په له چه‌ند
وته‌ی به‌نرخ دا به‌خێرهاتنی میوانانی کرد‌و هیوایشی خواست گونده‌که‌یان وخه‌ڵکی
ناوچه‌که له‌و به‌ڵا ماڵوێرانکه‌ره به‌دوور بێت .
به‌ڕێز دوکتور فه‌یزوڵڵا گوڵکار به‌رپرسی شه‌به‌که‌ی بێهداشت وده‌رمانی شاری سه‌قز
له لێدوان وشرۆڤه‌کردنێکدا باسی ئه‌و لایه‌نه شاراوه‌ونادیارانه‌ی نه‌خۆشینی
موعتادی کرد که کۆمه‌ڵگا به‌ده‌ستی یه‌وه گرفتار بوه‌و ئه‌ناڵێنێت ... په‌نجه‌یشی
خسته سه‌ر ئه‌وه که ده‌بێ هه‌وڵه‌کان له پێشگیری دا چڕ بکرێته‌وه نه‌ک
تیمارکردنی دوای تووش بوون !.
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی موعتادانی گومناو که له شاری سنه‌وه هاتبوون و
نه‌یانویست ناویان ئاشکرا بکرێت باسێکی تێر‌و ته‌سه‌لیان له سه‌ر شێوه‌ی تووشبوونی
خۆیان و چالاکیه‌کانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌یان بۆ به‌شدار بوان باس کرد، داوایشیان کرد
ئه‌گه‌ر که‌سێک هه‌یه‌و ده‌یه‌وێ خۆی له ده‌ست ئه‌و به‌ڵایه رزگار بکات ئێمه
ئه‌توانین یارمه‌تی ده‌ری بین.
یه‌کێکی دیکه هه‌ر له ئه‌ندامانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه هاته قسه‌کردن و به
گێڕانه‌وه‌ی شێوه‌ی تووشبوونی خۆی باسێکی به سوودی دامه‌زراند که دوای 22 ساڵ
موعتاد بوون ئێسته خه‌لاسی بوه‌و لێبڕاوه هاورێکانیشی رزگار بکات .
له دوا بڕگه‌ی نێو ژووری مزگه‌وت دا "حه‌سه‌ن ئه‌مینی " به خوێندنه‌وه چه‌ند
پارچه شێعرێک هه‌ستی باوه‌ڕ به خۆ بوون وبه‌رخودانی جه‌ماوه‌ری زیاتر بزواند.
کۆتایی هێنه‌ری کۆڕوکۆبوونه‌وه‌که شانۆیه‌کی خیابانی بوو که له نێو کۆڵانه‌کانی
گوندی کولته‌په له لایه‌ن گرووپی "خه‌ڵکینه" و به ده‌رهێنه‌ری په‌یمان مێهری
پێش که‌ش کرا.