حه‌یران بێژی له سه‌قز
حه‌یران شێوه گۆرانی یه‌کی ره‌سه‌نی کوردی یه که ئاهه‌نگ و سۆزی تایبه‌تی کوردی
پێوه‌یه‌و ته‌نانه‌ت که‌لام و شێعری تایبه‌ت به‌خۆیشی هه‌یه وله‌و قه‌ڵا سه‌خت و
قایمانه‌ی کورده که هه‌تا به‌ئێستا ره‌سه‌نایه‌تی خۆی و به‌ڵگه‌ی هه‌ویه‌تی
گه‌له‌کامانی پاراستوه .
شه‌وی 15/6/86 تاقه حه‌یرانبێژی ناوچه‌ی سه‌قزمامۆستا"عه‌بدوڵڵا مه‌ولوودی" ناسراو
به "عه‌به شێخ چۆپانی" له رێ وره‌سمێکی تایبه‌ت دا که له سه‌ر ئه‌رکی به‌رزو
به‌رێز "میرزا ره‌حمان ئه‌حمه‌دی" پێکهاتبوو گیانێکی تازه‌ی کرده‌وه به‌ر حه‌یران
و مۆسیقای ره‌سه‌نی کوردی ، له‌م دیداره‌دا که هه‌تا دره‌نگانێکی شه‌وی خایاند
هونه‌رمه‌ندی مۆسیقا وپیانۆکار کاک "جه‌ماڵ ئه‌مینی" که ته‌نیا مامۆستای ئاکادیمی
شاری سه‌قزو ناوچه‌که‌یه به شداری گه‌رم وگوڕی خۆی کۆڕه‌که‌ی
هونه‌رمه‌ندانه‌ترکردو نوته بکرو ده‌سلێنه‌دراوه‌کانی حه‌یرانی به سۆزی سه‌نتوورو
ئورگ هاورێی کرد،،،
عه‌به شێخ چۆپانی ساڵی 1334 له گوندی شێخ چۆپانی ناوچه‌ی گه‌ورکی سه‌قز له دایک
بوه و له گه‌ڵ هه‌بوونی ده‌نگێکی خۆش و سێحراوی به‌رده‌وام حه‌یران و گۆرانی یه
فولکلۆڕ و ره‌سه‌نه‌کانی کوردی ئه‌ڵێته‌وه وله دوو تۆی دڵێکی دڵسۆزدا
پاراستوویه‌تی .