گۆڕستانی پادشاکانی" سه‌کاها" له ناوچه‌ی سه‌قز
رۆژی 2/6/86 "ئه‌نجومه‌نی عیلمی حقوق"ی زانکۆی په‌یام نووری سه‌قز له درێژه‌ی
چالاکی یه فه‌رهه‌نگی و مێژووی یه‌کانی خۆیدا سه‌فه‌رێکی یه‌ک رۆژه‌ی به به‌شداری
ژماره‌یه‌ک کچ وکوڕی ئه‌ندامی چالاکی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌و هه‌ر وه‌ها میوانانی
ئه‌مجاره‌یان به‌ڕێزان : کاک عومه‌ر فارووقی " مێژوونووس وکاک "خه‌لیل سه‌عیدی "
هونه‌رمه‌ند و کاک "سالار سوڵتان پوور" شانۆکار و حه‌سه‌ن ئه‌مینی شاعیر سه‌ردانی
گوندی "شه‌ره‌فکه‌ند"یای کرد که شوێنی له دایکبوونی مامۆستا هه‌ژارو براکانیه‌تی
دوای زیاره‌تی خانه‌قای شه‌مسی بورهان و خواردنی نانی به‌یانی له ته‌کیه‌و
باره‌گای ئه‌و شه‌خسه مه‌زنه‌دا چوونه سه‌ر مه‌زاری شاعیری نیشتمان په‌روه‌ر
"سه‌یفولقوزات" که بناغه دانه‌ری شێعری وه‌ته‌نی یه له کوردستانی ئێران دا ...
دواتر چونه غاری سروشتی "سه‌هۆڵان" و جوانی و شاکاری سروشتی کوردستان به دیتنی
ئه‌و غاره ئه‌وه‌نده‌ی دیکه زێدی باوپایرانمانی له به‌ر دڵان شیریتر کرد. دوای
خواردنی نانی نیوه‌ڕۆ کاروان به‌ره‌و شوێنه‌واری سه‌رپۆش کراو و سڕپۆش کراوی
"سه‌کاها" له سه‌ر که‌لی سه‌را به‌رانبه‌ر ئه‌شکه‌وتی باڵووقایه له ناوچه‌ی
فه‌یزوڵڵابه‌گی سه‌قز که‌وتنه رێ .. له‌وێ له لایه‌ن کاک عومه‌ری فاڕووقی یه‌وه
شوێنی ناشتنی پاشاکانی سه‌کاها که ناوی شاری سه‌قز له وانه‌وه‌گیراوه‌ته‌وه به
به‌شداران له‌و کۆڕه‌دا ناسێنراو ئه‌وه‌یشی وت: زۆر ده‌مێکه به هۆی پیری و ئێشی
لاقه‌کانم نه‌مه‌توانیوه بێمه ئێره ، هه‌ر بۆیه ئه‌مه له سه‌ر دڵم ببوو
به‌گرێ و حه‌زم ئه‌کرد پێش ئه‌وه‌ی کۆچی دوایی بکه‌م ئه‌م شوێنه مێژوویی یه به
کچان وکوڕانی تازه پێگه‌یشتوو بڵێم که دوای نه‌سلی ئێمه لانی که‌م که‌سانێک ببن
ئه‌م شوێنه مێژوویی یانه بناسن و بیپارێزن ئۆخه‌ی ئه‌وا ئه‌مڕۆ ئاواته‌که‌م هاته
دی ئیتر ئه‌مرم چش !
دوای ئه‌و "حه‌سه‌ن ئه‌مینی" شێعری پێش که‌ش به کۆڕه‌که کرد‌و کاک "خه‌لیل
سه‌عیدی" چه‌ند وته‌یه‌کی به سوودی بۆ ئاماده بوان باس کرد و کاک" سالار سوڵتان
پوور"یش هه‌مان شێوه باسه‌که‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندتر کرد له دوایدا کاک "هیوا موسلمی
"به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی عیلمی حقوقی زانکۆی په‌یام نووری سه‌قز سپاسی میوانه‌کان و
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی کرد. هه‌روه‌ها کاک هیوا هیوایشی خواست به‌رده‌وام بتوانن
سه‌ردانی هه‌موو شوێنه‌واره مێژوویی یه‌کان بکه‌ن .
ئاماده‌کردنی، حه‌سه‌ن ئه‌مینی سه‌قز