کێ به‌رکێی تیپی پێی - استیل آذین - قه‌ندیلی سه‌قز
رۆژی هه‌ینی 19 ی ره‌زبه‌ری 87 دوو تیپی تۆپی پێی قه‌ندیلی سه‌قز و
استیل آذین تاران له خولی جامی حه‌زفی باشگاگه‌لی وڵات دیداریان
پێکه‌وه بوو و له ئیستادیومی ته‌ختی شاری سه‌قز کێ به‌رکێ
یه‌کیان
به‌ڕێوه برد.
ئه‌م دیداره له کاتژمێر 2 ی دوانیوه‌ڕۆ له لایه‌ن هۆگری
هه‌میشه‌یی و
به‌رده‌وامی فووتباڵ "به‌ها ئه‌مینی" "قرمز" که وه‌ک پێش که‌شکار
ده‌وری
به‌رچاوی ده‌بینی ده‌ستی پێ کرد و وێڕای به‌خێر هاتنی میوانه‌کان
و
خوێندنه‌وه‌ی ناوی ئه‌ندامانی هه‌ر دوو تیپه‌که به‌خێر هاتنی
تایبه‌تی
خه‌ڵکی ده‌فه‌ره‌که‌و 2 که‌س له ئه‌ندامانی تیپی میوان که بیانی
بوون
کرد و سپاسی پێشوازی گه‌رم وگوڕی خه‌ڵکی سه‌قز وناوچه‌کانی کرد که
به
پیر بانگه‌وازه‌که‌یانه‌وه هاتون و وه‌ک داب ونه‌ریتێکی
کورده‌واری
خانه‌خوێی بوونی خۆیان به جوانی به‌رێوه بردوه .
یاری تۆپی پێ به پێشوازی و چه‌پڵه‌و هه‌لهه‌له‌ی جه‌ماوه‌رێکی
به‌رچاو
که ژماره‌یان پتر له 2 هه‌زار که‌س ده‌بوو ده‌ستی پێ کرد‌و
سه‌ره‌نجام
دوای ماندوو بوونێکی 90 خوله‌کی تیپی استیل آذین توانی به 2
گوڵه‌وه
به‌رانبه‌ر به هیچ له ره‌قیبه‌که‌ی واته قه‌ندیلی سه‌قز
بباته‌وه .
سه‌رموڕه‌بی تیپی قه‌ندیلی سه‌قز به ئه‌ستۆی کاک "حسه‌ین ره‌زایی
" و
موره‌بی گه‌ری کاک "فایه‌ق مێعمارزاده " هه‌روه‌ها به‌ڕێز " نادر
دست
نشان" سه‌رموڕه‌بی تیپی استل آذین ی تارانی به ئه‌ستۆ بوو که دوو
که‌سی بیانی له ئه‌ندامانی تیپه‌که‌ی که یه‌کیان خه‌ڵکی وڵاتی
"فه‌را‌نسه " و ئه‌وی دیکه‌یان خه‌ڵکی وڵاتی "گینه" بوو له به‌ر
ئه‌وه فدراسیونی فیفا کارتی یاری کردنی بۆ نه‌نووسی بوون یاری یان
نه‌کردو هه‌ر له سه‌ر نیمکه‌تی پاشکۆ چاوه‌ڕوان مانه‌وه (ره‌نگه
وایش
نه‌بێ وبه‌شێ له تاکتیکی موره‌بی یه‌که بووبێت).
له په‌راوێزی ئه‌و کێ به‌رکێ دا چه‌ند خاڵێک جێی سه‌رنج دان بوو
سه‌ره‌تا ئه‌و پێشوازیه به‌رچاوه‌ی خه‌ڵکی سه‌قزو گونده‌کانی
ده‌وروبه‌ری بوو که به ئه‌و په‌ڕی شعووری شارستانیه‌ته‌وه
تیپه‌که‌ی
سه‌قز یان هانده‌داو ده‌یانگووت ( قه‌ندیل سه‌نگه‌ری کورده ئازا‌و
به ده‌ست وبرده) (قه‌ندیل پیرۆزوبه‌رزه ره‌قیب ئه‌خاته
له‌رزه)
(قه‌ندیل یانی به‌خودان قاره‌مانی کو‌ردستان).....
- سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تیمی میوان بوه به‌رنده‌ی کێ به‌رکێکه
دیسانیش
هه‌ر خه‌ڵک پۆل پۆل به ده‌فته‌رو کاغه‌زه‌وه ته‌نانه‌ت به
له‌ته
کارتۆنێکیشه‌وه له به‌ر ده‌رکه راوه‌ستابوون هه‌تا ئه‌ندامانی
تیپی
میوان ببیننن و وه‌ک بیره‌وه‌ری ئیمزایان لێوه‌رگرن و ره‌سم و
وێنه‌یان
له گه‌ڵدا بگرن .
- "نادر دست نشان" سه‌ر موره‌بی تیپی استیل آذین به هه‌واڵنێرانی
راگه‌یاند و وتی : شنیدن کی بود ماند دیدن ... له دووره‌و شتێکم
بیستبوو
به‌ڵام له‌م یه‌ک دوو رۆژه له کو‌ردستان دا ئه‌و راستیه‌م بۆ ده‌ر
که‌وت که گه‌لی کورد گه‌لێکی دڵفراوان و میوان نه‌واز به نه‌زم و
دسپلین و له یه‌ک وشه‌دا شارستانیه‌تی لێ ئه‌وه‌شێته‌وه .... که
له‌وانیه ئه‌م دیداره له گه‌ڵ خه‌ڵکی کو‌ردستان هانمان بدا له
داهاتوودا دیدار‌و سه‌ردانی زیاتری ناوچه‌که بکه‌ین .
- وه‌ک عاده‌تێکی باو له کاتی به‌ڕێوبردنی هه‌موو یاری یه‌کی
فوتباڵ له
ئێران دا کێشه‌ی بینه‌ر و لایه‌نگران دێته ئاراوه به خۆشی
یه‌وه له‌م
یاریه‌دا هیچ کێشه‌یه‌ک نه‌هاته ئاراوه .
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکێکی به‌رچاو ده‌یانویست میوانه‌کان له
نزیکه‌وه
ببینن مخابن گاردی تایبه‌تی هێزی ئینتزامی ئه‌و هه‌سته پاکه‌ی
به‌تایبه‌ت منداڵانی که‌متر هه‌ست پێ ده‌کرد به ناوی ئه‌وه‌ی
ئه‌منیه‌تی
میوانه‌کان ده‌پارێزێت له چه‌ند شوێن دا پێشی به شووروشه‌وقی
خه‌ڵک
گرت .
نرخی هه‌ر بلیتێک 1000 تمه‌ن بوو که بلیت زۆرتر بۆ ئه‌وانه بوو
که له
شاری خۆیشیاندا غه‌رب وبێ ناو ونیشان بوون یان هیچ نه‌بێ ده‌ست
وپاوه‌نه‌کانی به‌رده‌رکه‌یان نه‌ده‌ناسی ئه‌گینا ئه‌وه‌ی سڵام
وعه‌له‌یکێکی له گه‌ڵ به‌رپرسه‌کانی نێوشاردا بوو له حه‌و
ده‌وڵه‌ت
ئازاد بوو.
خاڵێکی دیکه‌ی جێی گله‌یی ئه‌وه بوو به‌ڕێوه‌به‌رانی ئیداره‌ی
ته‌ربیه‌تبه‌ده‌نی بیریان له‌وه نه‌کردبوه وه که 2 هه‌زار که‌س
له
ماوه‌ی کاتژمێرێکدا دبێته میوانیان ، ئه‌وه بوو ته‌نیاو ته‌نیا
یه‌ک
چاوه "ده‌ست به‌ئاو" له‌و ئیستادیومه داهه‌بوو و ماباقی
چاوه‌کانی
دیکه به هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ره‌فته‌که‌یان خراپ بوه ده‌رکه‌یان
داخرابوو!!


































