ئێواره شێعری خوێنکاران له سه‌قز
ئێواره‌ی رۆژی 20 خه‌رمانانی 86 ئێواره شێعرێک له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی "باران" ی
سه‌ر به زانکۆی په‌یام نووری سه‌قز له هۆڵی گشتی ئیداره‌ی ئیرشادی سه‌قز به‌ڕێوه
چوو .سه‌رتای رێ‌و ره‌سمه‌که به قورئانی پیرۆز‌و سروودی مڵی کۆماری ئیسلامی ده‌ستی
پێ کرد پاشان له لایه‌ن "سیروان قاره‌مانی " به‌ڕێو به‌ری کۆڕه‌که داوا له کاک
فاتێح ئه‌حمه‌دی " به‌رپرسی به‌شی فه‌رهه‌نگی زانکۆ کرا که چه‌ند وته‌یه‌کی پێش که‌ش
کرد که گلی یان له چۆڵ بوونی ساڵۆنه‌که کرد دواتر شێعر له لایه‌ن شاعیرانه‌وه
خوێندرایه‌وه که بریتی بوون له :
1- "یونس ره‌زایی" (بۆکان)
2- ئیسماعیل ئه‌عزه‌می" (دیوانده‌ره)
3- وریا خه‌لیلی (بانه)
4- ئومید مه‌نسووری (بۆکان)
5- ناسر یه‌زدانی (بۆکان
6- شلێر ره‌شیدی (سه‌قز)
7- شوعله به‌یگزاده (سه‌قز)
ناواخنی کۆره‌که‌یش به پێش که‌ش کردنی پارچه‌یه‌ک مۆسیقا به ئامێری سێ تار له
لایه‌ن کاک "سینا گوڵکار" پێش که‌ش کرا که دواتر کاک سینا له گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
کۆڕه‌که دادوگازه‌نده‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه بوو که له کاتی پێش که‌ش کردنی مۆسیقاکه‌ی
ئه‌ودا په‌زیرای تان بڵاو کردوه‌ته‌وه‌و خه‌ڵک غه‌زای جسمی له گه‌ڵ غه‌زای رۆح
جێگۆڕکێ کردوه و رۆحی مۆسیقا له به‌ژن وباڵای مۆزی زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاو وساندیسی ترێ
ترشاو بێ بایه‌خ تره !!
ئه‌وه‌یش بڵێین هه‌رکه‌س ئه‌چو وشێعری ئه‌خوێنده‌وه باسێکی له چۆڵ بوونی ساڵۆنه‌که
ئه‌کردو هه‌موو خه‌تاکانیان ئه‌خسته ئه‌ستۆی خه‌ڵکی ره‌ش ورووتی سه‌قز که وا نه‌هاتوون
چه‌پڵه بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه لێبده‌ن ... که گه‌لێکیش هۆکاری ئه‌و چۆڵ بوونه‌یان ئه‌خسته
ئه‌ستۆی خوێندکاران و ئه‌یانوت:
ئێواره شێعر له رۆژی 11 سپتامبردا له لایه‌ن خوێندکاران که هیواو هومێدی خه‌ڵکی
ساده‌وساکارن و خوێندکار هه‌میشه له‌و چینه‌ی کۆمه‌ڵه که له کات وساتی خۆیدا هه‌له‌کان
ئه‌قۆزێته‌وه‌وزه‌ینی زیت وشیارکۆمه‌ڵن که‌چی مخابن له‌و رۆژه‌دا که نوقته
گۆڕانێکی جه‌هانی یه‌و هه‌موو لایه‌نێک به چاک یان خراپ هه‌ڵوێست یان هیچ نه‌بێ
ئیستێک له‌سه‌ر ئه‌ورووداوه ده‌که‌ن خوێندکارانی میوان له سه‌قزدا وه‌ک نه‌بای
هاتبێ ونه‌بۆران ئێواره‌شێعریان پێش که‌ش کرد .
به‌شێکی دیکه‌یش له هۆکاری چۆڵبوونی ساڵۆن هۆی ئه‌وه‌بوو یاخوبه‌خێر بێن میوانه‌کان
به‌ڵام ته‌نیا دووخانم له‌سه‌قزه‌وه به‌شداربوون که ئه‌گه‌ر میوانه‌کانی دیکه
هاتبایه‌ن بوارله سه‌ر سفره‌وخوانی سه‌قز بۆ ئه‌و دووخانمه سه‌قزیه‌ش نه‌ده‌ره‌خسا.