رۆژی 8 ی پووشپه‌ڕی 87 شه‌به‌که‌ی
بێهداشتی شاری سه‌قز له شاره‌دێی "ئێرانشا" له ناوچه‌ی تیله‌کۆی سه‌قز به
به‌شداری خه‌ڵک وبه‌رپرساننی ناوچه‌که و مه‌رکه‌زی ته‌ولوودی دووباره ،
ئه‌نجومه‌نی موعتادانی گوم ناو ، بێهزیستی مه‌رکه‌زی مشاوره‌ی ره‌فتاری ....
کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به مه‌به‌ستی وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک له ناوچه‌که‌دا پێکهێنا.
ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه که له مزگه‌وتی ئاوایی به‌ڕێوه‌چوو کاتژمێر 10 و 30 خوله‌ک
به پێشکه‌شکاری "حه‌سه‌ن ئه‌مینی " ده‌ستی پێ‌کرد
دواتر "مه‌لا عه‌بدوڵاشه‌رافه‌تی " ئیمام جومعه‌ی ئێرانشا به‌خێرهاتنی میوانانی
کرد‌و به تێروته‌سه‌لی له سه‌ر ماده‌بێهۆشکه‌ره‌کان دوا.
دوکتور "بێهرووز ئه‌خه‌وان" به‌رپرسی مه‌رکه‌ز بێهداشتی سه‌قز له باسێکدا مه‌به‌ست
وئامانجی ئه‌م چه‌شنه کۆبوونه‌وانه‌ی پێش که‌ش کرد.
"باقری مه‌دحی" به‌رپرسی ته‌وه‌لوودی دووباره‌ی سه‌قز باسی چۆنیه‌تی په‌نج ساڵ
تووشبوونی خۆی به ماده سڕکه‌ره‌کان ودواتر ته‌رکدانی و دانانی مه‌رکه‌زی
ته‌وه‌لوودی دووباره‌ی کرد.
"ره‌زا ئاهه‌نی" له سه‌ر ئه‌رکه‌کانی مه‌رکه‌زی مشاوره‌ی ره‌فتاری دوا.
دوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی موعتادانی گومناو قسه‌یان له چۆنیه‌تی گیرۆده‌بوونی
خۆیان و دواتر ته‌رکدانیان کرد.
خانم "حه‌لاج" له سه‌ر جۆنیه‌تی یارمه‌تی بێهزیستی بۆ گیرۆده بوان به باده
هۆشبه‌ره‌کان باسێکی ئاراسته‌ی خه‌ڵک کرد.
کۆتایی هێنه‌ری رێ وره‌سمه‌که سه‌ردانی پێشانگایه‌ک بوو که بۆ ئه‌و مه‌به‌سته
له هۆڵێکی نێو ئاوایی کرابوه‌وه .