کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی
له چالاکی یه‌کی نمادین دا چه‌ند سیمایه‌کی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی شاری سه‌قز به
هاوکاری شه‌به‌که‌ی بێهداشتی سه‌قز و جه‌ماوه‌ری خێرخوازی سه‌قزی رۆژی هه‌ینی له
مزگه‌وتی جامیعای شاری سه‌قز به 3 سندووقی پلۆم کراوه‌وه داوایان له خه‌ڵکی
خێرخوازی شار کرد له پڕۆژه‌ی سازکردنی ده‌رمانگایه‌کی ته‌خه‌سوسی که بڕیاره به‌م
زوانه له شه‌قامی بلواری ئینقلاب به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی
نه‌خۆشین و کۆمه‌ک و یارمه‌تی ده‌ری هاوشاریان له بواره پزشکی وده‌رمانی یه‌کاندا
سازبکرێ به‌شدار ببن .
له‌م هه‌ڵمه‌ته خێرخوازانه‌دا که‌سایه‌تی یه ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگیه‌کان وه‌ک
مامۆستا "حه‌مه‌ی حه‌مه‌باقی" که ساڵانێک له شاری سه‌قزدا ئه‌ژیاو له‌م رۆژانه‌دا
به سه‌ردان له هه‌ولێره‌وه هاتبوه‌وه شاری سه‌قز به‌شداری پڕۆژه که‌ی کرد و "مه‌نسوور
ته‌یفووری"نووسه‌رو وه‌رگێری سه‌قزی و "برایم شه‌وقی" نووسه‌رو وه‌رگێڕی سه‌قزی و
حه‌سه‌ن ئه‌مینی شاعیرونووسه‌ر هه‌روه‌ها گه‌لێ که‌سایه‌تی دیکه که پێیان خۆش نه‌بوو
نه‌به وێنه و نه به نووسراوه ناویان به‌رین له‌و پڕۆژه خێرخوازانه به‌شداربوون
و به خۆشی یه‌وه هه‌ر وه‌ک چاوه‌روان ده‌کرا ئه‌و هه‌ڵمه‌ته مرۆڤ دۆستانه له
لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه پێشوازی یه‌کی به‌رچاوی لێ‌کرا .