که‌مپه‌ینی "تولد دوباره" 3 هه‌مین ساڵی له‌دایک
بوونی خۆی پیرۆز کرد.
ئێواره‌ی رۆژی 28 گه‌لاوێژی 86 که‌مپه‌ینی "تولد دوباره" له ڕێ وره‌سمێکی
به‌شکۆدا, به به‌شداری ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له خه‌ڵکی شآری سه‌قزو به‌رپرسانی
ئیدارات و ناوه‌ند ونه‌هاده جۆراوجۆره‌کان به تایبه‌ت ناوه‌ونده مه‌ده‌نی و
سه‌ربه‌خۆکانی نێو شار, 3 هه‌مین ساڵی له‌دایک بوونی خۆی پیرۆز کرد.
ئه‌م که‌مپه که به هه‌وڵ وکۆششی به‌ڕێز کاک باقری مه‌دحی ڕێخراوه به‌رده‌وامه
له خزمه‌ت گوزاری به‌و گه‌نج ولاوانه‌ی گیرۆده‌ی ماده سڕکه‌ره‌کانن .
به رێخستنی ئه‌مجۆره کۆڕوکۆبوونه‌وانه هێدی هێدی خه‌ڵکی شار‌و ناوچه‌که دێنه
ئه‌و قه‌ناعه‌ته که نه‌خۆشێنێک به ناوی موعتاد بوونیش هه‌یه ده‌بێ به هه‌موو
شێوه‌یه‌ک به‌ر به‌رکانێی له گه‌ڵ بکه‌ین که کاروباری فه‌رهه‌نگی یه‌کێک له
شێوه خه‌باته‌کانه که ده‌بێ بایه‌خی پێ بدرێت.
له‌م کۆڕه‌دا که به موجری گه‌ری کاک مسته‌فای ئاسوور پێک هاتبوو به‌ڕێزان :
دوکتوور فه‌یزاڵڵا گوڵکار چه‌ن وته‌یه‌کی به نرخی پێش که‌ش ئاماده‌بوان کرد، دواتر
کاک باقی مه‌دحی که پیاوێکی ئازه‌ری زمانه‌وخۆی له‌و که‌سانه‌یه که گیرۆده‌ی
ئه‌وده‌رده بوه چه‌ند ساڵێکه هاتوه‌ته شاری سه‌قز و که‌مپی ته‌وه‌لودی
دووباره‌ی رێخستوه ئامارێکی ساڵانه‌و شێوه‌ی وه‌رگرتنی موعتادانی شیکرده‌وه ، له
دوای ئه‌و کاک حسه‌ین ره‌شیدزاده له ئیداره‌ی ته‌ربیه‌ت به‌ده‌نییه‌وه شێعرێکی
کاک خالید فه‌تاحی خوێنده‌وه ، هه‌روه‌ها کاک ئازاد جه‌وانمه‌ردی وه‌ک که‌سێکی
تووشبووی ئه‌وده‌رده وتارێکی پێش که‌ش کرد . کاک کاوه گوڵکار وه‌ک که‌سێکی دیکه‌ی
گیرۆده‌ی ئه‌و ده‌رده شێعرێکی خوێنده‌وه کاک ره‌زا رۆسته‌می وه‌ک میوان چیرۆکێکی
پێش که‌ش کرد دوای ئه‌و له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌کانه‌وه خه‌ڵات درا به به‌ڕێوبه‌رانی
ئه‌و که‌مپه‌و کوڕه‌کانیان که له‌وێ هه‌تا ته‌واوبوونی ده‌وره‌که‌یان بمێننه‌وه
کۆڕه‌که به هه‌ڵپه‌ڕکێ وشایی هه‌تا دره‌نگانێکی شه‌و درێژه‌ی کێشا پێویسته بوترێ
نان و چێشتی ئه‌و ئێواره کۆڕه له لایه‌ن دوو شێره‌ژنی شاری سه‌قزه‌وه له ماڵی
خۆیان ته‌دارک درابوو .