|
کۆڕی ره‌خنه‌و
هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ شانۆی بوزینه
دوانیوه‌ڕۆی رۆژی 2 ی ره‌زبه‌ری 87 هه‌تاوی کۆڕێکی ره‌خنه‌و
هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ شانۆی "بوزینه" له ده‌رهێنانی "سامان
سه‌یدئیبراهیمی
"و ئه‌کته‌ره‌که‌ی " کاوان فه‌تحی" له ساڵۆنی کتێبخانه‌ی ئیداره‌ی
ئیرشادی شاری سه‌قز به‌ڕێوه چوو.
ئه‌م کۆڕه که له له‌یه‌ن ده‌رهێنه‌ری هه‌ر ئه‌و شانۆیه واته
"سامان
سه‌یدئیبراهیمی " یه‌وه پێک هاتبوو کاتژمێر 4 به به‌شداری
ژماره‌یه‌کی
به‌رچاو له هۆگران ولایه‌نگرانی شانۆ کرایه‌وه‌و باسه‌کان به وته‌ی
به‌خێرهاتن وهه‌ندێ دوان له سه‌ر ره‌ساڵه‌تی ره‌خنه ده‌ستی
پێ‌کرد.....
کاک حه‌مه‌ساڵه‌ی سووزه‌نی: وه‌ک هه‌میشه پێشره‌وی ره‌خنه‌و
پێشانیاره‌کان که خوێندنه‌وه‌ی خۆی له‌و شانۆیه بوو هاته ئاخافتن
...
ئه‌میر زار‌ع زاده: خوێندنه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی له شانۆکه باس کرد...
کاک سه‌لاح محه‌ممه‌دی: وه‌ک که‌سێک که هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی له
حاست به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌کان به تایبه‌ت بواری شانۆ بکات
خوێندنه‌وه‌ی
خۆی له شانۆکه به نووسراوه نووسی بوو و به جوانی پێش که‌شی کرد و
توانی بووی هه‌ندێ لایه‌نی به قوه‌ت و لاوازی شانۆکه بخاته
به‌رچاو....
جارێکی دیکه‌یش کاک حه‌مه‌ساڵه‌ی سووزه‌نی :هاته‌وه سه‌رسه‌کۆ و
زه‌مان ومه‌کانی سه‌رده‌می ئێستا‌و رابردووی له شانۆکه‌دا شرۆڤه
کرد....
کاک عه‌بدوڵڵا که‌یخوسره‌وی : خوێندنه‌وه و بۆچوونی خۆی به نووسراوه
پێش که‌ش کرد که له باسه‌که‌یدا وشه‌ی بوزینه‌ی پڕ به پێسی شانۆکه
زانی و وتی به‌و پێوانانه‌ی نێو ئه‌وشآنۆیه ده‌توانین بڵێین مرۆڤ
(مه‌یموونێکی بورژوایه)....
هونه‌رمه‌ندی نه‌قاش کاک مه‌سعوود ره‌حیمی: لایه‌نه نهێنیه‌کانی ده‌قی
شانۆکه‌ی خسته به‌رچاو و هه‌وڵی دا له نێوان ده‌ق وپێش که‌ش کردندا
له
سانۆکه پێوه‌ندیه‌کانیان ده‌سنیشان بکات .....
کاک حه‌سه‌ن عه‌دنانی: وه‌ک شانۆکارێک پێشنیاری ئه‌وه‌ی کرد هیواداربوو
که بۆ ره‌خنه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کان که‌سانی پسپۆڕوشاره‌زا به
واتایه‌کی دیکه که‌سانێک که بابه‌ته هونه‌ریه‌که‌یان له نزیکه‌وه
دیبێت بێنه سه‌ر سه‌کۆ و شانۆکه تاوتوێ بکه‌ن....
کاک داریووش : داوای کرد له‌م کۆڕانه‌دا هه‌وڵ بدرێت لایه‌نه
لاوازه‌کانی شانۆکه زیاتر باس بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی جوانتر
په‌روه‌رده‌ببین...
ره‌زا روسته‌می بێ ته‌کلیف بوونی خۆی له‌و کۆڕه‌دا زانی و وتی به
به‌ڕێبه‌ران که تکایه ته‌کلیفی ئێمه روون بکه‌نه‌وه ده‌تانه‌وێ
وه‌سف
بکه‌ین یان ره‌خنه بگرین ....
له کۆتاییدا شاعیر حه‌سه‌ن ئه‌مینی : له روانگه‌ی فه‌رهه‌نگی یه‌وه
سه‌رنجی کۆڕه‌که‌ی دا‌و وتی ده‌بێ به‌م چه‌شنه کۆڕه ره‌خنه‌و
هه‌ڵسه‌نگاندنانه فه‌رهه‌نگی ئه‌وه له شاروناوچه‌که‌ماندا
نه‌هادینه
بکه‌ین که‌وا لێپرسینه‌وه‌یه‌ک هه‌یه‌و وا نیه هه‌ر که‌س هه‌رچی پێ
خۆش
بێت له ده‌لاقه‌ی به‌رزترین نهۆمه‌کانه‌وه‌به‌رهه‌مێک فڕدێ بداته نێو
کۆمه‌ڵگاو که‌سیش نه‌بێت ده‌ستی پێی بگا‌و لێی بپرسێته‌وه
که ئه‌م چه‌شنه لێپرسینه‌وه‌یه ( نه‌به‌مانای به‌ربه‌ست) به
تایبه‌ت
دوای پێش که‌ش کردن که خاوه‌ن به‌رهه‌م چه‌پڵه‌ی خۆی وه‌رگرتوه‌و
له‌وانیه پێی وابێت هه‌موو که‌سی رازی کردوه زۆر پێویسته .......
جێی ئاماژه‌یه شانۆی "بوزینه" به ده‌رهێنانی کاک "سامان
سه‌یدئیبراهیمی" و ده‌ورگێڕانی کاک "کاوان فه‌تحی بۆ ماوه‌ی
حه‌وتوویه‌ک
له کۆتایه‌کانی مانگی خه‌رمانانی 87 له هۆڵی گشتی ئیداره‌ی ئیرشادی
شاری سه‌قز به‌ڕێوه چوو که خۆیان بۆ به‌شداری له فستیواڵ گه‌لێک
ئاماده ده‌که‌ن.
|