رۆژی جیهانی داوته‌ڵه‌بی
سڵامه‌ت له شاری سه‌قز به‌ڕێوه
چوو
کاتژمێر 10 ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه رێکه‌وتی 21
سه‌رماوه‌زی
87 رێ وره‌سمێکی به‌شکۆ له لایه‌ن شه‌به‌که‌ی بێهداشت
وده‌رمان به
به‌شداری کۆمه‌ڵێکی به‌رچاو له ژنان وکچانی (داوته‌ڵه‌بی
سڵامه‌ت) له
هۆڵی گشتی ئیداره‌ی ئیرشادی شاری سه‌قزهاته پێش که‌ش کردن.
له‌و رێ وره‌سمه‌دا که یه‌که‌مجاره به‌شێوه‌ی گشتی و
هه‌مه‌لایه‌نه
له شاری سه‌قز پێش که‌ش کرا چه‌ند وتار‌و شێعر‌و په‌خشان له
لایه‌ن
ژنانه‌وه خوێندرایه‌وه که بریتی بوون له :
وتاری خانم "نه‌وزه‌ری " له شاری سنه‌وه
نه‌جیبه شێخ شه‌ریف نژاد .. شێعر
زه‌هرا سه‌مه‌ری ....وتار
وتارێک له لایه‌ن "محه‌ممه‌دساڵحی محه‌ممه‌دپوور
هه‌روه‌ها وتارێک له لایه‌ن دوکتور فه‌یزوڵڵا گوڵکار
هونه‌رمه‌ندانی گرووپی نارین یش چه‌ند گۆرانیان پێش که‌ش کرد.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌رکه‌کانی داوته‌ڵه‌بانی سڵامه‌ت به پێی
جاڕنامه‌ی
جیهانی ده‌واوده‌رمانی ئه‌رکی ده‌سه‌به‌رکردنی نیازه پزشکی
وده‌رمانیه‌کانی خه‌ڵکی گه‌ره‌ک وشاروگونده بۆ ناوه‌نده
ده‌رمانیه‌کان
وهه‌روه‌ها گه‌یاندنی په‌یامه پزشکی وده‌رمانیه‌کانی
ناوه‌ندگه‌لی
پزشکییه به خه‌ڵکی گه‌ره‌ک ودووره‌ده‌ست و ژن ومنداڵ وبه
ساڵاچوان و
نه‌خوێنده‌وار به بێ هیچ چه‌شنه پاداشێک وبێ به‌رانبه‌ر
ته‌نیا به
مه‌به‌ستی خزمه‌تی پزشکی وده‌رمانی خه‌ڵک وناوچه‌که ... که
به
خۆشیه‌وه له ناوچه‌ی سه‌قزیش ئه‌و بیرۆکه‌یه له نێوژنان
وکچان دا
به‌رده‌وامه‌و رۆژ له گه‌ڵ رۆژیش له گه‌شه کردن دایه.














