کۆڕی رێزگرتن له یادو بیره‌وه‌ری "عه‌به‌ی راشدی" له
به‌ر ده‌رکه‌ی داخراوی ساڵۆنی ئیرشادی سه‌قز به‌ڕێوه چوو
ئێواره‌ی رۆژی 15/6/86 کۆڕێکی یادمان ورێزلێنان که بڕیار وابوو له لایه‌ن
گرووپی شانۆیی "شه‌وار" به‌ڕێوه بچێ له‌به‌رچه‌ند هۆکارگه‌لێکی ئیداری که روون
وئاشکرانه‌بوو ... له به‌رده‌رکه‌ی داخراوی ده‌رکه‌ی ساڵۆنی کتێبخانه‌ی ژماره 1
به به‌شداری ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له که‌سایه‌تی یه هونه‌ری وئه‌ده‌بی
وفه‌رهه‌نگی یه‌کانی شاری سه‌قزو ده‌وروبه‌ر به‌ڕێوه چوو ...
دوای ده‌قیقه‌یه‌ک بێ ده‌نگی و به‌خێر هاتنی میوانان له لایه‌ن به‌رپرسی گرووپی
"شه‌وار" کاک سه‌لاح موحممه‌دی ...
به‌ڕێزان: سه‌لاح مه‌نوچێهری شێعرێکی وه‌رگێڕاوی پێش که‌ش کرد ..
دواتر راژان حیسامی شێعری خوێنده‌وه....
کاک حه‌مه‌ساڵه‌ی سووزه‌نی وه‌ک هه‌میشه هه‌ستی ره‌خنه‌گرانه‌ی له وتارێکدا
ده‌ربڕی و...
کاک ئیبراهیم ئیسماعیل سورخ به‌رپرسی هه‌یئه‌تی کێوپێوانی شاری دیوانده‌ره وتارێکی
به‌که‌ڵکی پێش که‌ش کرد...
کاک خالید خاکی کوڵی دڵی خۆی له چه‌ن وته‌یه‌کدا هه‌ڵڕشت ...
کاک مه‌حموود عه‌باسی به‌رپرسی هه‌یئه‌تی کێوپێوانی شاری سه‌قز وتارێکی پێش که‌ش
کرد...
کاک ئه‌مجه‌دعه‌لیمرادی وه‌ک شانۆکارێکی له‌مێژینه‌ی شاری سه‌قز هه‌ر له
به‌رده‌رکه‌ی ساڵۆنه داخراوه‌که دانیشت و ئه‌وه‌ی که پێشتر بڕیار بوو به ناوی
شانۆیه‌کی شێنگێڕی و لاواندنه‌وه پێش که‌شی بکات هه‌ر له‌وێ به‌کۆڕ پێش که‌شیان
کرد.. دواتر کاک ره‌زا راشدی له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی راشذی یه‌وه سپاسی میوانانی
کرد .