سفره‌ی جه‌ژن
"شادبوون به هێزترین تۆڵه‌یه له ژیان"
له کۆمه‌ڵگای کورده‌واری دا هه‌ر له کۆنه‌وه‌و هه‌ستی مرۆڤ دۆستی و
گه‌ل خۆشه‌ویستی چه‌که‌ره‌ی کردوه‌و ره‌گ وریشه‌ی هه‌بوه‌و به‌رده‌وامیش
په‌ل وپۆی هاویشتوه‌و گه‌لێ که‌سی شیاوی کۆمه‌ک ویارمه‌تی له به‌روبوومی
ئه‌و هه‌سته پاک وپڕ به‌زه‌ییه توانیویانه بۆ چرکه و سات وکاتێک یان
هیچ نه‌بێ ژه‌مێک دڵی پڕ له ئاوات وئاره‌زوویان شاد بکه‌ن یان دایک
وبابێک وڵامێکی بچووکی پرسیاره مه‌زن و په‌یتا په‌یتا کانی مناڵه که‌ی
بداته‌وه .
له شاری سه‌قزیش به خۆشی یه‌وه که‌سانێکی خێرخواز‌و گه‌ل دۆست و له
خواترسی به ته‌مه‌ن گه‌نج ولا‌و به‌ڵام به ئاوز پیاو ، له سووچ
وکه‌لێنی ماڵان و شوێنی که‌سب وکاریانه‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه که
هه‌مووساڵیک له مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان دا به‌شێکی به‌رچاو له
پێداویستیه‌کانی سفره‌ی جه‌ژن بۆ بنه‌ماڵه‌گه‌لێک که ده‌ست کورت و بێ
ده‌ره‌تانن ساز‌و ته‌یار ده‌که‌ن و له یه‌ک بوخچه‌دا ده‌یپێچنه‌وه‌و
له شه‌وانی به‌ره‌جه‌ژن دا به شێوه‌یه‌کی ناراسته‌وخۆ به‌سه‌ر ئه‌و
بنه‌ماڵانه‌دا دابه‌شی ده‌که‌ن .
ئه‌م هه‌وڵه خێرخوازانه که بۆ چوارساڵ ده‌چێت له لایه‌ن چه‌ند
که‌سێکه‌وه به‌بێ (هیچ مه‌به‌ستێکی ، پارلمانی ، مه‌زهه‌بی و قه‌ومی )
پێشنیار کراو و سه‌ره‌تا به کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ چوار ماڵه‌وه
ده‌ستی پێ‌کرد که له‌م ساڵی 87 دا گه‌یشته 135ماڵ کۆمه‌که‌کان هیچی له
رێگه‌ی زۆر و به‌رتیل و وه‌عده‌و وه‌عیده‌وه نه‌بووه‌و به‌ڵکوو به پێ
خۆش بوونی که‌سه‌کان خۆیان بوو وه‌و هه‌ر که‌س هه‌رچی بۆ ره‌خسابێت وه‌ک
کورد ده‌ڵێ (له‌هه‌رمه‌ردێک به‌ردێک) له هه‌زارتمه‌نه‌وه هه‌تا هه‌شت
سه‌دونه‌وه‌دهه‌زارتمه‌ن که ئه‌مساڵ بوویان‌و به‌رێزێک گۆشته‌که‌ی که
(جوانه‌گا)یه‌ک بوو به ته‌نیا خۆی دابینی کرد یارمه‌تی ناردوه.
خوارده‌مه‌نیه‌کانی ئه‌م ساڵی 1387 که به مه‌زه‌نه‌ی پووڵ وپاره
ده‌بێته هه‌ر به‌شێک 45 هه‌زارتمه‌ن بریتی بوو له :
قه‌ندی شکاو : پێنج کیلۆ
برنج : پێنج کیلۆ
رۆن : پێنج کیلۆ
سێ‌و ؛ پێنج کیلۆ
گۆشت : یه‌ک کیلۆ
ربی ته‌ماته : یه‌ک کیلۆ
نووشابه‌ی گه‌وره : یه‌ک دانه
ماکارۆنی : یه‌ک به‌سته
قیمه‌ی سۆیا : یه‌ک به‌سته
شیرینی : یه‌ک کیلۆ ونیو...
دیاره له نێو شار‌و شارۆچکه‌کانی هه‌ر هه‌موو کوردستاندا گه‌لێ
کۆڕوکۆمه‌ڵی خێرخوازوبه‌شه‌ردۆست هه‌ن و له‌م شێوه کارانه راده‌په‌ڕێنن
که ژماره‌یان زیاتر له‌م راپۆرته‌یه‌و به داخه‌وه راپۆرتی
هه‌وڵه‌کانیان له به‌رده‌ستی چل چه‌مه‌دا نیه که بڵاوی بکه‌ینه‌وه
...
چه‌ند بۆ چونێل له سه‌ر ئه‌م شێوه یارمه‌تیکردنه هه‌یه که به‌شێکیان
ئه‌مانه‌ن :
هه‌ندێک پێیان وایه‌و ده‌ڵێن ئه‌م شێوه کۆمه‌ک کردنه له راستی دا
ئه‌رک و وه‌زیفه‌کانی ده‌وڵه‌ت که‌م ده‌کاته‌وه ئه‌گه‌ر له‌م چه‌شنه
یارمه‌تییانه ببێت ده‌وڵه‌ت له ئه‌رکی سه‌ره‌کی کردنی که خزمه‌ت کردن
به خه‌ڵک و فه‌راهه‌م کردنی هه‌موو چه‌شنه پێداویستی یه‌کی ژیانه
ئه‌ویش وه‌ک مافی ره‌وا نه‌ک وه‌ک (ته‌ره‌حوم) خۆی ده‌دزێته‌وه‌و خه‌ڵک ،
خه‌ڵک به‌خێو ده‌کاو ده‌وڵه‌تیش وه‌ک نه‌بای دیبێ ونه‌بۆران به به‌رزی
بانانه‌وه ده‌خولێته‌وه...
تاقمێک پێیان وایه ئه‌م شێوه خزمه‌تکردنه نه‌هادینه بکرێ و ده‌فته‌رو
ده‌سه‌ک و ئادره‌س و ره‌یس و بنکه‌یه‌کی بێت له وه باشتره که هه‌ر
که‌ه‌س له جێی خۆیه‌وه خڕی کاته‌وه....
جه‌ماعه‌تێکیش پێیان وایه وه‌ک ئه‌زموونی خۆیان له‌م چه‌ندساڵه‌دا به
کرده‌وه بۆیان ده‌رکه‌وتوه که ده‌فته‌رو ده‌سه‌ک دانان و کردنه‌وه‌ی
بنکه گێره‌وکێشه‌ی ئیداری و بێنه‌و به‌ره‌که‌ی شوور‌و شه‌وقی که‌سه‌کان
هه‌ر له جێ‌دا ده‌مرێنێت ،
له بابه‌ت ئه‌وه‌یش که وه‌زیفه‌کانی ده‌وڵه‌ت که‌م ده‌کاته‌وه ره‌نگ
بێ ئه‌گه‌ر له لایه‌کی دیکه بوایه بۆچوونه‌که پڕ به پێست بوایه
به‌ڵام ئێره سه‌قزه‌و سه‌قزیش به‌شێکه ....
که پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت نه‌یکرد یان نه‌یتوانی ته‌واوی
چاوه‌روانی یه‌کان (له به‌ر کاری گه‌وره‌تری جه‌هانی) به‌دی بێبنێت
ئه‌دی ئه‌و خه‌ڵکه چی بکات ؟ وه‌ک کورده ده‌ڵێ : (ده‌م نه‌بێ ها که‌م و
پێم نه‌بێ راکه‌م ئه‌دی قوڕی کوێ به‌سه‌ردا که‌م؟!!) ئاخۆ ئه‌وه
دروسته به‌به‌رچاوته‌وه هاو وڵاتیه‌که‌ت بۆ نانی شێو بگری و تۆیش وه‌ک
تۆپێک فڕێی بده‌یته ده‌روازه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه ؟! و یان چاوه‌روانی
بێڵیته‌وه هه‌تا کاتێک ده‌وڵه‌تێکی وه‌ها بێته گۆڕێ که وڵامی هه‌موو
ئه‌و پرسیارانه بداته‌وه ؟!!
دیاره قسه‌و بۆچوونی جیاواز‌و هه‌ر کامه‌یش له جێی خۆیدا به‌سوود زۆر‌و
فراوانن به‌ڵام کورد ده‌ڵێ :
(ئه‌ونانه نانه ئه‌مڕۆ له‌خوانه)






















