گرووپی لێکۆڵینه‌وه‌یی"رۆدان"
کۆڕێکی به‌ڕێوه برد
دوانیوه‌ڕۆی رۆژی 10 ی بانه‌مه‌ڕی 87 گرووپی لێکۆڵینه‌وه‌یی "رۆدان" خوێندکارانی
په‌یام نووری شاری سه‌قز کۆڕێکی لێکۆڵینه‌وه‌و پرسیار‌و و‌ڵامیان له ژێر ناوی
"ناسیونالیسمی په‌هله‌وی وشوێن دانانی ئه‌و له سه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی ئێران" بۆ
به‌ڕێز مامۆستا "ئه‌میر سه‌جادی" له یه‌کێک له هۆڵه‌کانی زانکۆی په‌یام نووری
سه‌قز پێک هێنا که به به‌شداری ژماره‌یه‌ک له خوێندکاران و ئه‌ندامانی ئه‌و
گرووپه توێژه‌ره به‌ڕێوه چوو
مامۆستا ئه‌میر سه‌جادی زۆر به جوانی لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی چمکی ناسیونالیسمی
بۆ خوێندکاران شرۆڤه کرد و دواتر به پرسیار‌و وڵام له لایه‌ن خوێنکارانی کچ
وکوره‌وه کۆڕه‌که ده‌وڵه‌مه‌ندتر بوو ، ناواخنی کۆڕه‌که ته‌رخان کرا بۆ شاعیر
"حه‌سه‌ن ئه‌مینی " که وه‌ک میوان بانگهێشتن کرابوو و چه‌ن شێعری نه‌ته‌وه‌یی پێش
که‌ش به به‌شدار بوان کرد.
"رۆدان" به مانای بیرکردنه‌وه‌و تێفکرینه که په‌یکه‌رێکیش هه‌ر به‌و ناوه
هه‌یه .