مامۆستا ره‌سووڵ شیرازی
ئه‌گه‌رچی سروشت بێ ره‌حمه‌و گه‌رمێن وکوێستان وهاوین وبه‌هارو زستانی خۆی ئه‌پێوێ و هه‌ر که‌س له شنه‌ی ئه‌م کوێستانه‌ی هه‌ڵمژی بێت ده‌بێ رۆژێک له رۆژان بارگه‌و بنه‌ی بثێچێته‌وه به‌ڵام گه‌لێ که‌س گه‌لێ نانای بلیمه‌ت و پیاوچاک هه‌ن بوونیان له نێو گه‌ڕه‌ک وشاروگوندا پشت وپه‌ناو کۆڵه‌ڵه‌که‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌وکۆمه‌ڵگان نه‌بوونیان وکۆچیان که‌لێن وکه‌له‌به‌رێک پێک دێنێت که دره‌نگساڵان ئه‌خایه‌نێت هه‌تا جێگه‌یان پڕ بێته‌وه ... که یه‌ک له‌و زاته پاک وبێ گه‌ردانه‌ی ناوچه‌ی سه‌قز عارفی ره‌بانی خوالێ خۆش‌بوو مامۆستا "ره‌سووڵ شیرازی "یه
خوا لێخۆش‌بوو مامۆستا "ره‌سووڵ شیرازی "ساڵی 1314 له شاری سه‌قز له دایک بوه خوێندنی سه‌ره‌تایی له شاری سه‌قز ده‌ست پێ کردوه و دواتر دوای فه‌تی باوکی ماڵیان چوه‌ته تاران وله مه‌دره‌سه‌ی دارولفنوون دیپلۆم وه‌ر ئه‌گرێ ودواتر له‌کۆلیجی زمان وئه‌ده‌بیاتی ئینگلیزی زانکۆی ته‌ورێز وه‌رگیراو توانی لیسانس وه‌ربگرێت . دوای سه‌رکه‌وتنی له‌و قۆناخه‌دا گه‌ڕاوه شاره‌کانی سه‌قزوسنه وبوه مامۆستای قوتابخانه‌کانی شار که 30 ساڵی خایاند له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا له مزگه‌وتی دێمه‌کارانی شاری سه‌قز به‌رده‌وام دوانیوه‌ڕۆیانه به تایبه‌ت رۆژانی هه‌ینی فێرگه‌یه‌کی ئایینی بۆ دۆستان وگه‌نجانی هۆگری عیرفان وته‌سه‌وف کردبوه‌وه که ده‌ورێکی باشی هه‌بوو له په‌روه‌رده‌کردن وپێ گه‌یشتنی لاوانی ئه‌وشاره‌دا ئێسه‌یش هه‌ر کات ناوی مزگه‌وتی دێمه‌کاران دێته ناو یادێک له بنه‌ماڵه‌ی شیرازی ده‌کرێت ئه‌و مزگه‌وته پێشتریش جێگه‌و خه‌ڵوه‌تگای مه‌رحوومی باوکی مامۆستا شیرازی بوه به ناوی "حاجی عه‌بدوڵڵا شیرازی"... ئه‌م عارفه له خواترسه‌ی ده‌ڤه‌ری سه‌قز به داخه‌وه له رێکه‌وتی 19 /6/1368هه‌تاوی له بیمارستانی بابه‌ک ی شاری ته‌ورێز کۆچی دوایی کرد ته‌رمی مامۆستا شیرازی به به‌شداری که‌سایه‌تی یه فه‌رهه‌نگی یه‌کان وقوتابی یه‌کانی وهاوڕیانی مامۆستای به کۆڕی زکرو ده‌ف لێدان سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ماشێن هه‌ر به شانی خه‌ڵکه‌وه‌وه هه‌تا گۆڕستانی گشتی شار به‌ڕێ کرا له ساڵی 1374 دا یادواره‌و کۆڕێک به یارمه‌تی ئیداره‌ی ئیڕشادی سه‌قز بۆ مامۆستا ره‌سووڵ شیرازی گیرا که له‌ودا کۆمه‌ڵێک نووسه‌ری سه‌قزی مسته‌فا که‌یوان ، فاتێح محه‌ممه‌دی نامۆ ، حه‌سه‌ن ئه‌مینی ، ده‌روێش فه‌هیمی ، مسته‌فا ئاسوور. وگه‌لێ که‌سایه‌تی دیکه وتاریان پێش که‌ش کرد.هه‌روه‌ها کۆڕێکی مۆسیقا به سه‌رپه‌رشتی هونه‌رمه‌ندی په‌نجه ره‌نگینی سه‌قز مامۆستا "ره‌سووڵ میرزاپوور" که چه‌ند ئاهه‌نگیانبه شێعری مامۆستاوه پێش که‌ش کرد.هه‌رله سه‌رده‌مه‌یشدا بوو یه‌کێک له شه‌قامه‌کانی شاری سه‌قز که پێشتر کوشتارگایان پێ ئه‌وت به ناوی مه‌رحووم "استاد شیرازی" ناوزه‌دکراوه . له به‌رهه‌مه فکری وئه‌ده‌بی یه‌کانی مامۆستا شیرازی کتێبێک به ناوی "زمزمه‌ی موحیبه‌ت" که شێعر‌و نامه‌کانیه‌تی ... که له سه‌ر ئه‌رکی به‌ڕێز وهه‌ڤاڵی سه‌رده‌می خۆی کا ک "محه‌ممه‌دئه‌مین هوشمه‌ند" وبنه‌ماڵه‌که‌ی چاپ وبڵاوبوه‌ته‌وه. کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌می دیکه‌یشی ماون که هیوادارین له داهاتوودا کتێبخانه‌ی کورده‌واری پێ ده‌وڵه‌مه‌ند ببێت .
دیمه‌نێ له به‌هار
موژده به‌هاره سروه له کێوونزاره دێ بۆی سوێسن وگه‌زیزه له‌وژووروکه‌ناره‌دێ پۆل پۆل له گه‌رمیان وبه‌ره‌وکوێستان ئه‌چێ بولبول به جووت وقازی وقوڵینگ به قه‌تاره دێ هه‌رکام له شوێن خۆوه به بۆنه‌ی به‌هاره دێ
هه‌وری گه‌واڵ گه‌واڵ وشریخه وبرووسکه‌یه منداڵی شیره‌خۆره به تاسه‌وترووسکه‌یه هه‌ڵدێره ئاوه هه‌ر وه‌کوو تانجی وقوورووسکه‌یه شاخه‌ی شه‌تاوه گرمه‌ی هه‌ورانه پێکه‌وه! پێت وایه جێته به‌ربوه هاڕه‌ی ته‌یاره دێ خاڵ خاڵ کێوه‌کانی هێجانان روایه‌وه ئاور له نێو ته‌نووری "وه‌نه‌وشه" گه‌شایه‌وه قیبله‌ی دیاره وشکه ده‌ره ، وا کرایه‌وه یا "میم وئه‌لف" ی "کانی که‌وه" ده‌م به غاره‌وه‌دێ؟
زه‌نگاری شه‌و به ڕێوه‌یه کاتی گیاره‌شه چاوی گوڵاڵه سووره له مێرگانه‌وه گه‌شه یادی خوایه ده‌نگی سروشتی به دڵ نه‌شه زه‌ڕڕاتی کائێناته به ته‌زبێحی یاهوه هه‌رکامه رێبواره به‌ره‌وکردگار ئه‌چێ
سه‌قز – 1345
ئه‌لف ومیم = دوو شیوه‌ڵی پشت گوندی کانی که‌وه‌ی سه‌قزن که ده‌مه‌وبه‌هار هه‌رکه به‌فر ده‌توێنه‌وه وکو‌ێستانان خاڵ خاڵ ده‌بن به‌فی ئه‌و دوو شیوه‌ڵه له سه‌قزه‌وه که چاوی لێ ده‌که‌ی به شێوه‌ی "ئه‌لف ومیم "دیاره.
دیاری به‌فرانبار یا دیمه‌نێ له سروشتی زستان
"شاری به‌فر"
یاڕه‌بی رێی هه‌ڵچنیوه به‌رزه‌دیواری به‌فر پشتی کێوان دانه‌ویوه چۆته ژێر باری به‌فر ئاشه کۆنی ئاسمان دایداوه بۆمان نۆره‌یێ وادیاره نانی ئێمه بێ له زمهاڕی به‌فر داری به‌ی وداری چنار ناوی نییه له‌م رۆژه‌دا هه‌رچی داره ناوی گۆڕاوه به ناو داری به‌فر ده‌نگی ده‌عبا نایه غه‌یری ده‌نگی زاتی چۆله‌که وا دیاره چۆله‌کانیش بوونه‌ته یاری به‌فر ده‌شت وکێوی داته‌نیوه رێی له رێبواران بڕی باڵی که‌ڵکی کرده ئاڵا بارگای شاری به‌فر له‌عله ئاوێزه‌ی چرای گوێسه‌وانه‌کان شۆڕبووه ده‌وری فانووسی پلووسکی کرده پاساری به‌فر بانگه‌وازی پیره‌قاڵاوێ له دوورۆ دێته گوێ سه‌ر لێ شێواو په‌ڕه‌وازه له ئازاری به‌فر گێژه‌ڵووکه‌ی پێچه‌بۆرانی له سه‌ربانانه‌وه چه‌شنی کاکێشانی گه‌ردوون بوو وه‌ته زونناری به‌فر ده‌یکوتێ لۆتی شه‌ماڵ چه‌رمی ده‌هۆڵی په‌نجه‌ره شه‌وگه‌ڕی زستانه ئێستاکه به شه‌وگاری به‌فر لووره‌لووری بالۆره‌ی گورگه‌وحه‌په‌ی سوڕنای سه‌گ ده‌بده‌به‌ی شاباشی هه‌وروگه‌رمی بازاڕی به‌فر هاڵاکۆک له کوێیه؟ ئێستا کاتی بازاڕتیژییه داخه‌که‌م بێ پڕژوباڵه ناوێته یاری به‌فر وشکه سه‌رما دایڕژان سه‌هۆڵی سه‌رچه‌مان بۆ بنیای ئه‌م ساختمانه بۆته ده‌سیاری به‌فر ئاوێنه‌ی ته‌خته‌سه‌هۆڵی پشت به جیوه‌ی به‌فره‌وه نه‌خشی ره‌نگینی هونه‌رمه‌ندی ساکاری به‌فر داروگوڵ به سرانی شووشه‌و سیچق پرزه‌ی زه‌ڕوه‌ره‌ق گه‌چبڕی دیواری یه‌خ هه‌رکام له ئاکاری به‌فر ره‌نگی به‌فره ره‌نگی روونی پاشه‌ڕۆژ پیسان ئه‌دا چونکو سه‌رچاوه‌ی ژیانه ره‌نگی روخساری به‌فر گه‌ر به‌هاران چیمه‌نی پڕگوڵ ده‌هێنێته عه‌مه‌ل به‌ردی به‌فراوی چیایه باخ وگوڵزاری به‌فر
سنه 1342
"په‌یامی سه‌قز"
خۆزگه بمدیایێ پێشکه‌وتنی شاره‌م سه‌ربه‌رزی خاکم شه‌وقی دڵداررم رۆژتا شه‌و دڵم به ئاواته‌وه شه‌ویش به‌م خۆزگه خه‌و ئه‌مباته‌وه "جه‌رگم له‌ت له‌ته خۆزگه بمدیایه" جه‌هل ودڵپیسی لامان نه‌مایێ چه‌ن خۆشه ژینمان بۆ یه‌کترین بێ تا مینای دڵمان به بێ برین بێ شه‌ماڵی خاکم ده‌م به په‌یامه فه‌رهه‌نگێکی باش ده‌رمانی زامه لاوانی وڵات گه‌نجانی به‌ڕێز خاوه‌ن قه‌ڵه‌م ورزگاروبه‌هێز ده‌س به‌نه ده‌س یه‌ک هه‌مووشان به‌شان بۆ رێگه‌ی زانین جێگه‌ی تێکۆشان مه‌هێڵن ژه‌نگی جه‌هل وه‌ک خۆره داتانفه‌ترێنێ نۆره به نۆره به هاوجه‌معی له زۆروله که‌م فه‌رهه‌نگێکی باش بهێنه به‌رهه‌م عه‌قره‌به‌ی مێژوو به‌ره‌و دواتانه شاره‌که‌م سه‌قز چاوه‌ڕوانتانه
"فێرگه‌ی مامۆستایان – پۆلی سێهه‌می به‌شی ئینگلیزی"
" وه‌رگێڕانی شێعرێکی حافز"
ئه‌های مه‌یگێڕ!پیاڵه‌ی خۆت بگێڕێنه‌وبنۆشێنه ئه‌وین ساکار دیاری دا که‌چی ته‌نگ وچه‌ڵه‌مهێنه به هیوای ناو که ئاهوویێ شه‌ماڵ له‌و بسکه بیکاتۆ له پێچانی گڕی په‌لکه‌ی دڵانی زۆره پڕخوێنه له هاوینه هه‌واری تۆ کوا ماندوو ده‌حه‌سێتۆ که زه‌نگی کاروان هاوار ئه‌کا بارگه‌وبنه‌ت بێنه به مه‌ی به‌رماڵ بنه‌خشێنه ، به‌وه‌ی پیری موغان بێژێ که رێبوار تێئه‌گا کام رێگه راست وچه‌وت ولارێنه هه‌مووکارم به خۆڕایی به رسوایی گه‌یی دوایی چلۆن ئه‌یشارییۆ واته‌ی نهێنیت که‌وته زارێنه شه‌وه‌زه‌نگ وخوڕه‌وترسی شه‌پۆل وگۆمی تاسێنه‌ر کوا کۆڵ سووکه‌کانی ئه‌وبه‌رۆ ئاگان له‌م شوێنه؟ ئه‌گه‌ر دینت ئه‌وێ "حافز" دڵت بێ یادی ئه‌و مه‌گره که دیتت ئه‌و که‌سه‌ی به‌ردڵته دنیا دابمرکێنه.
"یاره‌ب"
دڵم به‌ندێکی لاروخامه یاره‌ب نه‌جاتم ده له ناو ئه‌م دامه یاره‌ب هه‌زاران کاروباری ناره‌وای کرد به‌ری له هۆش وعه‌قڵ وفامه یاره‌ب هه‌میشه چاوه‌ڕوانی ره‌حمی تۆیه گوزه‌رگای ره‌حمه‌ت وپه‌یغامه یاره‌ب شه‌پۆلی ترس وله‌رزیش دای بپۆشێ به یادی تۆیه دڵ ئارامه یاره‌ب ته‌پ وتۆزی خه‌فه‌ت سه‌رباری ئه‌و بێ به ئاوی یادی تۆ وه‌ک جامه یاره‌ب خودایا یادی خۆتم لێ مه‌سێنه به ناو ویادی تۆیه نامه یاره‌ب . |