موحسین سدیقی
ساڵی 1314 هه‌تای له شاری سه‌قز له دایک بوه .
خوێندنی سه‌ره‌تایی وناوه‌ندی له مه‌دره‌سه‌ی شاپوور وده‌بیرستانی شاپوور ته‌واو
کردوه‌و دواتر له شاری تاران له ده‌بیرستانی نیزام مه‌رکز دیپلۆمی وه‌ر گرتوه
له به‌ر ئه‌وه‌ی که له گه‌ڵ رۆحی هونه‌ری ئه‌ودا نیزامی بوون نه‌ده‌گونجا وازی
لێهێناو بوه مامۆستای قوتابخانه هه‌ر له مه‌دره‌سه‌ی شاپووری سه‌قز .
دوای ماوه‌یه‌ک له‌وێوه چوه بانکی که‌شاوه‌رزی و وه‌ک مووچه‌خۆری بانکی له
شاره‌کانی پارێزگای کوردستان وه‌ک مه‌ریوان ، بیجار، قوروه هه‌روه‌ها بۆکان و
دواتر سه‌قز هه‌تا له ساڵی 1367هه‌تاوی دا خانه نشین کراوه
کاک موحسین سدیقی شاره‌زای ئامێری "تار" و سێ تار بوو ده‌نگیشی خۆش بوو به‌رده‌وام
له کۆڕوکۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌وکات دا هه‌وڵی زیندوو راگرتنی به‌رهه‌مه فولکلۆری
یه‌کانی مۆسیقای ئه‌دا له‌و که‌سانه بوه که یه‌که‌مجار گرامافۆنیان هێناوه‌ته
شاری سه‌قز ...ئه‌شق وعه‌لاقه‌ی تایبه‌تی به حه‌ل کردنی جه‌دوه‌ل هه‌بوه‌به
تایبه‌ت جه‌دوه‌له عیلمیه‌کان .
کاک موحسین مال وشوێنی گوزه‌رانی هه‌میشه ئاوه‌ڵابوو بۆ میوانان و هۆگرانی مۆسیقا
وبه‌سته‌و به‌یت وباوی فولکلۆڕی کوردی که بۆ ئه‌م مه‌به‌سته گه‌لێ زانا‌و مامۆستا
ی به ناوبانگ سه‌ردانی کاک موحسین سدیقی یان کردوه .
به داخه‌وه ئه‌م گه‌نجینه زێڕینه‌ی ده‌ڤه‌ری سه‌قز رۆژی 4 ی رێبه‌ندانی ساڵی
1373 هه‌تاوی له شاری سه‌قز کۆچی دوایی ئه‌کات کتێبێکی به ناوی "سه‌قز له
گوزه‌ری زه‌مان دا" له دوا به جێماوه که دواتر له سه‌ر زه‌حمه‌تی زۆری
بنه‌ماڵه‌که‌ی به تایبه‌ت "بێهجه‌ت ئه‌خه‌وان" ی هاوه‌سه‌ری کاک موحسین له شاری
تاران چاپ کراوه.له‌م دوایانه‌یشدا به‌ڕێز کاک "په‌پوو سدیقی" به‌شێک له ژیان
وبه‌سه‌رهاتی به نرخی کاک موحسینی کۆ کردوه‌وه‌ته‌وه به ناوی
"یادوبیره‌وه‌رییه‌کانی ئوستاد موحسین سدیقی "که وه‌ک کتێبێکی به سوود بڕیاره
بێته بازاڕی کتێبه‌وه وکتێبخانه‌ی کورده‌واری پێ ده‌وڵه‌مه‌ند ببێت .