محه‌ممه‌دی محه‌ممه‌دی

هه‌موومان شانازیمان ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ چه‌ندین کتێب دا ده‌ست وموشتاخ وچاک وچۆنی
ودۆستایه‌تیمان هه‌یه گه‌ربۆجارێکیش بیرله ناشر ولایه‌نی په‌یوه‌ندی
هێنه‌رله‌نێوان نووسه‌روخوێنه‌ردا بکه‌ینه‌وه بێ گومان ناشروئه‌رکه پیرۆزه‌کانی
ده‌وری گرنگ وبه‌رچاویان له بزاڤی رۆشنبیری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا بینیوه....
یه‌کێک له‌وناشروخزمه‌تکاری کتێبه له کوردستان به‌گشتی وبه‌تایبه‌ت له
کوردستانی ئێران‌دا به‌ڕێز "محه‌ممه‌دی محه‌ممه‌دی "کوڕی مه‌رحووم
"مه‌لاعه‌بدوڵڵامحه‌ممه‌دی "ئیمام جومعه‌ی به‌ناوبانگی شاری سه‌قزه
مامۆستامحه‌ممه‌دی محه‌ممه‌دی ساڵی 1325هه‌تاوی له گوندی (قوڵتێ)ی ناوچه‌ی
سه‌رده‌شت له‌دایک بووه دوای وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌و بڕوانامه‌ی دیپلۆم له‌شاری سه‌قز
له‌ساڵی 1347ته‌وه هه‌ڵساوه به‌ئه‌رکی پیرۆزی کتێب داری وکتێب فرۆشی پاشان وه‌ک
ناشر چالاکی یه‌کانی چڕوپڕترکردوه‌ته‌وه‌وله‌ساڵی 1351دابوه‌ته‌ناشروهه‌روه‌ها
چاپخانه‌یه‌کی هه‌ربه‌ناوی (محه‌ممه‌دی) دامه‌زراند که دواتر به‌ناوی چاپخانه‌ی
ئازاد ناوی گۆڕراوله ناشربوونیشدا ناوه‌که‌یان به‌ناونیشانی محه‌ممه‌دی یه‌وه پێ
گۆڕاوه به(سه‌قز) که هه‌تائێستا ئه‌وه‌ی به‌رچاوبێت زیاتر له( 250)کتێبی به
زمانه‌کانی فارسی وعه‌ره‌بی وهه‌روه‌ها به‌شی هه‌ره‌زۆریشیان کوردین پێش که‌ش
به‌کتێبخانه‌ی کورده‌واری کردوه ،جێی ئاماژه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه که کتێب داری و
چاپی کتێب کارێکی زۆرهاسانیش نیه وبه‌شی خۆی گیروگرفت وبه‌دواداچوونی
هه‌یه‌وله‌هه‌مووی گرنگتر سه‌رمایه‌وی ده‌وێ !هه‌تابێته بازاڕوئه‌گه‌رفرۆشرا
دانه‌دانه پووڵ وپاره‌که‌ت وه‌گیرکه‌وێته‌وه!!که کێشه‌کانی محه‌ممه‌دی
محه‌ممه‌دی هه‌ربه‌وه‌یشه‌وه‌نه‌وه‌ستاوه چه‌ندجار ناوی کتێبیان پێ گۆڕاوه‌و
گه‌لێک کتێبی وه‌ک دیوانی دڵدارویادداشته‌کانی شێخ مه‌حموود، دیوانی پیره‌مێرد
و.......بێ ده‌ردیسه‌رنه‌بوون بۆی.